لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یەکگرتوو بن! چالاکی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان ١٦ ڕۆژ چالاکیی دژی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر٢٠٢٢

٠٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

دووبارە بانگەوازی لێپرسینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تاوانکاری لە دژی ژنان

بەغدا، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ - ئەکادیمیست و پارێزەرو داکۆکیکارانی مافی ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لەگەڵ نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی، بانگەوازەکەیان دووبارە دەکەنەوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق بە توندی لێپرسینەوە لە تاوانە جێندەرییەکان بکات، لەنێویشیاندا توندوتیژی خێزانی.

ئەم دوایین بانگەوازە لە میانی پانێڵێکی پسپۆڕاندا هات کە باسیان لە چاکسازیی دامەزراوەیی و یاسایی کرد کە پێویستە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی ژنان و کچان لە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر. شارەزایان تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە توندوتیژی خێزانی بە تاوان بزانێت هۆکارێکی سەرەکییە لەو بڵاوبوونەوە زۆرەی تاوانەکان لە سەرانسەری عێراقدا.

هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە دەربازبوون لە سزا لە کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی زۆرجار لە ئەنجامی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەیە لە چوارچێوەی یاسایی عێراقدا هاتووە، وەك مادەی ٤٠٩ی یاسای سزادانی عێراقی کەسزای سووك دەسەپێنی چونکە بە "کوشتنی شەرەف" دادەنرێت. بە هەمان شێوە  ئەو پراکتیزە باوەی ڕەوانەکردنی کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی بۆ ئاشتەوایی، وەك لە مادەی ٤١ی یاسای سزادان کە مافێکی یاسایی بۆ مێردەکان دابین دەکات بۆ "تەمێکردنی"ی ژنەکانیان.

لەبارەی وردبینی پێویست، وتاردەران ئاماژەیان بەوەدا کە ئاستەنگەکانی وەك ژمارەی کەمی ئەفسەری پۆلیسی ژن ودبیابینی بەرتەسکی دەسەڵاتداران وکەمی بەدوواداچون ڕێگری لە لێکۆڵینەوەی کاریگەر و دادگاییکردن و سزادانی تاوانە ڕەگەزییەکان دەکەن.

سەبارەت بە پرسی پاراستن، پسپۆڕان پێشنیاریان کرد کە بۆ زیادکردنی ژمارەی یەکەکانی پاراستنی خێزانی وەزارەتی ناوخۆ وخانەی داڵدەدان و دادگاکانی توندوتیژی خێزانی و هەروەها کارمەندی گونجاو(لەوانەش ژنان) کە بە باشی ڕاهێنراوبن لەسەر مافەکانی ژنان، بەشداربن لە پاراستنی باشتر لە ڕزگاربووان و ئەوانەی لە مەترسیدان.

یونامی دان بە هەوڵەکانی دەسەڵاتداراندا دەنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و هانی هەنگاوی هاوبەش دەدات بەرەو خۆپاراستن و پاراستن و لێپرسینەوە، داواش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات کە مادەکانی ٤١ی یاسای سزادان و مادەی ٤٠٩ هەڵبوەشێنێتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی حکومەتی عێراق لەم هەوڵانەدا.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت