ڕێکخەرى نیشتەجێ بووى کاروبارى مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانى بەسرە و زیقاری کرد بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى ئەو هاوکاریانەى پێویستن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى کەمى ئاو و گۆڕانکاری
٢٣ شوبات ٢٠٢٢
بەسرە, عێڕاق, 23 ىشوباتى 2022 - جێگری نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێڕاق (یونامى) و ڕێکخەرى نیشتەجێبووى کاروبارى مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێڕاق خاتوو ئیرینا فۆجاکۆفا-سۆلۆرانۆ سەردانى هەردوو شارى بەسرە و زیقارى کرد بۆ دوپاتکردنەوەى هاوکاری و پابەندبوونى درێژمەوداى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریکردنى حکومەتى عێڕاق و گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا.
خاتوو ئیرینا فۆجاکۆفا-سۆلۆرانۆ لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان میچێل ڕێنتینار سەفیرى هۆڵەندا و بەڕێز ئیدفارد جیۆرج لە ئاژانسی هەماهەنگى گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سویدی و بەڕێز عەلی ڕةزا قوڕەیشى نوێنەری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانى (دەبلیو ئیف پى) سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان و بەڕێز جونەید سۆرۆش والی لە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى کەلتورى و زانستی و پەروەردەیی( یونسکۆ )و خاتوو شیما سین گۆپتا نوێنەرى ڕێکخراوی فەندى منداڵانی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان ( یونیسێف) و خاتوو زینا عەلی ئەجمەد نوێنەری ڕێکخراوى پرۆگرامى گەشەپێدانى نەتەوە یەکگرتوەکان (یو ئین دى پى) و هەروەها نوێنەرانى ڕێکخراوى خزمەتگوزاری هەڵگرتنەوەى مینى سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان (یونماس) و ڕێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵی سەربەنەتەوەیەکگرتوەکان ( فاو) و چەند نوێنەرانێکى دیکەى یونامى یاوەرى کرا.
لەمیانەى گەشتە سێ ڕۆژەییکەیدا بۆ باشورى عێڕاق لە 21 بۆ 23 ى شوباتى 2022 ڕێکخەرى نیشتەجێبووى کاروبارى مرۆیی نەتەوەکان چەندین لایەنى پەیوەندیداری بینى لەوانەش بەرپرسانى حکومى و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان سەردانى شوێنى چەندین پڕۆژەی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانیان کرد. پێکەوەلە گەڵ بەڕێزان میچیل ڕێنتینار سەفیرى هۆڵەندا بۆ عێڕاق و بەڕێز ئیدوارد سۆرفین جیۆرج لە ئاژانسی گەشەپێدانى نێودەوڵەتی سویدی وخاتوو سین گۆپتا و خاتوو عەلی ئەحمەد خاتوو فۆجاکۆفا سۆلۆرانۆ چاویان کەوت بە بەڕێز ئەسعەد ئەلعەیدانى پارێزگاری بەسرە و بەڕێز موحەمەد هادی ئەلغازی پارێزگاری زیقار لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى ئاو بەڕێز زوهەیر جەواد هاشم هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتى پەروەردەی شاری بەسرە بەڕێز موسلیم عەبدول کەریم ناسر و چەندین ئەکادیمی و نوێنەرانى چەندین بواری کشتوکاڵی و خۆراک و ووزە بۆ گفتوگۆکردن و باسکردنى ئاڵنگاریەکانی کەشوهەوا لەسەر کۆمەڵگای بەسرە و زیقار. هەروەهاچەندین پڕۆژەى نوێ ی تایبەت بە داهێنان و نوێگەرى لەبواری کەشوهەوا تەکنەلۆجیای دۆستى ژینگەیی بۆ باشترکردنى سەرچاوەکانى ئاوو و پاکژی و ئاودان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریەکان لە شاری بەسرە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.
ئاو سەرچاوەی سەرەکى گەشەپێدانی بەردەوام و درێژخایەنە و گرنگی زۆرى هەیە بۆ گەشەپێدانی ئابورى و کۆمەڵایەتى و سیستەمى ژینگەیی و تەندروستی. ئاو سەرچاوەى سەرەکیە کە هەمووبوارەکانى ژیان پێکەوە گرێ دەدات و یەکێک لە پرسە سەرەکیەکانی پەیوەندیدارە بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا. ئەگەر هەڵوێستی گرنگ نەگیرێتە بەر کەمى ئاو نەک تەنها زیانی زۆر بە هەموو بوارەکانی ژیان و ئابووری دەگەیەنێت بەڵکو زیاتر کاریگەرى دەبێت لەسەر ئەو کەسانەى لە پێگەیەکی لاوازتردان. پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ دەستکەوتنى سەرچاوەکانى ئاوو سنوردارکردنى کاریگەی کەمى ئاو لەسەر ئابورى و کۆمەڵگا و ژینگە. ئەمە لێدوانی خاتوو ئیلینیا فۆجاکۆفا سۆلۆرانۆی ڕێکخەری نیشتەجێبووى کاروبارى مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان بوو.
وەفدەکە سەردانى قوتابخانەى ئەنوار ئەلزەهرایان کرد کە یەکەم قوتابخانەیە لە شاری بەسرە کە بە وزەى خۆر و یەکەی داماڵینی خوێ لە ئاو دابین دەکات. ڕێکخراوی یونیسێف یەکەى ئاو کە بە تیشکى خۆر کاردەکات دابین کردوە بۆ 100 قوتابخانە ئەویش ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە کە منداڵانی قوتابخانەکان دەستیان بگات بە ئاوی شیرین کە باش بێت و بە کوالیتیەکى باش کەڵکی خواردنەوە بێت.
هەروەها سەردانی چەندین پڕۆژەى ئاویان کرد کە ڕێکخراوى پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەهەماهەنگى یونیسێف هەڵدەستن بە جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکی بەڕێوەبردنى ئاو ئەویش بەهاوکاری و بەخشندەیی هۆڵەندا. پڕۆژەکە جەخت دەکاتە سەر دەست گەشتن بە ئاوی باش و سەلامەت کە بەکەڵکی خواردنەوەبشێت لە شاری بەسرە. ئەویش بە نۆژەنکردنەوەچوار پڕۆژەی گرنگى لەکارکەوتووى چارەسەرکردنى سەرچاوەکانى ئاو, بە گرنگیدان بەو کەسانەى کە لە پێگەیەکى لاوازدان وە دڵنیابوونەوە کە یەک ملیۆن هاوڵاتی دەستیان بە سەرچاوەی ئاوی باش بۆ خواردنەوە بگات. ئەمسەرچاوانە هاوکار دەبن بۆ بەڕێوەبەرایەتى ئاو بەردەوامى هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنى ئامێرى نوێ بۆ پێوانەکردنى ڕادەی بەکارهێنانی ئاوو دیاریکردنى لێچوونەکان و کۆتاییهێنان لە بەهەدەردانی ئاو.
سەفیرى هۆڵەندا بۆ عێڕاق ڕایگەیاند کە دەست گەشتن بە ئاوى پاکژى خواردنەوە بنەمایەکى گرنگی مافی مرۆفە و ئەمەش دەتوانرێت تەنها بەوە دابین بکرێت کە سیستەمێکی باشی دابەشکردنى ئاو هەبێت لە ناوچەکەدا. هۆڵەندا زۆر خۆشحاڵە کە هاوکاری بکات لە ڕێگەى بەشداری پێکردنى پسپۆرى و توانای فراوانی خۆیان لەم بوارەدا و بەو جۆرەش بتوانن ژیانی هاوڵاتیانی بەسرە باشتر بکەن.
خاتوو ئیلینا فۆجاکۆفا-سۆلۆرانۆ سەردانی پڕۆژەکانی پەمپی ئاوی وزەى خۆر و خانە سەوزەکانی شارى بەسرەیان کرد کە پێداویستى 4,500 جوتیار دابین دەکەن و سوود لەم دەست پێشخەریانە وەردەگرن. ئەم پڕۆژانە بەشێوەیەکى بەرچاوو بوون بەهۆی زیادکردنى بەکارهێنانی خاک بۆ مەبەستى کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی زیاتر لە ناوچەکەدا. تەکنەلۆجیای پەمپی ئاو کە بە تیشکى خۆر کاردەکات نەک تەنها دەبێتە هۆی ئاسایشی ئاو لەو ناوچانەی مەترسی وشکەساڵیان لەسەرە بەڵکو دەبێتە هۆی کەمبونەوەى پیسبوونى هەوا و پاراستنى ژینگەش. پڕۆژەکانی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی کە تایبەتن بەبەهێزکردن و خۆڕاگری لەبەردەم گۆڕانکاریە ژینگەییەکان و کەشو هەوا لە باشووری عێڕاقدا ئامانجیان هاوکاریکردنى ئەو خەڵکانەیە کە لە پێگەیەکی لاوازدان بۆ ئەوەى توانای بەرگەگرتنى کاریگەرى گۆڕانکاری کەشوهەوایان هەبێت و بەشێوەیەکى ئەرێ ی کاریگەرى لەسەر ئاسایشی خۆراک و ژیان و گوزەرانی ئەو خەڵکانە دابنێ. لەهەمان کاتدا پێکەوەبە هاوبەش لەگەڵ حکومەتى عێڕاقدا کارمان کردوە لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نیشتمانیەکان بۆ بونیاتنانى تواناکان و فەراهەمکردنى هاوکاری بۆ ئەو خانەوادانەى لە پێگەیەکى لاوازدان.
لە ئەهوارەکانی میزۆپۆتامیا کە ڕێکخراوی فاو بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ هاوکاری زیاترکردنى بەرهەمەکان دەکەن کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارن بەباشتركردنێ ژیان و گوزەرانی كۆمەڵگاكە و ئەوانە لەناو یان دەوروبەرێ ئەهوارەكاندا دەژین و هەروەها جێبەجێكردنی چەندین چالاكی كە دەبنە هۆی بوژانەوەى ناوچە تەڕ و شێدارەکان لە هەمان كاتیشدا کەمکردنەوەى زیانگەیاندن بە سەرچاوەسروشتیەکان ڕێکخەری نیشتەجێ ی کاروبارى مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان خاتوو سۆلۆرانۆ گوتى تەنها ئەوەندە بەسە کە بڕوانی لە نزمى ئاستى ئاوى ڕوبارەکان و کەمى سەرچاوەکانى ئاو و بەبیابانبوون و بەخوێ بوونى ئاوو خاک و لەدەستدانى فرەچەشنەیی ژیان و بەرزى پلەی گەرمای تۆمارکراو -- گۆڕانکاری کەشوو هەوا لە عێڕاقدا بەتەواوی هەستى پێ دەکرێت و وڵاتی عێڕاق یەکێکە لەو وڵاتانەى کە زۆر لاوازە لەبەردەم کاریگەریەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوادا. ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتوەکان کاریگەرى ئیجابی و ئەرێ ی هەبووە لەهەردوو پارێزگای زیقار و بەسرەدا ئەویش لە ڕێگەی دابینکردنى ئاوی پاکژ و سازگار و سەرچاوە پێویستیەکانى دیکەى وەک وزەى خۆر و دامەزراندنى ژێرخانى ئاست بەرز بۆ تەندروستى کۆمەڵگا و دروستکردنى دەرفەتى درێژخایەن بۆ ژیان و باشترکردنى گوزەرانی خەڵکی. بەڵام پێویستە کاری زیاتر بکرێت و نەتەوەیەکگرتوەکان ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنى حکومەتى عێڕاق و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبونەوەى گۆڕانکاریەکانی کەشو هەوا.
ئەهوارەکان بایەخێکی زۆر گرنگیان هەیە بەهۆی بەهای ئابوری و ئیکۆلۆژی و تایبەتمەندى دەگمەنیان. دەستێوەردانەکانى نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پاراستن و بوژانەوەى ئەهوارەکان بریتین لە باشترکردنى سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانى ئاو و ئەو تەکنەلۆجیا و کردارانەى کە بەشێوەیەکى زیرەکانە سوودیان بۆ کشتوکاڵ دەبێت. ئەویش لەڕێگەى باشترکردنى بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاوو و تەکنەلۆجیای کاریگەرى ئاودێری و جۆراوجۆرێتی ئەو کشتوکاڵەی کە بەرگەی وشکەساڵی دەگرێت لەگەڵ دروستکردنى هەلی کار.
پێکەوەلەگەڵ بەڕێز میچێل ڕێنتینار خاتوو ئیلینا فۆجاکۆفا-سۆلۆرانۆ سەردانى هەرێمی شەت ئەلعەرەبیان کرد کە تیایدا ڕێکخراوی خزمەتگوزاری هەڵگرتنەوەى مینى سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان ئونماس هەستاوە بە هەڵگرتنەوەى مینەکان و جۆرەکانى دیکەى تەقەمەنى بۆ زیاتر لە 536,800 مەتر دووجا لە خاک لە ساڵی 2021 ەوە لە شاری بەسرە. لەوێ چاویانکەوت بەو خاتونانەى کە مینیان هەڵدەگرتنەوە و خاکەکەیان پاک دەکردەوە بۆ ئەوەى دەرفەتی زیاتری کشتوکاڵ بڕەخسێنن.
ڕێکخەرى نیشتەجێ ى کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان خاتوو ئیلینا فۆجاکۆفا سۆلۆرانۆ سەرکردایەتى کۆبونەوەى خۆجێ یی هەماهەنگیکردنى ناوچەکەى ناسراو بە کۆبونەوەى ئەی بی سى کرد لە بەسرە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەت و هاوبەشە ناوخۆییەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هەموو بکەرە پەیوەندیدارەکاندان و یو ئێن و ڕێکخراوە ناحکومیەکان کە کار لەبواری ئاو و کشتوکاڵدا دەکەن.
پێش ئەوەى کۆتایی بە گەشتەکەى بهێنێت خاتوو ئیلینا فۆجاکۆفا -سۆلۆرانۆ پێکەوەلەگەڵ بەڕێز میچێل ڕێنیتار و بەڕێز جیۆرج و بەڕێز قوڕەیشی و خاتوو سین گۆپتا و بەڕێز سۆرۆش والی سەردانی ناوچەى شارى کۆنى ناوبەسرەیان کرد کە تیایدا پڕۆژەیەکى سەربەنەتەوەیەکگرتوەکانیان بەسەر کردەوە بەناونیشانی بوژانەوەى بەسرە و شارەکۆنەکانى موسڵ و ئەو پڕۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە جێ بەجێ دەکرێت. ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی هاندانى پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیانە و ئاشتبوونەوە ئەویش لە ڕێگەى نۆژەنکردنەوە و دوبارە بونیاتنانەوەى شوێنە مێژوییەکانی ناوشارەکان. هەروەها نۆژەنکردنەوەى ناوچە و سەرچاوە کەلەپوریە کەلتوریە گرنگەکان, ئەم پڕۆژەیەش چەندین دەرفەت و هەلی کاری زۆر پێویست دروست دەکات و دەبێتە هۆی گەشەپێدانى توانست و کارمەییەکانی گەنجانى ناو کۆمەڵگای ئاوەرە ناوخۆییەکان و ئەوانەش کە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
