لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی UNHCR بەردی بناغەی سەنتەری نوێی تۆمارکردن لە بەحرکە دانا

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢١

هەولێر UNHCR -، رێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی سەنتەری نوێی تۆمارکردن لە بەحرکە دانا.

بەرێز رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و خاتوو نیکۆل ئیپتینگ، نوێنەری رێکخراوی UNHCR پێکەوە بەردی بناغەی سەنتەری نوێیان دانا کە خزمەت و کەڵکی بۆ هەزارەها پەنابەر و پەناخوازی نیشتەجێ شارنشین و دەوروبەری شارنشین و گوندنیشەکان دەبێت.

سەرەڕای ئۆفیسەکانی تۆمارکردنی UNHCR، سەنتەرەکە دامودەزگا حکومییەکانیش کە بەشێکی دانەبڕاون لە پرۆسەی تۆمارکردن لە خۆ دەگرێت و ئەمەش وا دەکات کە هەموو پرۆسەکە لە یەک سەرداندا تەواو بکرێت. سەنتەرەکە وەک سیستەمێکی یەک پەنجەرەیی بۆ خزمەتگوزاری پاراستن و یارمەتی بۆ پەنابەران و پەناخوازان کاردەکات و هەروەها ڕاوێژ و پشتگیری بۆ ئاوارەکانی ناوخۆی دانیشتووی هەولێر دابین دەکات.

دروستکردنی سەنتەری تۆمارکردن لە ڕێگەی پشتگیری دارایی لە لایەن سندوقی کوەیت بۆ گەشەپێدانی ئابووری عەرەبی (KFAED) ئەنجام دەدرێت. لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا KFAED بە زیاتر لە 12.5 ملیۆن دۆلار، هاوبەشی کردووە بۆ یارمەتیدانی باشترکردنی باری ژیان و زیادکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئاوارەکانی سوریا لەعیراق بەپشتیوانیکردن لەدروستکردنی شێڵتەرەکان و ئاوەدانکردنەوەی ڕێگاو بانەکان و دانانی لایتی شەقامی پشتبەستوو بە وزەی خۆر و پرۆژەکانی ژێرخانی ئاو.

نیکۆل ئیپیت، وتیشی:"سەنتەرە نوێیەکە ئاسانکاری دەکات بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاری تۆمارکردن بۆ ئەو پەنابەران و پەناخوازانەی کە لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن، کە تۆمارکردن بۆ ئەوان وەک بنەمایەک بۆ پاراستن و یەکەم هەنگاو بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، لەوانە خوێندن و گوزەروان و چاودێری تەندروستی.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی:"هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووەتەوە، لەوانە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covid-19) . سوپاسی دەوڵەتی کوەیت دەکەم بۆ پشتگیریکردنی ئەو پڕۆژە گرنگە و ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ بەرزنرخاندنی پشتیوانیی UNHCR و هەروەها داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم کە بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی پێداویستیەکانی پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکان.

لە ئێستادا UNHCR سێ سەنتەری تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات، کە پشتگیری زیاتر لە 263,000  پەنابەر و پەناخواز دەکەن.

وێنه‌كان: https://cutt.ly/TEjAmx7

ڤيديۆ: https://cutt.ly/sEjAOvp  

Firas Al-Khateeb

فيراس ئه‌لخه‌تيب

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ره‌شيد ره‌شيد

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى پێشكه‌وتوو / ياريده‌ده‌رى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت