لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی هاوبەشی هەرێمی كوردستانی عێراق و یونیسێف، هەرێمی كوردستانی عێراق هەنگاوی گرنگ هەڵدەگرێت بەرەو دامەزراندنی دادگای منداڵدۆست

٠٣ شوبات ٢٠٢٣

حکومەتی هەرێمی کوردستان و یونیسێف ڕاپۆرتێکی نوێیان پێشکەش کرد بە ناوی "دەستنیشانكردن و هەڵسەنگاندنی سیستەمی دادپەروەری منداڵان لە هەرێمی کوردستانی عێراق"

بەغدا، 2ی شوباتی 2023- ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و یونیسێف ڕاپۆرتێکی نوێیان خستەڕوو كە پەیوەستە بە دەستنیشانكردن و هەڵسەنگاندنی سیستەمی دادپەروەری منداڵان لە هەرێمی كوردستانی عێراق. ڕاپۆرتەکە كە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە و لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی KfW دارایی بۆ دەستەبەركراوە، سیاسەت و یاسا و کەلێنە دامەزراوەییەكان و تواناكانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە منداڵدۆستەكانی بۆ ئەو منداڵانە دەستنیشان كرد كە بەركەوتەیان لەگەڵ یاسادا هەیە.

ئەم ڕاپۆرتە کە لەلایەن  رێكخراوی ( چایڵد فرۆنتیەرز ئینتەرناشناڵ)ەوە بەرهەم هێنراوە، تێكڕای هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتەوە. لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بە پاراستن و پێشخستنی مافەکانی منداڵانەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەندێ كەلێن لە ئارادا ماوون: کەمترین تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوانکاری لە تەمەنی ١١ ساڵیدا کەمە؛ سیستەمی دادوەری نەوجەوانان پشت بە زەوتکردنی ئازادی دەبەستێت نەک بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە سنوردارەكانی ئاڵوگۆڕ و ئاوێتەكردن.

خاتوو شیما سێنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق رایگەیاند: "یونیسێف پابەندە بە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی مافەکانی هەموو منداڵێک، لەوانەش ئەو منداڵانەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ یاسادا هەیە. ئەم  دەستنیشانكردن و هەڵسەنگاندنە هەنگاوی یەکەمە بۆ بەدیهێنانی مافی لاوازترینەکان. "

ئامانجی توێژینەوەی سیستمی دادپەروەری منداڵان دیاریکردنی ڕێگاکانی دابینکردنی ماف و پێداویستییەکانی ئەو منداڵانەیه که بەركەوتەیان لەگەڵ یاسادا هەیە و  دروستکردنی دەرفەتە بۆ ئاوێتەكردنەوەیان. و دڵنیای دەدات لەوەی کە هەموو منداڵێک بەپێی بنەماکانی دادپەروەری نەوجەوانان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، هەروەها بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵان کە عێراق لە ساڵی 1994 پەسەندی کرد.

دکتۆر ئانا جانکی، بەڕێوەبەری نیشتیمانی بانکی گەشەپێدانی KfWرایگەیاند ”پێش ئەوەی عێراق رێككەوتننامەی مافەكانی منداڵان پەسەند بكات، سیستەمێکی دادپەروەری نەوجەوانانی تاڕادەیەک پێشكەوتووی هەبوو، کە بەپێی یاسای چاودێری نەوجەوانان ژمارە 76ی ساڵی 1983، بەڕێوەدەبردرا.  لەکاتێکدا ئەم یاسایە هەندێک پێکهاتەی ئەرێنی هەیە، بەڵام ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە چەندین كەلێنی لە خۆگرتووە، یەكێك لەوانە ئەوەبوو كە بە تەواوی كۆك نییە لەگەڵ پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی منداڵ ، و سیستەمی دادوەری نەوجەوانان بۆ منداڵان بە شێوەیەکی گونجاو خۆپاراستن، وەڵامدانەوە و ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە و دادپەروەری ئاڵوگۆڕئامێزیش لەخۆناگرێت. “

زەوتکردنی ئازادی یەکێکە لە زیانبەخشترین پێشێلکارییەکانی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤی لە پەیوەندیدا بە منداڵانەوە. پێویستە دووبارە وێنای سیستمێكی دادپەروەری بکەینەوە کە  تێیدا هەموو منداڵێک مافەکانی خۆی بزانێت و بكارێت داوای بکات؛  و بتوانێت بە بێ بەرامبەر دەستی بە هاوكاری یاسایی و نوێنەرایەتی یاسایی ڕابگات؛ و پارێزراو بێت لە دەستبەسەرکردن. هەروەها پێویستە دڵنیا بین لە بەکارهێنانی ئاڵوگۆڕ و دەستڕاگەیشتنی ئاسان بە میکانیزمە  جێگرەوەكانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و دادگای منداڵدۆست.

توێژینەوەکە کۆمەڵێک راسپاردە پێشنیار دەکات بۆ ئەو منداڵانەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ سیستەمی دادوەریدا هەیە. ئامانجی ئەم راسپاردانە دڵنیابوونە لەوەی هەر منداڵێک کە بەركەوتەی لەگەڵ یاسادا هەیە، ڕووبەڕووی سیستەمێکی دادوەری نەوجەوانان دەبێتەوە کە بە باشی کاردەکات  و رێككارە نەریتی و فەرمییەكان ئاوێتە دەكات، کە تێیدا مافەکانی منداڵان لە سەرجەم قۆناغەکاندا پارێزراون، و پێداویستییەکانیان بە شێوەیەکی گونجاو دەستەبەر دەكرێن.

 

لەبارەی یونیسێفەوە

یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی یونیسێف و كارەكانییەوە بۆ منداڵان سەردانی ئەم لینكە بكەن: www.unicef.org

بەدواداچوون بكەن بۆ یونیسێف  لە عێراق لە وێبسایت، ئینستگرام،  تویتەر  و  فەیسبووك

 

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان
UN staff

مۆنیکا عەوەز

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕی پەیوەندییەکان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت