لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری لەگەڵ یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و ئاوەڕ و خاوێنی و خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی لە دامەزراوە تەندروستییەکانی عێراقدا بڵاودەکاتەوە

٠٦ تەمووز ٢٠٢٢

و بەو داراییەی لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیاوە دابین كراوە، دەرئەنجامەكان بەرچاورۆشنی دەستەبەر دەكەن بۆ سیاسەتەكان و پرۆگرامەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنی و لەسەرتاسەری ووڵاتدا و رێككارەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشی بەهێزتر دەكەن.

بەغداد، ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢- ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی لە عێراق بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، ئەنجامی هەڵسەنگاندنی گشتگیری خزمەتگوزارییەكانی ئاو، ئاوەڕۆ و پاکوخاوێنی  و رێككارەكانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی لە دامەزراوە تەندروستییەکانی عێراق بڵاو كردەوە، كە حکومەتی ئەڵمانیا دارایی بۆ دەستەبەر كردوون.

هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ له‌سه‌ر 3624  بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ عێراق ئه‌نجامدراوه‌. دەرەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە دابینکردنی ئاو، پاکوخاوێنی، پاکوخاوێنی دەست، پاکوخاوێنی ژینگە، بەڕێوەبردنی پاشماوەی چاودێری تەندروستی، و خزمەتگوزارییەکانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی  لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا  تا ڕادەیەکی زۆر  ئاستەنگیان بۆ دروست بووە بەهۆی کەمی سەرچاوەی دارایی، و ململانێ و نەبوونی چاودێری و پاراستنی موڵکی گشتییەوە.

چەندین هۆكار بوونەتەوە بەربەست لەبەردەم بەرەوپێشچوونی بنیاتنانەوەی سیستەمی چاودێری تەندروستی لە عێراقدا، وەك ململانێ و ناسەقامگیری، لە نێویاندا پەتای کۆڤید-١٩ . سیستەمی چاودێری تەندروستی گشتی ڕووبەڕووی بەربەستی درێژخایەن دەبێتەوە، نزیکەی نیوەی دامەزراوەکانی چاودێری سەرەتایی لە وڵاتەکەدا کارمەندیان پزیشکیان نییە و زۆربەی ئەم بینایانە سیستمی دابەشكردنی ئاوییان نییە. ئەمەش ئاماژەیە بە پێویستی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن لەبارەی لە ئارادابوون و دۆخی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنی و پێشگرتن لە توشبوون بە نەخۆشی لە ناو دامەزراوە تەندروستییەکاندا لە پێناو دەستەبەركردنی زانیاری بۆ سیاسەت و پرۆگرامەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنی.

ئامانجی هەڵسەنگاندنەكە بەهێزكردنی چاودێرییە لەسەر رێككارەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنی و پێشگرتن لە توشبوون بە نەخۆشی لە دامەزراوە تەندروستییەكان و دۆزینەوەی شرۆڤەكاری پەیوەست بە كەلێنەكانەوە كە رەنگە ببێتەهۆی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانیان یان گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ راستكردنەوەی دۆخەكە و راكێشانی سەرنجی بڕیار بەدەستەكان لەبارەی بارودۆخی ئاو ئاوەڕۆ و  خاوێنی و پێشگرتن لە توشبوون بە نەخۆشی لە دامەزراوە تەندروستییەكانی سەرتاسەری عێراقدا.

د. ئەحمەد زوتین، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاند" ئەم هەڵسەنگاندنە زۆر گرنگە بۆ دەستەبەركردنی دەستنشانكردن و شرۆڤەكردن و گەڵاڵەكردنی راسپاردە، كە لایەنە پەیوەندیدارەكان و بڕیار بەدەستان توانادار بكات بۆ ئەوەی دەستێوەردانی پێویست و بودجەی پەیوەندیدار دابرێژن بۆ باشتركردنی رێككارەكانی پێشگرتن بە توشبوون بە نەخۆشی لە پێناو ئەوەی رووماڵێكی گشتگیری ئاو و ئاوەڕ و خاوێنی بكرێت لە دامەزراوە تەندروستییەكاندا."

خاتوو جانێت كاماو، بەرپرسی نووسینگەی نوێنەری یونیسێف لە عێراق رایگەیاند"  چاودێری و  هەڵسەنگاندنی بەردەوام كارێكی بنەڕەتین بۆ دەستەبەركردنی چاودێرییەكی تەندروستی كواڵیتی باش و سەلامەت، یونیسێف شان بە شانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق كار دەكات بۆ زامنكردنی بەشداری هاوبەشمان بۆ دەستەبەركردنی ئاوی سەلامەت و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەو توشبوونانەی ئەگەری ئەوە هەیە رووبدەن."

هەروەها داشبۆردێکی دیجیتاڵی چاودێری و شیکاری ئۆنلاین داڕێژرا بۆ یارمەتیدانی یونیسێف، و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی بۆ برەودان بە ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانی  ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنی لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا بەگشتی.

باشتكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنی و پێشگرتن بە توشبوون بە نەخۆشی لە دامەزراوە تەندروستییەكاندا گرنگییەكی بەرچاویان هەیە لە بواری تەندروستی گشتیدا لەبەر ئەوەی پەیوەستن بە كەمبوونەوەی گواستنەوەی ئەو توشبوونەوەی بەهۆی چاودێری تەندروستییەوە دێنەئاراوە.

 

 

###

لەبارەی یونیسێفەوە

یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.

بەدواداچوون بكەن بۆ یونیسێف لە ئینستگرام، تویتەر و فەیسبووك.

Asami Nei Hakim

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
Communication Officer
Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

Sadeq Al-Wesabi

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
Communication Officer

زەید فەهمی

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
بەرپرسی راگەیاندنی یونیسێف.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت