لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ژمارە ١٣٢٥ ی ئەنجومەنی ئاسایش ، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) داوای یەکگرتن لە ژنە پەرلەمانتارە عێراقییەکان دەکات بۆ پتەوترکردنی کاریگەریی سیاسییان

٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

بەغدا ، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢- سەرەڕای پێشووتر دەرنەکەوتن لە پەرلەمانی ئێستادا ، بۆ وەدەستهێنانی ئەو کاریگەرییەی کە لە سیستەمی سیاسی نێرسالاری لە عێراقدا بە دوای دەگەڕێن پێویستە ژنان بەرژەوەندییە حیزبییەکان بەلاوە بنێن و یەکبگرن لە پێناو نوێنەرایەتیەکی باشتر و کاریگەرییەکی بە هێزتر لە کایەکەدا.

ئەمڕۆ، ٢٢ هەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ١٣٢٥ی ساڵی ٢٠٠٠ ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەو بڕیارە میژووییەی کە داوای بەشداریپێکردن و نوێنەرایەتی ژنان دەکات لە پرۆسە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی ململانێکان ، هەروەها  داوای پاراستنی ژنان و کچان دەکات لە توندوتیژی جێندەریی و داوای پتەوترکردنی مافی ژنان دەکات بە گوێرەی یاسا نیشتمانییەکان و چەندین بابەتی سەرەکی تریش دەگرێتە خۆ .

ئەم ساڵیادە لە کاتێکی هەستیار دێت بۆ ژنانی عێراقی ، هەفتەی ڕابردوو حکومەت پێکهێندرا کە سێ ژنی لە نێوان ٢١ ئەندامەکە لە خۆ گرتبوو ، ژنانی عێراقی ٩٦ کورسیان هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران کە دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانان ئەمەش دڵخۆشکەرە و لە سەرووی ڕێژەی ٢٥٪ ی کۆتایە وەک کەمترین ڕادە .

لەم بارەیەوە ، خاتوو جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتی "  هەڵکشانی نوێنەرایەتی ژنان هەر چەند مایەی خۆشحاڵی و هاندانە بەڵام هێشتا هەر بەس نییە. بە چاوپۆشین لە لایەنگیریی سیاسییان ، پێویستە  ژنە پەرلەمانتارەکان لە هەمبەر پرسەکانی زیاتر پەیوەست بە ژنان یەکبگرن و نوێنەرایەتییان لە پۆستە باڵاکانی حکومەت و حیزبە سیاسییەکان و پۆستەکانی تری دەسەڵاتداریی پتەوتر بکرێت"  سەرباری ئەمەش ، حکومەتی نوێی عێراق دەتوانێت سوود لە هێزی ژنان وەربگرێت لە پەرلەمان بۆ بەرەو پێشبردنی کارنامە چاکسازی و گەشەپێدانەکەی ، ئەمەش کاریگەرییەکی سیاسی باڵاتر دەبەخشێتە ژنان .

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی داوا لە پەرلەمانتاران دەکات (ژنان و پیاوان)  پرس و بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان و بەرژەوەندییەکانیان بە تەواوی لە یاسادانانەکانی ئایندە چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری هەبێت لە سەر ژیانی ژنان و کچانی ئاسایی عێراق . و پێویستە پەسندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ناوماڵ لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ، کە چەندین ساڵە هەڵپەسێردراوە، یەکێک بێت لەوە بڕیارانە.

لە درێژەی وتەکەیدا خاتوو هێنیس-پلاسخارت وتی" پابەندی خۆمان بە بنەماکانی بڕیاری ١٣٢٥ ی ئەنجومەنی ئاسایش نوێ دەکەینەوە، ئەمەش بە مسۆگەرکردنی بیستنی دەنگی ژنانی عێراق و برەودان بە ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ بەشداریکردن و نوێنەرایەتی کردنی تەواو و یەکسان و واتا داری ژنان لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگا . حکومەتی نوێ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لەم پرۆسەیە لە ڕێگای بەرەو پێشبردنی جێبەجێکردنی دووەمین پلانی کاری نیشتمانی ١٣٢٥ ، هەمووان سوود لە نوێنەرایەتی بەهێزتری ژنان دەبینن."

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت