بەرنامەی خۆراكی جیهانی هاوكاریی خۆراكیی بەپەلە پێشكەش بە قوربانیانی لافاو دەكات لە عێراقدا
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١
بەغداد – وەك وەڵامدانەوەیەكی خێرا بۆ لافاوە لە ناكاوەكەی هەفتەی ڕابردوو كە لە باكووری عێراقیدا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و ۆرڵد ڤیژنی (WVI) هاوبەشی، هەڵسان بە دابینكردن و پێشكەشكردنی هاوكاریی لە ناكاوی، خۆراكی ئامادە بۆ خواردن بۆ 235 خێزانی پەنابەری سووری كە زیانپێكەوتووی لافاوەكە بوون لە كەمپی قوشتەپە لە هەولێردا.

لە 16 دیسیمبەردا بارانبارینی بە خوڕ، بووە هۆی دروستبوونی لافاوی مەترسیدار لە هەندێك ناوچەی پارێزگای هەولێردا. كەمپی پەنابەرانی قوشتەپە یەكێك بوو لەو ناوچانەی كە زۆر بە خراپی كاریگەربوو و زیانی سەختی بەركەوت. نزیكەی 1400 پەتابەری سووری خێوەت و ماڵەكانیان، زەرەر و زیانێكی گەورەی بەركەوت بە هۆی بارانەكەوە.
بەرنامەی خۆراكی جیهانی هەماهەنگی دەكات لە گەڵ، حكومەتی خۆجێی لە هەرێمی كوردستان، ئاژانسەكانی تری نەتەوە یەكگرتووەكان و هەروەها لە گەڵ هاوبەشە مرۆییەكانی تری ناوچەكەدا، بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و پاڵپشتیكردنی دانیشتووانی زیانلێكەوتووی كەمپەكە، كە كاریگەر و زەرەرمەند بوون بە هۆی قەیرانە سرووشنییەكەوە. تا ئێستا هیچ هەواڵێكی گیان لەدەستدان و برینداربوون لە ناو كەمپەكەدا ڕانەگەیەنراوە، لە پاش ڕووداەكەوە .
بەڕێز ئاسیف بۆتۆ، جێگری نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق رایگەیاند:
“ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی زۆر پێویست بۆ خێزانە زیانلێكەوتووەكانی لافاوەكە. دابینكردن و پێشكەشكردنی خۆراك بۆ خەڵكانی لێقەوماو لە دۆخە لە ناكاوەكاندا، لە كرۆك و چەقی بایەخ و ئەرك و تواناكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانیدایە“ .
هەورەها ووتی:
“ئەم ڕووداوە نەخوازراوە، پێویستیی بۆ بنیاتنانی زیاتری تواناكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ڕوونتر دەكاتەوە، لە ئامادەكاری و وەڵامدانەوە بۆ دۆخی لە ناكاو، بە مەبەستی دڵنیایی لەوەی كە خاوەن بەرژەوەندیی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، سازتر و پۆشتەتر بكرێن بۆ هەڵس و كەوتكردن لە گەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوودا “
بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق، قەبارە و چوارچێوەی هاوكارییەكانی زیاتر دەكات بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی زیاتر بۆ كۆمەڵگە هەژار و لێقەوماوەكان لە عێراقدا، یارمەتییان دەدات بۆ بنیاتنانی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەیان لە بەرامبەر زەبر و ڕاتەكاندنەكانی وەك، گۆڕانی كەش و هەوا، ئەمە سەرەڕای بەهێزكردن و باشتركردنی تواناكانی حكومەتی عێراق سەبارەت بە پاراستنی كۆمەڵایەتی و هەروەها لە بوارەكانی تریشدا.
بەرنامەی خۆراكی جیهانی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خۆراك و هاوكاری نەختینەیی بۆ هەزاران لە ئاوارەی ناوخۆیی عێراقی و پەنابەرانی سووری هەژار و دۆخ لاواز لە سەرانسەری ووڵاتدا، ئەوانەی كە پشت دەبەستن بەو هاوكارییانە بۆ دابینكردنی پێداویستییە بنچینەییەكانی خۆراكیان.
