چنین لە پێناو عێراقێکی نوێ : چارەسەری یەکجاری بۆ بژێوی ژنانی کەرکوک

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ کانونی دووەمی نووسینگەی پشتگیری گەشەپێدانی نێردەی یونامی بە مەبەستی ئاگا بوون لە دەرفەتەکانی بژێوی ئاوارە نێوخۆییەکان سەردانی کارگەی مافوری
بەڕێوەبەری کارگەکە کورتەیەکی دەربارەی دواهەمین هاوبەشیکاری داهێنەرانەی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان پێشکەش کرد کە لە ژێر ناونیشانی : ڕابەرایەتی کردنی ژنان و بەتوانا کردن و گەیشتن و پاراستن (LEAP II) بوو . ئەم پڕۆژەیە پەیمانگای سەرکردایەتی ژنان جێبەجێی کردبوو و حکومەتی یابانیش تێچووی دارایی گرتبووە ئەستۆ.
هونەری نەریتیی چنینی مافور وەکو کەلەپورێکی جیهانی ناسێندراوە . مافوری بە دەست چنراو نرخیان بەرزە بەڵام جۆرەکەیان باشتر و بەرزترە لەوانەی بە کۆمەڵ بەرهەم دەهێندرێن . موهەنەدی بەڕێوەبەر ئەمەی بە کرداریی سەلماند لە میانەی پیشاندانی مافورێکی بە دەست چنراو بە شاندەکە کە زۆر قەشەنگ بوو دواتر ئاشکرای کرد مافورەکە تەمەنی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە . بە مەبەستی بەراوردکاری مافوریکی چنراو لە کارگە دوای دوو ساڵ لە بەکارهێنان نیشانەکانی کۆنی و شەپڕێوی پێوە دیار بوو.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان پاڵپشتی کارگەی مافوری کەرکوک دەکات لە میانەی شێوازی داهێنەرانەی پڕۆژەی (LEAP II) . ئەمەش ڕێگا بە ٢٠ شاگردی گەنج دەدات فێری هونەری دێرینی چنینی مافور بن لە وەستا سەرەکییەکان. ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە گواستنەوەی کارامەیی و پاراستنی کەلەپور و ڕاهێنانی پیشەیی و هێنانەکەیەی بژێوی ژیان. شاگردەکان لە پێکهاتە دەوڵەمەندەکە ئاین و نەتەوە و ئاوارە نێوخۆیی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کەرکوک هەڵبژێردرابوون .
خاتوو هانیم ، یەکێکە لە بەهرەمەندترین شاگردەکان، نابیستە. بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک نەبۆتە بەربەست بۆی! ئەو داهێنان و نەقشی جوان و ئاڵۆز دەچنێ کە دەگاتە 300 گرێ بێ ئەوەی تیشکۆ لێزەرییە تیژەکەی سەر نەخشەکەی لەدەست بدات . بەڕێوەبەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو زیاتر لە ٢٠٠ داواکاری بۆ ٢٠ دەرفەت پێگەیشتووە ، کێبڕکێیەکە زۆر توند بوو . ئەوەی شایانی گرنگی پێدانیشە ، سەرەڕای دەستهەقی بەرز و باشیی دۆخی کارکردن بەڵام هیچ پیاوێک داواکاری بۆ ئەم بەنامەیە پێشکەش نەکردبوو. پاراستنی کەلەپوری فەرهەنگیی تێکەڵکراو بە بازاڕکردن و دیزاینکردن لەوانەیە ببێتە بنچینەیەک بۆ پڕۆژەیەکی نایاب بۆ کۆمەڵگەی گەڕاوەکان. کەرکوکیش دەیەوێت بەرنەمەی زۆرتری لە بابەتی شاگردی پیشەسازی داهێنراو بۆ ژنانی شارەکە ببینێت ، بە تایبەتیش لە بوارەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و ئاندازیاری و بیرکاری.
موهەنەدی بەڕێوەبەر ئەوەی ڕوونکردەوە عێراق تا ساڵانی نۆهەدەکانیش جوانترین مافوری دەستیی بەرهەم دەهێنا کە ببوونە مایەی پێزانینی گەورە کەسایەتی و پیاوانی کاری بیانی و بازرگانە تورکەکانیش مافوری دەستکردی عێراقییان دەکڕی لەو سەردەمەدا. بەداخەوە ، ئابڵوقەی ئابوری دەیەها ساڵە و شەڕی نێوخۆیی بازرگانی مافوری دەستیی وێران کرد. لە حەوت کۆمپانیای ڕێگەپێدراوی دەوڵەت بۆ بە دەست چنینی مافور تەنها یەکێک لە کەرکوک و بەغدا و بابل ماونەتەوە. ئەم کارگانە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانن کە هیچ گرنگی بە برەو دان و بەبازاڕکردنی مافورەکانی میزۆپۆتامیا نادات و ەک براندێکی جیهانی . پێشنیازی ڕێکخستنی سەکۆیکاری پەیوەست بە مافوری دەستیی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە خراوەتە ڕوو ، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر بتوانرێت لەگەڵ کەلەپوری مەعنەوەی یونیسکۆ ببەسترێتەوە . بەم شێوەیە دەتوانرێت برەو بە بازارکردنی مافوری دەستیی عێراقی بدرێت، وەک پارچەیەک لە شوینەواری كالتوری لە ناوەوە و دەروەی عێراق.
یەکێک لەو پێشنیارانەی کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لەم بابەتە ، ئەوەیە کارگەی مافوری کەرکوک بەرهەمهێنانی خۆی فراوان بکات لە رێگای ئاپێکی سەر هێڵ کە ڕێگا بە بەکارهێنەرانی بدات لەسەرتاسەری جیهان ئەو وێنە و دیزاینانەی ئارەزوویانە بکرێنە مافورێکی بە دەست چنراو بۆ کارگەکە بنێرن بۆ ئەوەی لە ماوەی ١٥ ڕۆژ ئامادە بێت. بەداخەوە تا ئێستا هیچ ئاژانسێکی گەشت و گوزار یانیش کۆمپانیای گواستنەوەی شتومەک لە کەرکوک لەم بوارە کارناکەن بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە بخرێنە بواری جێبەجێکردن و چەندین مافوری دەستیی جوانیش بە نەفرۆشراوی بمینێتەوە.
نووسینی : مارتن دالهویسن – یونامی
وینەکان : حاریس ئەلعوبەیدی