لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی ڕووداوی تەقینەوەی بؤمبی چێندراو بەکاروانی ڕێکخراوی جیهانی خۆراک دەکات

٢٦ ئاب ٢٠٢٠

بەغدا، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠- بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە سەر ڕێگای موسڵ- هەولێر نزیک شارۆچکەی بەرتلەی سەر با پارێزگای نەینەوا ، بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە و زیانی بە ئۆتؤمبێلێکی تێپەڕیوی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیاند . لە ئەنجامدا کارمەندێکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئازاری پێگەیشت و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کرا.

دەزگا تایبەتەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە ڕووداوەکە.

لەم بارەیەوە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە توندی سەرکۆنەی ڕوداوەکەی کرد و وتی" ئەم ڕوداوە بەربەست بۆ هەوڵەکانی فریاگوزاری دروست دەکات کە گەلی عێراق زۆر پێویستی پێیەتی."

هەروەها خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ جێگری نوێنەری تایبەت وهەماهەنگیکاری نیشتەجێ وکاروباری مرۆیی سەبارەت بەم ڕوداوە وتی" ئەو لایەنانەی کارو باری مرۆیی پێشکەش دەکەن بە زۆری لە ناوچە مەترسیدارەکان کاردەکەن و هەروەها ئەوپەڕی تواناکانیشیان دەخە گەڕ بۆ ئەوەی بگەن بەو کەسانەی پێویستن . ئەم ڕوداوەش وەبیرهێنانەوەیەکی بەهێزی ئەومەترسیانەیە کە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە."

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت