لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەیەك لەلایەن وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان (وەرگێڕانی نافەرمی)

٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی دەکات بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا، کە بەشێوەیەکی ئارام و هێمنانە بەڕێوەچوو. بەڕێزیان دەستخۆشی لە هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی ئەم هەڵبژاردنانەدا کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) پاڵپشتی کرابوو.

لە کاتێکدا هەرێمی کوردستانی عیراق چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتاییە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هانی هەموو سەرکردە سیاسییەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەدات بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی کەشێکی ئارام و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کە هەر ناکۆکییەکی هەڵبژاردن لە ڕێگەی کەناڵە یاساییە دامەزراوەکانەوە چارەسەر بکەن و پڕۆسەی هەڵبژاردن تەواوبکەن بە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات. بەڕێزیان پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی عێراق بۆ چەسپاندنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی پڕشەنگدار بۆ گەلی عێراق.

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

نیویۆرك، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت