فرەچەشنیی زمان بەجیهانی بوون ودابەشنەکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا دەپارێزێت
بەغدا، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢- جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لەنێو گەلانی هەمەجۆری عاقدا پەیوەست و بەهێزە. گەرەنتیکردنی مافەکانی مرۆڤ بەبێ جیاوازی نەتەوەیی وڕەگەزو ڕەچەڵەکی نەتەوەیی یان ئیتنی و ئایین و زمان یان هەر پێگەیەکی دیکە، خزمەت بە یەکخستنی عێراقییەکان دەکات لە خواستی هاوبەشیاندا بۆ گەیشتن بە یەکسانی و ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ. بۆیە کاتێک وەردەگێڕدرێت بۆ سەر هەشت زمانی کەمینە نەتەوەییەکان، توانایەکی زیاتر بەدەست دەهێنێت.
بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتێکی یەك ساڵە بۆ یادکردنەوەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی داهاتوو و پێش ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە ڕێگەی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامیەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایانی زمانەوانی لەنێو پێکهاتە جیاوازەکانی عیراقدا هەڵسا بە وەرگێرانی هەر ٣٠ مادەکەی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ بۆ سەر زمانەکانی ئاڤێستا و بادینی و کوردی فەیلی و ماچۆ، مەندائی و شەبەکی و سۆمەری و تورکمانی کە لەئێستادا شانبەشانی عەرەبی، کوردی و کرمانجی بە شێوەی ئۆنلاین بەردەستن.
پرۆسەی وەرگێڕانەکە زیاتر لە دوو ساڵی خایاند، کە نوێنەرانی پێکهاتەکان وزمانناسان ووەرگێڕان و ئەکادیمیست و پسپۆڕانی تری زمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤی کۆکردەوە. پڕۆسەکە پێویستی بە چەندین کاتژمێرهەبوو بۆ گفتوگۆ وهاوکاری و شیکاری زمانەوانی و یاسایی بەمەبەستی وەرگرتنی مانا و ڕۆحی هەر یەکێك لەم مافانەی مرۆڤ.
جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨ دا ڕاگەیەندرا، کە دەستکەوتێکی ستانداردێکی هاوبەشی بۆ هەموو گەلان دابین کردووە، وە کۆمەڵێك مافی مرۆڤ وئازادییە بنەڕەتییە بەرفراوانەکانی چەسپاندووە کە هەمووان، لە هەموو شوێنێکی جیهان مافی هەمیشەیین.
پرۆسەی وەرگێڕانە ووردو تێروتەسەلەکە بۆ زمانە کەمینەکان لە عێراقدا ئامرازێکی بەهێز و گشتگیرە بۆ چەسپاندنی مانای نۆرمەکانی گەردوونی بوونی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە نێو کۆمەڵگا ناوخۆییەکاندا، هەروەها پەیوەندیەکانی نێوان ئەم کۆمەڵگایانەو و مافی مرۆڤی جیهانی تۆکمەتر دەکات.