لێدوانی ڕۆژنامەوانی

عێراق، بەر لەIMRF2026 ، سێیەمین پێداچوونەوەی نیشتمانی ئارەزوومەندانەی پەیوەست بە کۆچ دەستپێدەکات

٠٢ ئایار ٢٠٢٦

بەغدا، عێراق

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان-ی پەیوەست بە کۆچبەران (UNNM) و هاوبەشەکانی لە سەرانسەری سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان، سێیەمین پێداچوونەوەی نیشتمانی ئارەزوومەندانەی خۆی (VNR) سەبارەت بە ئیدارەدانی کۆچ دەستپێکرد.

پێداچوونەوەکە جەخت لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی عێراق دەکاتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی کۆچێکی سەلامەت و ڕێکوپێک و ڕێکخراو بەپێی پەیماننامەی جیهانیی کۆچ (GCM)، لە هەمانکاتدا سیستەمی نیشتمانی بەهێزدەکات پێش کۆڕبەندی نێودەوڵەتی پێداچوونەوە بە کۆچ (IMRF) 2026.

دکتۆر کەریم ئەلنووری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەڵێت: "حکومەتی عێراق پابەندە بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی ناڕێکخراو و نایاسایی لە ڕێگەی فراوانکردنی ڕێگا سەلامەت و ڕێکخراوەکان، هاوکات وەبەرهێنان لە لێهاتوویی و دەرفەتەکانی بەردەم گەنجان لە ناوخۆدا دەکات". ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، “کاری لە پێشینە دڵنیابوونە لەوەی کە کۆچ بژاردەیەکە، نەک پێویستییەک و هەموو عێراقییەکان لە مەترسییەکانی پەیوەست بە کۆچ ناڕێکخراو و نایاسایی پارێزراو بن”.

هەروەها لە ڕێگەی پێداچوونەوەکە، عێراق ڕۆڵی خۆی وەک وڵاتێکی پێشەنگ و سەرمەشق لە GCM دووپاتدەکاتەوە. وەک بەشێک لە دەستپێشخەری وڵاتانی پێشەنگ و سەرمەشق بە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی IOM و UNNM، وڵاتانی ئەندامی بەشداربوو ڕۆڵی سەرەکی خۆیان نیشاندەدەن بە هاوبەشکردنی وانە فێربووەکان، تاقیکردنەوەی ڕێبازە تازەگەرییەکان، و بەشداریکردن لە چارەسەرە پراکتیکییەکان بۆ پشتگیریکردن لە جێبەجێکردن، بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە پەیماننامەی جیهانیی کۆچ- GCM لەسەر ئاستی نیشتمانی، ناوچەیی و جیهانی. ئەم ڕۆڵگێڕانەش تیشکدەخاتە سەر پابەندبوونی عێراق بە هاوکاری فرەلایەنە و بەرەوپێشبردنی ئیدارەدانی کۆچ بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکان.

پاسکال ڕینتجێنس، نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق و ڕێکخەری تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان-ی پەیوەست کۆچبەری لە عێراق، دەڵێت: "ئەم پێداچوونەوەیە بڕینی قۆناغێکی گرنگە لە گەشتی ئیدارەدانی کۆچ لە عێراقدا." “وڵات لە وەڵامدانەوەی قەیرانەکانەوە بەرەو چوارچێوەی دامەزراوەییتر وڕابەرایەتیکردنی حکومەت هەنگاودەنێت، ئەم بەرەوپێشچوونەش ڕەنگدانەوەی توانای گەشەسەندنی عێراقە بۆ ئیدارەدانی کۆچ و برەوپێدانە بە شێوەیەکی ستراتیژی و هەماهەنگ و بەردەوام".

هاوکات ڕاپۆرتەکە تیشکدەخاتە سەر بەرەوپێشچوونەکانی عێراق، ئاستەنگ و ئاڵنگارییە بەردەوامەکان، و لەپێشینەکانی لە جێبەجێکردنی 23 ئامانجەکەی پەیماننامەی جیهانیی کۆچ- GCM، ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەم پلانی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردنی کۆچێکی سەلامەت، ڕێکوپێک و رێکخراو (2025 – 2030).

پێداچوونەوەی نیشتمانیی خۆویستانە (VNR) بەشدارە لە چوارچێوەی کاری هاوکاری گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNSDCF) ٢٠٢٥-٢٠٢٩، بە تایبەتی لە پاڵپشتیکردنی حوکمڕانیی باش، سەروەریی یاسا و مافەکانی مرۆڤ.

لە دوایین پێداچوونەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە، حکومەتی عێراق و هاوبەشەکانی بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لە سەرانسەری بوارەکانی لەپێشینەکاندا بەدیهێناوە، لەوانەش هۆکارە پاڵنەرەکانی کۆچکردن-ی پەیوەست بە کەشوهەوا، ئیدارەدانی داتاکانی کۆچ، یەکخستنەوەی گەڕاوەکان، بەشداریپێکردنی ڕەوەندەکان، هاوکاری وەرگرتنەوە، وسەردەمیانەکردن و مۆدێرنکردنی ئیدارەدانی سنوورەکان. سێیەم VNR وەک بەشداری فەرمی عێراق لە IMRF ڕۆڵدەگێرێت، کە بڕیارە لە 5 تا 8ی ئایاری 2026 لە نیویۆرک بەڕێوەبچێت. کۆڕبەندەکە نوێنەرایەتی پلاتفۆرمێکی سەرەکی جیهانی دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی پەیوەست بە پەیماننامەی جیهانیی کۆچ- GCM و دەستنیشانکردن و دانانی لە پێشینەکان بۆ کارەکانی داهاتوو.

هەر لەو میانەیەشدا، لە پێشینە سەرەکییەکان بۆ هاوڵاتیانی عێراق ئەمانە دەگرێتەخۆ: خستنەسەرکار، خوێندن، چارەسەری پزیشکی و یەکگرتنەوەی خێزانەکان؛ ڕێکخستنی بوونی هێزی کاری بیانی لە ڕێگەی ئیدارەدانی داتا، کەڵکوەرگرتنی ئابوری، و دەستنیشانکردنی کەرتەکان؛ بەشداریپێکردنی پیشەگەرانی لێهاتوو لە کۆمەڵگاکانی ڕەوەندی عێراقی بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی نیشتمانی؛ بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ کۆچ لە ڕێگەی دەرکردنی یاساکانەوە کە باس لە کۆچی ئاسایی، مانەوەی کەسانی بەهرەمەند، گەڕانەوە و یەکگرتنەوە دەکات؛ هەروەها بەرەپێشبردنی چارەسەری هەمیشەیی بۆ گەڕاوەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لە بەهێزکردنی ئیدارەدانی کۆچ و دڵنیابوون لەوەی کە سیاسەتەکانی کۆچ گشتگیر و بەڵگەدار و هاوتەریب بن لەگەڵ چوارچێوە نێودەوڵەتییەکان.

 

تێبینی بۆ سەرنوسەران: 

دەربارەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ڕێکخراوێکی پێشەنگی نێوان حکومەتەکانە لە بواری کۆچکردندا، لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە حکومییەکان و ناحکومییەکان، نێوان حکومەتەکان کاردەکات بۆ بەرەپێشبردنی کۆچێکی مرۆڤانە و ڕێکوپێک لەپێناو بەرژەوەندی هەمووان.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکەن بە:

iraqmcu@iom.int

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت