هەولێر - دەیان ساڵ ململانێ لە عێراق کاریگەری وێرانکەری هەبووە لە سەر وڵات، هەروەها بووەتە مایەی دابەشبوونی قوڵتر لەسەر بنەمای تایەفەگەری. وەك چۆن عێراق بهرهو ژینگهیهكی دوای ململانێ ههنگاو دهنێت، حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگەی نێودەولەتی وەبەرهێنان دەکەن لە چالاکییەکانی تایبهت به سەقامگیری کە پێویستن بۆ مانەوەی ئاسایشی کۆمەلگا و پتەوکردنی پرۆسەی بووژانەوە.
گەڕان
بەغدا،٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ ، جینین هینێس – پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد و لەگەڵ دکتۆر حوسێن تەمیمی ، وەزیری تەندروستی کۆبوونەوە و بەدواداچوونیان بۆ هەوڵە هەنووکەییە بەردەوامەکانی عێراق کرد لە بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ دوای ئەو هەڵکشانەی ئەم دواییەی ژمارەی تووشبووان. نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ دەزگا تەندروستییەکانی عێراق دووپات کردەوە.
بەغدا، 18 حوزەیران 2020 - دامهزراوهی ئهمریکی بۆ پهرهپێدانی نێودهوڵهتی بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا، ئەمەش وایکرد بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بتوانێت بەدەنگەوەچوونەکەی بۆ رووبەڕوونەوەی ئەم پەتایە فراوانتر بكات بۆ سێ پارێزگای تر.
بەغدا، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندو تیژیی سێکسی لە کاتی جەنگدا بەرز ڕادەگرێت ، لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەی ناساند.
عێراق، بەو پێیەی زۆر تووشی وشکەساڵی و خۆڵبارین و شۆڕەکات و کەمبوونی سەرچاوەکانی ئاو دەبێت، زیاتر بەرەو بەبیابانبوون و نالەباری زەوی دەچێت. کەمیی خۆراک لەئەنجامی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەیامێکە بۆ عێراق بۆ ئەوەی بەزوویی دەست بە پاراستنی زەوییە بەپیتەکەی و فرەکردنی سەرچاوەکانی بکات.
كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، نوێنەری پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكات كە كاری زیاتر بكەن بۆ دابینكردنی خانووبەرە، بۆ ئەو ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەیەی كە بەهۆی پێكدادان، ئازاردان و چەوساندنەوە یاخود ئەو پێشهاتانەی كە سەقامگیریی گشتی دەشێوێنن. ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕاپۆرتێك بڵاو كراوەتەوە و دەریخستووە لە ئێستادا ئاوارەبوونی ناچاری كاریگەری خستۆتە سەر زیاتر لە یەك لە سەدی مرۆڤایەتی -لە هەموو 97 كەسێكدا 1 كەس- و، ژمارەیەکی کەمتر و کەمتر لەوانەی ئاوارە دەبن و لە زێدی خۆیان هەڵدێن، دەتوانن بچنەوە زێدی خۆیان.
بەغدا، عێراق، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە عێراق دەربارەی ئەو لێدوانەی کە دەڵێت گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID-19 بێ هەبوونی نیشانەکان زۆر دەگمەنە روونکردنەوە دەدات.
بەغدا، 7 حوزەیران، 2020 - حکومەتی دانیمارک بڕی6,000,000 کرۆنی دانیمارکی (نزیکەی 870,000 دۆلاری ئەمریکی) بەخشی بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە بەدەنگەوەچوونیدا بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.