هێنانەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ ناو کۆمەڵگا یەکێکە لە کارە لە پێشینە سەرەکییەکانی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق. پرۆژەی ئاشتەوایی و هێنانەوە ناو کۆمەڵگا بووە مایەی یارمەتیدان لەسەر گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆییە عێراقیەکان بۆ چوار شوێن لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوادا.
ئەمڕۆ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروباری نشینگە و مرۆیی، بەڕێز غولام ئیسحاقزای، لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار، بەڕێز عەلی فەرحان کۆبوویەوە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵی هاوبەشانە بۆ هاندانی هێنانەوەی ئاوار ناوخۆییەکان بۆ ناو کۆمەڵگا لە ئەنباردا. ئەو هەروەها لەگەڵ لێژنەی ئاشتیی ناوخۆیی حەبانییە، بەڕێز عەلی داودیش کۆبوویەوە بۆ دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئەو لێژنەیە کە تا ئێستا ٥٢٤ خێزانی بۆ ناوچەکە گێڕاوەتەوە لەوەتەی "رێککەوتنی ئاشتی" لە مانگی دووەمی ٢٠٢٢ وە واژۆ کراوە. بەڕێز ئیسحاقزای زۆر خۆشحاڵ بە بینینی هەوڵەکانی حکومەتی خۆجێیەتی و لێژنەی ناوخۆیی ئاشتی پشتیوانی بەهێزی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ هێنانەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ ناو کۆمەلگا. تاوتوێکردنێکی بەرهەمداریش ئەنجام درا وەک ئاڵوگۆڕ سەبارەت بە زانیاری و ئاڵنگارییەكانی پەیوەست بە ژیان و پشتگیریی درێژخایەن بۆ ئاوارە گەڕاوەکان.
ئەو هەروەها سەردانی بنکەی ڕاهێنانی پیشەییشی کرد لە رومادی کە لەوێدا خێزانەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا بەشدارن لە ڕاهێنان لەسەر ژیان. ئەو لە نۆرینگەی تەندروستیی ئەلماسیکیش چاوی بەو خێزانانەش کەوت کە هەواداریی ڕێکخراوی داعشیان دەدرێتە پاڵ کە بۆ سەر زێدی خۆیان گەڕاوەتنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو گیروگرفتانەی کە رووبەڕوویان دەبنەوە. .
شێوازی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (یو ئێن دی پێ) سەبارەت بە هێنانەوە ناو کۆمەڵگا راهێنان لەسەر بواری ژیاریش دەگرێتەخۆ. یەکەم قۆناغی پڕۆژەی ئاشتەوایی و هێنانەوە ناو کۆمەڵگا کە لەسەر بنەمای کۆمەڵگادا بەند بێت لەلایەن حکومەتی یابانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت.