ەغدا، 1 ی حوزەیران 2020 - حکومەتی یابان بڕی 2.26 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ پشتیوانیکردنی وەڵامی حکومەتی عێراق بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، و بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.
گەڕان
هەولێر - لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەی کۆڤید-١٩ بۆ سەر هێزی کار لەسەر ئاستی جیهاندا، کرێکارە کۆچبەرەکان بە شێوەیەکی تایبەتی دووچاری مەترسیی لە دەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان دەبن. هەروەك باری ووڵاتانی تر، کرێکارە کۆچبەرەکان لە عێراق بە شێوەیەکی نەگونجاو کاریەگەر بوون بەهۆی ئەم قەیرانە، وە لەگەڵ بەربڵاوی لەکار لادان زۆربەیان لە ڕەوشێکی دارایی پڕ مەترسی دا ماونەتەوە، کە تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستیە سەرەکیەکانیان نیە.
بەغدا،٢٧ ئایاری ٢٠٢٠- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) دەستخۆشی لە سەرکردایەتی حکومەتی عێراق و بەرپەرچدانەوە یەکلاکەرەوەکەی دەکات لە ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت دووچاری چەندین قەیرانی تری جیا جیا بۆتەوە، بە پشێوە کۆمەڵایەتییەکان و داکشانی ئابوریی بێ وێنەشەوە.
بەغدا،.23. ی ئایاری ٢٠٢٠:- جەژنی ڕەمەزان لە ڕووی نەریتەوە بۆنەیەکی پڕ شادمانییە کە تێیدا خانەوادەکان بە دەربڕینی خۆشی و سەردانیکردنی یەکتر کۆتایی بە رۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان دەهێنن. بەداخەوە چالاکییەکان لە ڕەمەزانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بەربەستەکانییەوە، کە بەشێوەیەکی پێشترنەبینراو کاریان کردووەتە سەر ژیانمان، ناتوانرێت وەک پێویست ئەنجام بدرێن.
بەغدا 19 / مایس / 2020: بۆ وەڵام دانەوەی پێداویستی بەپەلە لە عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19 فاو (FAO) عیراق پەمپی رشاندن و کەلوپەلی پاککەرەوە و خۆپاراستنی کەسایەتی ڕادەستی وەزارەتی کشتوکالی عیراق لە بەغدا وە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر دەکات بە ئامەدەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەکانی هەردوو لا و نوێنەرانی فاو بە مەبەستی هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە کاری رۆژانەیان بۆ پاڵپشتی کردنی جوتیاران بۆ بەردەوام بوونیان لە دابینکردنی زنجیرەی خۆراک لە عیراق.
بەغدا (٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠) – ئەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و دەربارەی ڕفاندنی خۆپێشاندەران لە عێراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە و باس لە مەینەتییەکانیان دەکات هەر لەسەرەتای ڕفاندنیانەوە تا دەگاتە ڵێکۆڵینەوە لە هەلًس وکەوتەکانى ئەشکەنجەدان.
١٣ی ئایاری ٢٠٢٠: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەسخۆشی لە پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراق دەکەن لەلایەن سەرۆک وەزیران مستەفا كازمییەوە لەگەڵ دەسخۆشیشیان لە بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ئەنجامدانی چاکسازیی بەپەلە بە مەبەستی جێبەجێکردنی داخوازییە رەواکانی خەڵک بۆ رەخساندنی هەلی ئابووری و فەرمانڕەوایی ژیرانە و بەشداریی سیاسیی و دانانی یاسای هەڵبژاردن.
بەغدا ١٢ ئایار ٢٠٢٠— ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند کە زۆر بوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کڕۆنای نوێ جێگای نیگەرانی قووڵن بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بە عێڕاقیشەوە کە ٢٨١٨حاڵەتی دڵنیا و ١١٠ حاڵەتی مردن بە کۆڤید١٩ تا ١١ ئایار ٢٠٢٠ ڕاگەیەندراون.