لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رێزدار کاک نەزار ئامێدی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرکەکانیدا.

١٢ نیسان ٢٠٢٦

Baghdad, Iraq – April 12

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رێزدار کاک نەزار ئامێدی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرکەکانیدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکات لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە و بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بەرەو پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجامدرا، بەپێی وادە و بڕگە دەستوورییەکان. ئەم پێشهاتە وەچەرخانێکی گرنگە لە پاراستنی سیستەمی دەستووری و بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی وڵات.

 

هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە دەردەبرێت بۆ رێزدار سەرۆک کۆماری پێشوو دکتۆر عبداللطیف جەمال ڕەشید بۆ پاڵپشتییە بەنرخەکانی بۆ کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەروەها بۆ بەشدارییەکانی لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و پێشخستنی کارە لە پێشینە نیشتمانیەکان. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە کارەکانی داهاتوویدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە جەخت لەسەر بەردەوامی پشتگیرییەکانی دەکاتەوە بۆ ئەو هەوڵانەی مەبەست لێیان چەسپاندنی سەقامگیری، گەشەپێدانی حوکمڕانیی گشتگیر، و پاراستنی خواستە دیموکراسییەکانی گەلی عێراقە.

team

زه‌ينه‌ب ساڵح

RCO
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت