هەولێر، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی یەك ڕۆژەی لە هەولێر سازکرد، بەمەبەستی خستنەڕووی پێشکەوتنەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمیی مافی مرۆڤ ساڵێك دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی هەنگاوە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە بەردەوامەکان لە مانگ و ساڵانی داهاتوودا. لە دەستپێکی ووتەکانیدا بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگی ”کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە تەواوی پابەند بێت بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، لەوانەش ئازادی ڕۆژنامەگەری."
بەڕێز کریستیان ڕیتشەر، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی یونیتاد، جەختی لە گرنگیی پلانی کاری ناوهەرێمی بۆ کارەکانی یونیتاد کردەوە، بە تایبەتی ئەوەی کە پەیوەندی بە پرسەکانی بەڕێوەبردنی دادپەروەری و دەستەبەری ڕێکارە یاساییەکانەوە هەیە.
خاتوو دانیێل بێل، بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی، لە دەسپێکی ووتەکەیدا بەناوی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستخۆشی لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە داننان بە گرنگی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ و ئەو ڕۆڵەی کە لە ئاشتی و گەشەکردندا دەیگێڕن. لە ساڵی ڕابردوودا هەوڵە بەکۆمەڵەکان لەسەر چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بە ئازادی ڕادەربڕین و پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان چڕ بووەتەوە.
خاتوو بێڵ هەروەها وتی، “دوای ساڵێك لە جێبەجێکردنی پلانی کاری هەرێمی، پشتگیرییە نەگۆڕەکانی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی دووپات دەکەمەوە بەرەو بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی. ئێمە هانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەین کە بەشداری لە هەوڵەکاندا بکەن، بۆ دیاریکردنی ئەو بوارانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و بەکۆمەڵ پشتگیری لە جێبەجێکردنی پلانی کار بکەن بە شێوەیەکی هەماهەنگ."
هەروەها لە وتارێکدا لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی نووسینگەی عێراقی UNODC لە نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت ماددەی هۆشبەرو و تاوان، بەڕێز عەلی ئێلبێریر، جەختی لەسەر پشتگیرییەکانی UNODC کردەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانی کارکردن، لە هەمان کاتدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "باشترکردنی پۆلیس و لێکۆڵینەوەکان کلیلی گەیشتن بە ئامانجی ١٦ لە گەشەپێدانی دڕێژخایەن و بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هیچ کەس پەڕاوێز نەخرێت لە دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان."
لە كۆنفرانسەكەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیرەكان و بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و فیدراڵی و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و دیپلۆماتكاران و بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری رێكخراوە ناحكومییەكان ئامادەبوون.