عێراق: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌له‌بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌له‌پارێزگای ئه‌نباردا
٣٠ ئاب ٢٠٢٠
به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠:- راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌ربه‌خۆیانه‌ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی چاره‌نووسی نزیكه‌ی ١٠٠٠ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌پیاو و كوڕ كه‌له‌سه‌رده‌می كرده‌سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا بێسه‌روشوێن كراون له‌گه‌ڵ داواكردنیشی بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان.
راپورته‌كه‌ی یونامی و نوسینگه‌ی كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوونیشانی "بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا: لێپێچینه‌وه‌بۆ قوربانییان و مافی گه‌یشتن به‌ڕاستی"، كه‌هاوزه‌مانه‌له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی بۆ قوربانییانی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌له‌٣٠ی ئابدا، هانی تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ده‌دات بۆ ئاوڕدانه‌وه‌له‌پرسێكی هه‌ستیاری وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌له‌عیراقدا.
راپۆرته‌كه‌چه‌ندان راسپار‌ده‌ی گرینگ ده‌خاته‌ڕوو بۆ هاندانی دانپێدانان و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ قوربانییان و دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یاسایه‌كی خۆماڵیی به‌هێز دژی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌و پابه‌ندبوون و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی پاراستن و هه‌ماهه‌نگیی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌تایبه‌تمه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا. هه‌رچه‌نده‌جه‌ختی راسپارده‌كان له‌سه‌ر پارێزگای ئه‌نباره‌به‌ڵام بۆ ته‌واوی وڵاتیش هه‌ر به‌ركاره‌و بگره‌یارمه‌تیده‌ریشه‌بۆ ئاوڕدانه‌وه‌له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه.
کۆتایی
تەواوی ڕاپۆرتەکە بە ئینگلیزی بەردەستە https://bit.ly/2A7oe75
تا تەواوبوونی وەرگێڕانی عەرەبیی ڕاپۆرتەکە، کورتەکەی بەردەستە: https://bit.ly/3gIbaoi