بەغدا، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە توندی ئیدانەی ئەو تۆپبارانە کوشندەیەی ئەمڕۆ دەکات لە ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی کوردستان، کە بەپێی زانیارییەکان ٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون. نێردەکە پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان ڕادەگەیەنێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
گەڕان
سکرتێری گشتی ئیدانەی تۆپبارانە کوشندەکانی دوێنێ دەکات لە ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی کوردستانی عیراق، کە بەپێی زانیارییەکان هەشت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەغدا – لە ڕێکەوتی ٢١ حوزەیران، تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پوختەیەکیان پێشکەش بە هاوبەشان کرد لەبارەی بەشداریی عێراق لە کۆڕبەندی هەڵسەنگاندنی کۆچی نێودەوڵەتی، کە لەژێر چاودێریی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیو یۆرک گرێ درا لە نێوان ١٧ بۆ ٢١ ی مایسی ئەمساڵ و تێیدا هەماهەنگیی داهاتوو لەبارەی حوکمڕانی کۆچکردن تاوتوێ کرا.
بەغدا، ٣ی ئابی ٢٠٢٢- دوای هەشت ساڵ لە هێرشێکی دڕندانە لەلایەن ڕێکخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، کۆمەڵگای ئێزدی تا ئێستا ئەو ئاشتی و خۆشگوزەرانییەیان بەدەست نەهێناوە کە بەڕاستی شایەنیەتی.
بەغدا، ٣ی ئابی ٢٠٢٢- لە چەند مانگ و چەند هەفتەی ڕابردوودا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) بەردەوام داوای دیالۆگی کردووە وەك کاریگەرترین ڕێگە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی درێژخایەن.