نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی بۆنەیەکی سەبارەت بە هەمەچەشنی وەک ئامرازێک بۆ پێشخستن وپاراستنی مافەکانی مرۆڤ سازکرد، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە مافەکانی کەمینەکان. وێرک شۆپەکە لە بەغدا بەڕێوەچوو و ٢٦ نوێنەر (١٤پیاو و ١٢ ئافرەتی بەیەکەوە کۆکردەوە کە لەنێویاندا کەسێکی خاوەن پێداویستیەکی تایبەت ئامادەبوو) وە بریتی بوون لە نوێنەرانی پێکهاتە ئیتنۆ-ئاینییە جۆراوجۆرەکان و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری پێکهاتەکان و نوێنەرانی ئەوقافە ئاینییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
وێرک شۆپەکە دوواهەمینە لە زنجیرەیەک کە بریتی بوو لە سێ وێرک شۆپ، و بەشێکە لە دەستپێشخەری مافەکانی مرۆڤی ٧٥ بۆ یادکردنەوەی ٧٥ ساڵەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (UDHR).
بەشداربووان باسیان لە پاشخانی مێژوویی پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ UDHR و بڕگە سەرەکییەکانی پەیوەست بە مافی کەمینەکان و گرنگیی بۆ پێشخستن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کرد. چالاکییەکە گفتوگۆیەکی پانێڵی لەخۆگرتبوو کە تیایدا تیشک خرایە سەر بابەتی – “هەمەجۆریی وەک ئامرازێک بۆ پێشخستنی گشتگیری و بەشبەش نەکردنی مافەکانی مرۆڤ”. هەروەها بەشداربووان چەندین ستراتیژیەتیان پێشنیار کرد بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لە نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە پێشخستن و پاراستنی مافەکانی کەمینەکان لە عێراق لەڕێگەی بەکارهێنانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ UDHR.
لە ووتەی دەستپێکدا، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری پێکهاتەکان، بەڕێز نوفل بهاء، پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە برەودان و پاراستنی مافەکانی کەمینەکان لە عێراق دووپاتکردەوە.
نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، بەڕێز قیس حسێن، تیشکی خستە سەر هەندێک لەو لەئالنگاریانەی کە ڕووبەڕووی کەمینەکان دەبنەوە وە ڕوونیشیکردەوە کە کۆمسیۆن کاردەکات بۆ پاڵپشتی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو عێراقییەکان.
لە گفتوگۆکاندا زیاتر تیشک خرایە سەر ڕێوشوێن و ڕاسپاردەی کۆنکرێتی بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی کەمینەکان لە عێراق.