بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ئاژانسی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە پابەندیەکانیان دەکەنەوە دەربارەی زیادکردنی بەشداری سیاسی ئافرەتان لە عێراقدا
٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢
بەغدا، عێراق، 31ی تشرینی یەکەم 2022 – بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دەستەی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ یهكسانیى ڕەگەزی و بهتواناداركردنى ئافرهتان لە عێراقدا، هاوبەشییەکیان ئەنجامدا بۆ پشتیوانیکردنی بەشداریکردن و نوێنەرایەتی ئافرەتان لە کایەی سیاسی لە عێراق.
ئەمڕۆ، هەردوو ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکەوتنێکی هاوبەشیکردن لە بەغدا بە بەهای یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ئیمزا دەکەن.

ئەم پرۆژە هاوبەشە تیشک دەخاتە چارەسەرکردنی لەمپەرەکانی بەردەم دەنگی سیاسی ئافرەتان، بەهێزکردنی بڕیاردانی ئافرەتان و سەرکردایەتیکردنیان لە بواری هەڵبژاردن و مەدەنی. بەشێوەیەکی بابەتییانە، هاوبەشیەکە ئامانجیەتی کە:
- تواناکانی ئافرەتانی سەرکردەی هەڵبژێردراو و کاندیدانی خاوەن توانا بەهێز بکات بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر بڕیارەکان و داواکاردنی مافەکانیان و بەشداریکردنیان لە دروستکردنی بڕیاردا لە هەموو ئاستەکاندا.
- زیادکردنی ڕێکارە تایبەتەکانی وەک کۆتاکان، بۆ بەرەوپێشبردنی سەرکردایەتیکردن و نوێنەرایەتی ئافرەتان لە پارتە سیاسیەکانی عێراقدا.
- کەمکردنەوەی بەربەستەکانی بەردەم بەشداری ئافرەتان لە ژیانی گشتیدا لە ڕێگەی چارەسەرکردنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە سیاسەتدا.
لەم باریەوە نوێنەری نیشتەجێی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراقدا، غولام ئیساکزایی ڕایگەیاند:"بۆ ئەوەی پەرەپێدانی درێژمەودا کاریگەر و گشتگیر بێت، پێویستمان بە نوێنەرایەتی ئافرەتان هەیە کە ڕەنگدانەوەی هەموو کچان و ئافرەتان بێت، بەهەموو هەمەچەشنی و تواناکانیانەوە و لەسەرجەم بارودۆخە کلتووری، کۆمەڵایەتی، ئابووری، و سیاسیەکان. پێویستە پێشکەوتنەکان خێراتر بکەین. پێوستمان بە بڕیاری یەکلایکەرە و بەهێز و چڕ هەیە لە سەرانسەری عێراقدا بۆ ئەوەی ئافرەتان بهێنینە ناوجەرگەی بواری بڕیار دروستکردنەوە، بە ژمارەیەکی زۆر و وەک هاوبەشی یەکسان. هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئەوە دەشێت و پیویستیشە ئەنجام بدرێت. هەروەها پێویستە ئەوە ئێستا جێبەجێ بکرێت"
هەروەها گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە بەهێزکردنی ئافرەتانی سەرکردە و پشتیوانیکردنی نوێنەرایەتییەکی زیاتری ئافرەتان لە سیاسەتدا بۆ گەیشتن بە یەکسانی ڕەگەزیی و ڕیشەکێشکردنی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی. "
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد، ڕایگەیاند:"هەموو کەسێک سوودمەندە کاتێک ئافرەتان لە ژیانی گشتی و سیاسیدا ئامادەییان هەیە، بەتایبەتی لە هەلومەرجە ناسکەکاندا وەک لە عێرقدا هەیە. لەبەر ئەوە، پێویستیمان بە ئافرەتی سەرکردەی زیاتر هەیە لە عێراق؛ ئافرەتانێک کە لە پاشخانی هەمەچەشن و ئەزموونی جۆراوجۆرەوە هاتبن. هەربۆیە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خۆشحاڵە کە بەشدارە لەو هەوڵانە بە هاوبەشی دەزگای ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ پەرەپێدانی بەشداری یەکسان و نوێنەرایەتی ئافرەتان لە گشت ئاستەکانی سیاسەتدا."
دینا زۆربا، نوێنەری ئاژانسی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و یەمەن، ڕایگەیاند:"بەهێزکردنی ئافرەتان یەکێکە لە کارە لە پێشینەیەکانمان و لە نێوجەرگەی ئەو کارانەن کە ئەنجامیان دەدەین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئافرەتان توانایان هەیە بەشێوەیەکی مانادار بەشداربن و سەرکردایەتی پرۆسەی دروستکردنی بڕیار بکەن. هەروەها لەبەرەی سیاسەتیشدا نوێنەرایەتی بکرێن. هیوادارین لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، سەرکردایەتی ئافرەتان و لاوان لە عێراق بەرینە پێشەوە. هەروەها دامەزراوە و سیستەمەکان بەشێوەیەک بەهێز بکەین کە خزمەتگوزاری گشتگیر و وەڵامدەرەی جێندەری پێشکەش بکەن."
ئەم هاوبەشییە لەسەر هەوڵە لەمێژینە و بەردەوامەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ئاژانسی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان بنیات دەنرێت کە پەیوەستن بە هەڵبژاردنەکان و چاکسازی یاسایی و سەکردایەتی ئافرەتان. پڕۆژەکە بنیات دەنرێت لەسەر کارە بەردەوامەکانی هەردوو دامەزراوەکە لەسەر بابەتەکانی لەبەرچاوگرتنی ڕەگەزیی لەسەرتاسەری دامەزراوە عێراقییەکان و دەستگەیشتن بە دادپەروەری و چاکسازی کەرتی تایبەت.

موحهممهد ئهلبههبههانى
