پێشەکی
پایەداران
خانمان ، بەڕێزان
مایەی شانازیمە ، کە ئەمڕۆ لێرەم ، لەسەر داوای کۆڕبەندی بەحرولعلوم لە یەکەمین سەکۆیکار بە دروشمی تێنوێتی عێراق
خاکی دوو ڕوبارەکە – دیجلەو فورات - شوێنی بابلیە دێرینەکان – وڵاتی گلگامێش
ئەم دوو ڕووبارە مەزنە بە ڕێرەوە کۆنەکانیان ئەم خاکە سەختەیان هەڵکۆلیەوە و شارستانیەتی مرۆییان بنیات ناوە . هەردووکیان شایەتحاڵ بوون لەسەر کۆمەڵگا کۆنەکان، سەرهەڵدان و داڕمانیان ، خەبات و تێکۆشانەکانیان و زاڵبوون بەسەر نەهامەتیەکانیان.
کۆنترین شارستانیەتی مرۆڤایەتی لە میزۆپۆتامیا سیستەمی هایدرۆلیکی باش و کارا و ئاودێریی ئاڵۆز و پێکهاتەی کۆنترۆڵی لافاوی دابین دەکرد.
خستنە ڕووی کێشەکە
بەڵام ئەمڕۆ ، دۆخی ئاو لە عێراق لە مەترسیدایە .
لە ساڵی ٢٠٢١، ئەم وڵاتە دووەمین وشکەساڵترین وەرزی خۆی لە ماوەی 40 ساڵدا بە هۆی باران بارینی کەمەوە تۆمار کرد.
وشکە ساڵییەکە بە شێوەیەکی تایبەت کاریگەری لەسەر باکووری عێراق هەبوو، لە هەمان کاتدا لە باشووری وڵات ڕێژەی ئاوی سازگار نزمترین ئاستی بە خۆیەوە بینی بوو، هەردوکیان بوونە هۆکاری شکست بۆ بەرهەمە دانەوێڵەییەکان.
لە چل ساڵی ڕابردوودا ڕژانی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و کە نزیکەی 98٪ ئاوی سەرزەوی عێراق دابین دەکات بۆ نزیکەی 30-40٪ کەمی کردووە.
بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٥، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی ئاوی دابینکراو بۆ عێراق تا ساڵی 2025 بۆ 60٪ نزم ببێتەوە.
فشارەکانی سەر سەرچاوەکانی ئاو لە وڵاتدا بریتین لە : دروستکردنی بەنداوەکان لە لایەن وڵاتانی دراوسێ و زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵی عێراق و بەفیڕۆچوونی زۆری ئاو لە کاتی بەکارهێنان و کاریگەری ململانێ و توندوتیژیی و جەنگ لەسەر ژێرخانەکانی ئاو و ئاکامەکانی گۆڕانی کەش و هەوا.
کەمبوونەوەی ئاوی سازگار لە عێراق ئاکامی مەترسیداری هەیە لەسەر پێداویستییە تەندروستییەکانی خێزانەکان و ئاودێری و بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگای ئاو و سیستەمی ژینگەیی بەردەوام و هەروەها ئەو گرژییەی کە لە نێوان وڵاتانی هاوکەنار هەیە لە سەر ئاو و پشت کەرتی ئاو زیاتر دەکات .
کاتێک باسی لە کەمی ئاو دەکرێت ، پێویستە باس لە کوالیتی ئاویش بکەین بە یەکسانی .
نزمی کوالێتی ئاو بۆتە یەکێک لە ئالنگارییە گەورەکانی عێراق بەتایبەتی لە باشوور.
بۆ نمونە، لە کاتی قەیرانی ئاو لە بەسرە لە ساڵی ٢٠١٨، نزیکەی ١٢٠.٠٠٠ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران بە هۆی پەتا گوێزراوەکان لە ڕێگای ئاوەوە ، هەروەک لە ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٥ ش ڕوویدا.
ئەم کاریگەرییە خراپانەی کوالیتی ئاو بوونە هۆی بە لێشاو کۆچکردن بۆ شارەکان و خۆپێشاندانی جەماوەریی کە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکە داڕشت.
چالاکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەت بەشدارە لە چەندین بواری کارکرکردنی پەیوەست بە ئاو و ئاوەڕۆی تەندروست و پاک و خاوێنی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و کوالیتی ئاو و بەڕێوەبردنی کارەسەتاکانی پەیوەست بە ئاو.
ئێمە وەڵامی پێداویستییە مرۆییەکانی کۆچبەر و ئاوارە نێوخۆیی و گەڕاوەکان و هاوڵاتیانی تریش دەدەینەوە و هەروەها یارمەتی حکومەتیش دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشە پەیکەرییەکان و هەروەها لە ئاسانکاریکردن بۆ گفتوگۆی هەرێمیانە و هەماهەنگی دەربارەی هەردوو بابەتی ئاو و ژینگە.
ئەمەش بە تۆکمەیی ئەم واتایانە دەگەیەنێت : باشترکردنی بەردەست بوونی ئاوی خواردنەوەی سازگار لە شارەکانی وەک بەسرا و بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئاودێری و برەودان بە کشتوکاڵی ژینگەیی مۆدێرن لەگەڵ ڕێبەری مەیدانی و ئاسانکاریکردن لە بنیاتنانی تواناکانی نێو وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتەکانی تر .
ڕاسپاردەکان
بەڕێوەبردنێکی گشتیریی ئاو کلیلی چارەسەرە بۆ کێشەی ئاو لە عێراق.
بەڕێوەبەرانی ئاو بە هەموو ئاستەکان پێویستییان بە دڵنیا بوون هەیە لە توانای خۆڕاگریی جڤاکەکان بەرامبەر بە فشارەکانی کەمی و زێدەڕۆیی لە سەر ئاو هەروەها پێویستیان بە مسۆگەرکردنی پاراستن و پتەوکردنی سیستەمی سروشتی و خزمەتگوزارییەکانی سیستەمی ژینگەیی گرێدراو پێی هەیە.
کەناڵە دیپلۆماسییەکانی پەیوەست بە ئاو دەبێت بەردەوام کراوە بن بۆ ئاڵوگۆڕ و دانوستاندن لە ڕێگای سنوورەکان وەکو کلیلێک بۆ زامنکردنی ڕژانی ئاو بۆ ناو فورات و دیجلە.
لە لایەکی ترەوە ، دەتوانرێت بە شێوەیەکی تەواو پیسبوون و بەکارهێنانی نادروستی ئاو لە سەر ئاستی خۆماڵی چارەسەر بکرێت بە جەختکردنە سەر :
- پرۆسەکانی دایەلۆگی بەشدارانە کە لایەنە سەرەکییە پەیوەندارەکان تیایدا بەشدار بن.
- نوێکردنەوە و فراوانکردنی وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاو و پشتگیریکردنی چوارچێوەکانی سەپاندن و بەشداریکردن لە هەڵمەتەکانی هۆشیاری گشتی و دایەلۆگ.
- نوێکردنەوە و چاککردنەوەی ژێرخانە کۆن و زیانبەرکەوتووکانی ئاو و هەروەها پیشەسازییە چرەکانی ئاو .
- وەبەرهێنان لە ئاو و ژێرخانەکانی ئاودێری و پراکتیزەکردنی داهێنان لە ئاودێری.
خۆگونجاندن لە گۆڕانی کەش و هەوا لەوانەیە ببێتە هۆکار بۆ هاوکاری و دابەشکردنی سەرچاوەو بەش بەشێنەی ئاو بەلاوە بنێت و هەروەها پڕۆژە هاوبەشە فرە مەبەستەکانیش لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی بەردەست بە شێوەیەکی دروستتر.
ڕووی داوام لە لایەنە عێراقییە پەیوەندارەکانە کە بە خێرایی و بە هاوبەشی چارەی کێشەی کەم ئاوی بکەن .
لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا ، کۆمەڵەی گشتی ڕایگەیاند کەوا ژینگەی خاوێن و دروست مافێکی مرۆیی جیهانییە و بەتایبەتیش گەیشتن بە ئاوی سازگار .
لێرەدا من دووبرەی دەکەمەوە ، پێویستە ئاو نەبێتە سەرچاوەیەک بۆ ململانێ بەڵکو ببێتە بوارێک بۆ هاریکاری.
من دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق – نێردەی یونامی و تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەن بۆ ڕەچاوکردنی داواکارییەکانی پشتگیریی کردن لە هەر بوارێک کە لە دوو ڕۆژی دادێ باس دەکرێن.
سەرباری ئەمانە ، من لێرەدا داوا لە لایەنە پەیوەندرەکان لە ڕێکخراوە ناحکومی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و دامەزراوە ئەکادیمی و زانستییەکان و کەرتی تایبەت دەکەم لە کۆنفرانسی ٢٠٢٣ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو بەشدر بن کە لە ٢٢-٢٤ ی ئادار لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک سازدەکرێت ، هەروەها هەردوو وڵاتی تاجیکستان و هۆڵەنداش بە هاوبەشی میوانداری دەکەن .
سوپاستان دەکەم