لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای زیاترکردنی هەوڵ و کۆششەکان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە گرتنەخۆیان لە کۆمەڵگەی عێراق دا

٠٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

٣ی کانوونی یەکەم ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانە. نەتەوەیەکگرتووەکان شانبەشانی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یادی ٣ کانوونی یەکەم دەکەنەوە کە لەسەر ئاستی دونیا دا بە ڕۆژی جیهانی کەمئەندام دانراوە. ئامانجی ئەم ڕۆژە باشتر تێگەیشتنە لە کێشە و گرفتەکانی کەمئەندامان و ئەوانەی کەبە سروشتی خاوەن پێداویستی تایبەتن و ئەوانەش کەبەهۆی شەڕی دژە تیرۆرە کاریگەر بوون وە کۆکردنەوەى هەوڵەکان و پاڵپشتیکردنە لە شکۆ، ماف و هەبوونی ژیانێکی شایستەیە بۆ کەمئەندامان ئەویش بەپێ ی پابەندبونەکانی عێڕاق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتى.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کەسانی کەمئەندامی هەیە لە جیهاندا، کە بەشێک لەو کەمئەندامانە بەهۆی شەڕ و زحمەتییە ئابورییەکانی دەیان ساڵە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. بەهۆی داب و نەریتە کۆمەڵایەتیە نەرێنییەکان و بڕیاردانی پێشووەختە،  و ناووناتۆرە لێنان و جیاکاریکردن لە دژیان ئاڵنگارییەکانی کەمئەندامان زیاتر بووە.

لە حوزەیرانی ٢٠١٩ دا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستڕاتیژیەتی گرتنەخۆی کەمئەندامانی دانا. ئەم ستڕاتیژیەتەش بناغەی بەرەوپێشچوون و گۆڕانکارییەکی بەردەوامە گرتنەخۆی کەمئەندامان لە هەموو ستوونێکی کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان. لەڕێگەی ئەم ستڕاتیژیەتەوە، سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی بەجێگەیاندن و پێداگیریکردن بە تەواوی هەموو مافەکانی مرۆڤ دەکاتەوە بۆ هەموو کەمئەندامان، ئەمەش هاوتەریب و بەشێکی دانەبڕاو و جیانەکراوەی مافەکانی هەموو  مرۆڤ و ئازادییەکی بنەڕەتییە.

نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق بۆ گێرانەوەی شکۆ، ماف و ژیانێکی شایستە بۆ کەسانی ئەکەمئەندام، بە منداڵانی کەمئەندامیشەوە.

لە عێراق دا، سیستەمی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی شێواز و رێبازی پشت بە ماف بەستوو لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و هاوکارییەکانی گەشەپێدان لە رێگەی کارەکانیانەوە، لە دیارترینیشیان:

  • پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق و بەهاوبەشی کارکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ باشتر گرتنەخۆی کەمئەندامان لەلایەن کۆمەڵگەوە لەڕووی ژێرخان، سیستەم و سیاسەتی کارکردنەوە.
  • تێکۆشان بۆ مافەکانیان و یەکسانی لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان.
  • داکۆکیکردن بۆ هەبوونی دەرفەتی ئابوری زیاتر بۆ کەمئەندامان
  • دڵنیابوونەوە لەدەستگەیشتنی منداڵ و گەنجی کەمئەندام بە یەکسانی لە خوێندن و گرتنەخۆیان لەلایەن کۆمەڵگە.
  • پاڵپشتیکردنی رێکخراوەکانی کەمئەندامان (OPDs)
  • بەرز کردنەوە و زەقکردنەوەی چیڕۆکەکانی کەمئەندامان.
  • بەرەوپێشبردنی مەودا و بواری دەستگەیشتن، کەرەستەی خوێندنەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ بەشداریکردن لە ئیڤێنتەکان، دەرفەتی دەستگەیشتن بۆ ئەو کەسانەی کە ڕاددەی کەمئەندامیەتییەکانیان جۆراجۆرە.
  • هاندانى بەشداریپێکردنى کەم ئەندامان لە پرۆسەکانی بڕیاڕداندا.
  • ئامادەکردن و هاوبەشیپێکردنی شێوەکانی دەستپێگەیشتن، لەوانەش ڕێنماییەکان، ئاڕاستەکان و ئاگادارینامەکان.

دەبێت ئەم ڕێباز و شێوازانەش گشتگیربن و پەیڕەوی دروشمی "جگە لە خودی خۆمان، هیچ کەسێک نوێنەرایەتیمان ناکات"، دەبێت کەسانی کەمئەندام پرس و ڕاوێژیان پێبکرێت دەربارەی پێویستییەکانیان و ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە تا باشتر پڕۆگرامەکانی گەشەپێدان و پڕۆگرامە مرۆییەکانیان لێ ئاگادار بکەینەوە.

ڕێکخەری نیشتەجێبوونی نەتەوە یەکگرتوەکان غوڵام موحەمەد ئیسحاق زای گوتی "لەبەرواری 3 ى کانونى یەکەم وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە, پێویستە ماف و خۆشبەختی کەسانی خاوەن پێداویستى تایبەتمان لەبیر بێت و لەهەموو کایە و بوارەکانىی کۆمەڵگادا هانی هاوکاریکردنی کەمئەندامدان بدەین. نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەواملە عێڕاق پابەند دەبێت وە داکۆکی دەکات لە مافەکانى کەمئەندامان و ئەمەش وەک وەبەرهێنانێکە لە ئایندەى هاوبەشی هه مواندا".

پێویستە هەموومان بەردەوام پابەند بین وە ڕەچاوی داخوازیەکانى کەمئەندامان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کەم ئەندامان بکەین, وەک هەر ڕۆژێکی دیکە، دەبێت ئەوەمان لەبیر بیێت کە پێویستە لە هەموو شوێنێکی کۆمەڵگە ماف و ژیانی کەمئەندامان باشتربکرێت. دەبێت هەموومان بەردەوامبین لە ڕەچاوکردنی ئەو پێویستیانەی کە کەمئەندامان هەیە بەو ستڕاتیژیەتانەی کە پێویستییەکانیان نیشاندەدات لە تەواوی بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و کلتووری لە ژیانیان دا و، بەشداری ئاهەنگێڕانی سەرکەوتنەکانیان بین.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێڕاقدا بەردەوام پابەند دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ حکومەتى عێڕاق بۆ بەهێزکردنى هەوڵەکان و جێبەجێکردنی ئەرک و ئیلتیزاماتى خۆی ئەویش بەپێ ی ڕێککەوتنى مافەکانی کەمئەندامان.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت