لێدوانی ڕۆژنامەوانی

عێراق : نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە مەینەتیەکانی خۆپێشاندەرە ڕفێندراوەکان دەکات و دەستخۆشیش لەو بەڵێنە دەکات کە حکومەت داویەتی بە ئەنجامدانی لیکۆڵینەوەکان و قەرەبوو کردنەوەی قوربانیان

٢٣ ئایار ٢٠٢٠

بەغدا (٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠) – ئەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و دەربارەی ڕفاندنی خۆپێشاندەران لە عێراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە و باس لە مەینەتییەکانیان دەکات هەر لەسەرەتای ڕفاندنیانەوە تا دەگاتە ڵێکۆڵینەوە لە هەلًس وکەوتەکانى ئەشکەنجەدان.

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) لە چوارەمین ڕاپۆرتیدا ١٢٣ کەیسی ڕفاندنی کەسەکانی تۆمارکردووە کە لە ماوەی نێوان ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ و ٢١ی ئاداری ٢٠٢٠ روویانداوە . ٩٨ کەسیان ئازاد کراون و چارەنووسی ٢٥ کەسیشیان تا ئێستا نادیارە.



هەر لەسەرەتای سەر‌هەلدانی خۆپێشاندانەکان لەدەستپێکی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا نەتەوە یەکگرتووەکان مردنی ٤٩٠ چالاکوان و برینداربوونی ٧٧٨٣ تریشی دووپات کردەوە . زۆرینەی خۆپێشاندەران گەنجانی بێکار بوون و داوایان دەکرد ڕێز لە مافە ئابووری و کۆمەلایەتییەکانیان بگیرێت. خۆپێشاندانەکان بەردەوام بوون تەنانەت تا دواى ئەوکاتەش کە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتدا بڵاو بۆوە.

ڕاپۆڕتەکە بەکورتی دەڵێت " بەردەوامی نەبوونی لێپرسینەوە لەهەمبەر ئەم کردارانەدا کە لە ڕاپۆڕتەکانی تایبەت بە پێشێلکاری و خراپ مامەڵە کردن دا هاتوون هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی دیاردەی دەربازبوون لە سزاکان."



جینین هێنیس – پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەربارەی ئەم بابەتە وتی" پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە لە راستیەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە زەرەر و زیانەکانی پەیوەست پێیان لە لایەن حکومەتی نوێوە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دادپەروەری و لێپیچینەوە . پابەند بوونی حکومەت بە فەراهەم کردنی چارەسەری پزیشکی بۆ خۆپێشاندەرە بەرکەوتووەکان و قەرەبووکردنەوەی خانەوادەی قوربانیان کارێکی هاندەرە."



ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە کردەکانی ڕفاندن و بێسەروشوێن کردن لە نێو چەندین ڕووداوی تر ڕوویانداوە ، کە پێشێلکاری و خەراپ مامەلەى تری تێدا بووە ، و چالاکوان و خۆپێشاندەران تیایدا کرابوونە ئامانج وەکو کردەکانی کوشتنی بە ئەنقەست و تەقەکردن و هێرش کردن بە چەقۆ و هەڕەشە کردن و تۆقاندن و بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری هێز لە شوێنی خۆپێشاندانەکان.

هیچ یەکێک لە ڕفێندراوەکان ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرابوو ، ناسنامەی ئەوانەی بەرپرس بوون لە ڕفاندنیان نەدەزانی ، هەرچەندە زۆرێکیان وایان مەزەندە دەکرد کە "میلیشیاکان" لەم کارانە تێوەگڵاون ، هەروەها بڕواشیان نەبوو چ بەوەی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی یانیش باندە ئاساییەکانی تاوانکردن ڕاستەوخۆ بەرپرس بن .



ڕاپۆرتەکە مەزەندە ناکات کێ لە پشت کردەکانی ڕفاندنە و ئاماژەش بەوە دەکات کە چەکدارانی ڕێکخراو لە ئاستێکی باڵا و ئەوانەی توانای گەیشتنیان بە سەرچاوەکان هەیە لەم کردارانە تێوەگڵاون .



ڕاپۆرتەکە چەند ڕاسپاردەیەکی سنووردار ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات لەوانە :



• هەوڵدانی دەستبەجێ بۆ جێبەجێیکردنی پابەندییەکان بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی،لە نێویشیاندا خستنە گەڕی گشت تواناکان بۆ دۆزینەوەی ئەو خۆپێشاندەر و چالاکوانانەی تا ئێستا بێسەروشوێنن.

• دەست بەجێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت بۆ پاراستنی خۆپێشاندەران و چالاکوانان لە ڕفاندن .

• دەستبەجێ گرتنەبەری رێکارەکان بۆ لێکۆلێنەوە لە کەیسەکانی ڕفاندن و بێسەرو شوێن کردن و ئەشکەنجەدان / مامەڵەی خراپ و ناشایستە و دادگایی کردنی تاوانباران.

• ناساندن و دەستنیشانکردنی ئەوەی بە لایەنی سێیەم ناو دەبرێت یانیش گروپە چەکدارەکان یان میلیشیا بەرپرسەکان لە کەیسەکانی ڕفاندن.



راپۆرته‌كه‌ به‌ زمانى ئينگليزى: English

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت