هەڵخەڵتاندن و دەستدرێژیکردنی سێکسی پێشێلکردنێکی ڕێسا و پێوەرە یاساییە نێودەوڵەتییە ناسراوەکانە لە جیهان.
گەڕان
٣١ی ئاداری ٢٠٢٢- دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە هاوبەشی کۆتاییان پێهێنا بە سەکۆیکارێکی گشتیی چوارڕۆژە دەربارەی وانە وەرگرتن لە ئەزموونەکان. بەدرێژایی سەکۆیکارەکە، کە لە سلێمانی ئەنجامدرا لە ٢٧ تا ٣٠ی ئادار، دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و سەرکردایەتیی باڵا پێکەوە لەگەڵ گەورەبەرپرسانی نووسینگەی یونامی بۆ هاریکاری هەڵبژاردن بیروڕایان گۆڕیەوە سەبارەت بەو ئاڵنگاری و ئەزموونانەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠٢١ دا هاتنە پێشەوە و هەروەها ڕەزامەندییاندا لەسەر ڕاسپاردەکانیش بۆ گۆڕینی خاڵە لاوازەکان بۆ خاڵی بەهێز مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکانی هەڵبژاردن لە عیراقدا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و یونامی کۆتاییان هێنا بە سەکۆیکارێك دەربارەی وانەوەرگرتن لە ئەزموونەکان
دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە هاوبەشی کۆتاییان پێهێنا بە سەکۆیکارێکی گشتیی چوارڕۆژە
بەغدا، ٢ی نیسانی ٢٠٢٢:- "ڕەمەزان" مانگی ئاشتی و خواپەرستییە بۆ موسوڵمانان.

بهغدا، عێراق، 3 نيسان 2022 – بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرهپێدان لە عێراق پێشوازیی کرد له کۆمەكییەكی نوێی حكومهتى ژاپۆن به بڕى 2.5 ملیۆن دۆلارى ئهمریكی (000 730 289 یهنی ژاپۆنیی) بۆ پشتگیرییکردنی سهقامگیریی كۆمهڵایهتیی له عێراق لەرێگەی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی و توندڕەوەیی.
4 نیسان 2022؛ هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق - رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠٢٢، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و سندوقی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بە ئامانجی پێشگرتن له توندوتیژیی جێندهری و بەشداری گەنجان له ههرێمی كوردستان.

لە ماوەی 5 ساڵی رابردودا زیاتر لە 519 منداڵ كوژراون یان دووچاری شێواندن بوونەتەوە بەهۆی كەرەستە تەقیوەكان لە عێراقدا. یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین ستایشی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكەن بۆ خستنەڕوی جاڕنامەیەكی سیاسی لە پێناو زامنكردنی پاراستنی مەدەنییەكان لە بەكارهێنانی چەكە تەقیوەكان لەو ناوچانەی خەڵكی تێدا نیشتەجێن.