هەولێر، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ لە هەولێر خاتو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لەگەڵ کۆمەڵێك چالاکوانانی ژنان لە چەندین رێکخراوی مەدەنیی جۆراوجۆری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە کۆدەبێتەوە. ئەو کۆمەڵە نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سەروەریی عێراق دەربڕی و داوای پشتگیریی بەهێزتری یونامیشیان کرد بۆ ئاوڕدانەوە لەم پرسە.
خاتو پلاسخارت دەسخۆشی لە بەشداریی سیاسییانەی ژنان کرد و ستایشی چالاکبوونیان و پابەندیی دڵسۆزانەیانی کرد بۆ سەروەریی و خۆشگوزەرانیی وڵاتەکەیان. ئەو هەروەها ئاماژەی بە رۆڵیان کرد بۆ گۆڕانکاری و جەختیشی لەسەر گرینگیی درێژەپێدانیانی کردهوه بە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە هەموو بوارەکاندا.
لەلایەکی ترەوە، ئەو باسی ئەرکی پێسپێردراو (ماندێت)ی یونامیشى کرد لە پشتگیریکردنی خەڵک و حکومەتی عێراق لە چەندین پرسی وەک پەرەدان بە ئاشتی لە ناوچەکەدا و مافی مرۆڤ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی. خاتو پلاسخارت پشتگیریی خۆشی بۆ سەروەریی عێراق دووپات کردەوە کە وەک ئەو وتی پێویستە هەموو کات رێزی لێ بگیرێت. ئەو هەروەها وتیشی کە " پەیامی مووشەکباران" هەرگیز چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ کلیلی بەدەستهێنانی پەیوەندیی دراوسێیەتی باش و ئاشتییانەن.