لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پێشوازی دەکات لە بڕیاری عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای ڕزگاربووە ئافرەتە ئێزیدییەکان

٠٢ ئازار ٢٠٢١

۲ مارس ۲۰۲۱: دوێنێ، ١ی ئادار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ڕزگاربووە ئافرەتە ئێزیدییەکانی پەسەند کرد. بڕگەی یاساکە ساتێکی مێژوویی نیشان دەکات لە هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان و گروپە کەمینەکانی دی، هەروەها بەشێوەیەکی فەرمی کرداری جینۆساید لە دژیان دەناسێنێت و چوارچێوەیەک دەچەسپێنێت بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی و شێوەکانی تری پالپشتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووەکان.

شایانی باسە، بە ئاراستەکردنی سەرنجدانی دامەزراوەیی بۆ ئافرەتە ڕزگاربووەکانی توندوتیژی سێکسی لە ململانێکاندا، ئەم یاسایە عێراق دەخاتە لیستی یەکەمین وڵاتانی جیهانی عەرەبی کە ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی لە ململانێکاندا، بە فەرمی بناسێنێت و ڕێوشوێن وەربگرێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمانەی لێیان کراوە هاوتەریب لەگەڵ ستاندەرە نێودەولەتییەکان.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هاوبەشەکانی لەوەتەی ساڵی ٢٠١٩ پاڵپشتیی لە دامەزراوە عێراقییەکان و لایەنەکان دەکەن لە داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ قەرەبووکردنەوە. لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق کۆتا تاوتوێ تەشریعییەکانی چوارچێوەکەی بەڕێوە برد کە دواتر بووە هۆی پێداچوونەوە و پەسەندکردنی یاساکە.

بە پشتبەستن بە ئەزموون و پسپۆریی نێوەدوڵەتی لە پاڵپشتیکردنی حکوومەتەکان بە بەرنامەی قەرەبووکردنەوەی بە کۆمەڵ، ڕێکخراوی نێودەدوڵەتی کۆچ و هاوبەشەکانی لە ئێستادا پاڵپشتی حکوومەتی عێراق دەکەن لە ئەرکە بە ئالنگارییەکەی جێبەجێکردنی یاساکە بە شێوەیەکی کاریگەر.

 

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت