نەتەوە یەکگرتووەکان: لێپێچینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی خۆپیشاندانە هێمنانەکاندا لەوپەڕی پێویستیدایه
٢٧ ئاب ٢٠٢٠
بەغدا، جنێڤ،٢٧ ی ئابی ٢٠٢٠:- سەرەڕای بەڵێنە دڵخۆشكه‌ره‌كانی حکومەتی ئێستای عێراق سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سووکایەتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا، بەڵام هێشتاش لێپێچینەوە بەگوێرەی راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە رۆژی پێنجشه‌ممه بڵاو کرایه‌وه، هەر به كارێكی ئه‌سته‌م ماوه‌ته‌وه.
راپۆرتەکە، کە بە وردی باس لەو پێشێلکاری و سووکایەتییە زەقانه دەکات كه لە مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی نێوان تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ و نیسانی ٢٠٢٠ دا ئه‌نجامدراوه، داوای کاری بەپەلە دەکات بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و گرتنەبەری رێوشوێنی پاراستن و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ قوربانیان.
له‌مباره‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خاتو جێنین هێنیس پلاسخارت وتی "ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر به‌ئامانجگرتن و كوشتنی چالاكوانان و داكۆكیكاره‌كانی مافی مرۆڤ. ئه‌مه توندوتیژییه‌كه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی نییه به‌ڵكوو كارێكی به ئه‌نقه‌سته بۆ بێده‌نگكردنی ده‌نگی هێمنانه و له‌مه‌ش خراپتر له‌سزابه‌ده‌ربوونی ئه‌نجامده‌رانه. بێگومانیش، بێ ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه تاوانه‌كان هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئامار و ژماره‌ی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه. ئه‌م راپۆرته، وێڕای باسكردنی كۆژانه‌كان راسپارده‌ی زۆر گرینگیشی بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه خستووه‌ته‌ڕوو."
نوسینگەی مافی مرۆڤی یونامی ڕاپۆرتەکەی خۆی لەسەر بنەمای زیاتر لە ٩٠٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیان و کەسوکاریان و شایەتحاڵەکان و رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی بنیات ناوە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەش، لانیکەم ٤٨٧ کەس کوژراون و ٧٧١٥ ش بریندار بوون لە خۆنیشاندانەکاندا کە زۆربەیان لە گەنجانن.
ڕاپۆرتەکە بە زەقی باس لە بەکارهێنانی هێزێکی ناپێویستی لەڕادەبەدەریش ده‌كات، به به‌كارهێنانی گولـلەشه‌وه، لە مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندانەکاندا. لەلایەکی ترەوە، ئەوەی زیاتر مایەی نیگەرانییە ئەو هیرشانەیە کە لە لایەن ئەوەی پێی دەوترێت چەکداری نەناسراوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كاری رفاندنیش ئەمەو جگە لە دەستگیرکردنی نزیکەی ٣٠٠٠ خۆپییشاندەر و ئەوەش کە نیگەرانییەکەی زیاتر کردووە شێوەی هەڕەمەکییانەی دەسگیرکردنەکە و ئەنجامدانی مامەڵەی خراپە لەگەڵ گیراوەکاندا. ئازادیی ڕادەربڕین زیاتر خه‌فه‌كراوه تا گەیشتووەتە بڕینی ناوەناوەی هێلی ئینتەرنێت و پەلاماردانی دەزگاکانی راگەیاندن و هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان و هەراسانکردن و دەسگیرکردنی هەڕەمەکییانەو زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامه‌نووسان و سڕینەوەی ناوەرۆکەکانیان.
هەر سەبارەت بەم پرسە، کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، میشێل باچێلێت وتی "خه‌ڵك گیراون و ئه‌شكه‌نجه دراون و سووكایه‌تییان پێكراوه و بێسه‌روشوێن كراون و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كییانه ده‌سگیر كراون ته‌نها له‌به‌ر پیاده‌كردنی مافیان له ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌ی هێمنانه و ئازادی راده‌ربڕین. ئه‌مه هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه چونكه هه‌ر كه‌س ئازاده له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه و یانیش به ئاشكرا ده‌ربڕینی بێهیواییی و بێزاری خۆی سه‌باره‌ت به‌كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی خزمه‌ت بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی."
هه‌ر چه‌نده ئەم کابینەی ئێستا هەر لە دەستبەکاربوونی لە مانگی ئایاری رابردووەوە هەنگاوی دڵخۆشکەری ناوە بۆ دامەزراندنی دەستەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ قوربانیان و خانەوادەکانیان بەڵام هێشتاش لەم رووەوە کاری زیاتر پێویستە ئەنجام بدرێت.
کۆتایی
ڕاپۆرتە ئینگلیزیەکە لەم ئیمیلە هاوپێچ کراوە
هەروەها ڕاپۆرتەکە بەردەستە به زمانى ئينگليزى https://bit.ly/2A7oe75