بەغدا، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣- بەرێز غولام محەمەد ئیسحاقزای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ و کاروباری مرۆیی لە عێراق، ئەمڕۆ سەرکردایەتی شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی فاو و یوئێندیپی و یونیسێف بۆ کۆبوونەوەیەك سەبارەت بە بەشداریکردنی عێراق لە کۆنفرانسی ئاوی ٢٠٢٣ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرك کە بڕیارە لە ٢٢-٢٤ی ئاداردا ببەسترێت. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆك کۆماری عێراق، د. عبداللطیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز عەون دیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێز یۆهانس لیندرت ساندی، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق، و نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق ئامادەبوون.
کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە چۆنیەتی ئاسانکاری و هەماهەنگی بەشداریکردنی کارای عێراق لە چالاکییەکەدا، سەبارەت بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پلینۆم و گفتوگۆی بەرهەمدار و بۆنە لاوەکییەکان، هاوکات هۆشیارکردنەوەی خەڵكیش بۆ پرسەکانی ئاوی عیراق و گۆڕانی کەشوهەوا و بەڕێوەبردنی ئاوی سنوور بەزێن و ئاڵنگارییەکانی ئاوی ناوەوەی وڵات بەرەو ڕێگەجارە دەستنیشانکراوەکان (نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی ئاو) – ئامانجی ستراتیژی پەرەپێدان ژمارە ٦.
جگە لەوەش، بەڕێز ئیسحاقزای جەختی لەسەر پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێککەوتننامەی ئاوی ساڵی ١٩٩٢ کردەوە لە پێش کۆنفرانسەکەدا.