"لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، چەندین گفتوگۆ و وتوێژی چڕوپڕمان ئەنجامدا" کلاودیۆ کۆردۆنی
بەڕێز کلاودیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردنەکان ، لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ ی شوبات سەردانی پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلاو و بابلی کرد . لەسەردانەکەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی پاریزگاکان و پیاوانی ئایینی و دایەلۆگخوازان کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی کۆمەڵیک باس و بابەتی جیاواز. هەروەها بەڕێزیان لە میانەی سەردانەکەیدا شوێنە پیرۆزەکانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا و شوێنەوارەکانی بابلی بەسەر کردەوە.
بەڕیزیان وتی " لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، چەندین گفتوگۆ و وتوێژی چڕوپڕمان ئەنجامدا ، چەندین بەشداریکردن پێشکەش کران کە تێڕوانینێکی تێگەیشتووانە بوون دەربارەی بیروبۆچوونە سیاسییەکەکانی ئەمڕۆی بەرپرسان و چالاکوانان و هەروەها ئاواتەکانیان. وێڕای مێژوو و کەلتوری دەوڵەمەندی عێراق ، بەشێوەیەکی تایبەتیش بە سووربوونی عێراقییەکان لەسەر کارکردن لە پێناو ئاییندەیەکی باشتر بۆ وڵاتەکەیان."
لە میانەی سەردانەکانی بەڕێز کۆردۆنی لەگەڵ بەڕیزان تەڵال بیلال ، جێگری پاریزگاری نەجەف و نسەیف جاسم ئەلخەتتابی پارێزگاری کەربەلا و حەسەن مەندیل جێگری پارێزگاری بابل کۆبۆوە و ڕۆڵی پارێزگاکان و هەڵبژاردنەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بابەتەکانی کۆبوونەوەکان بوون .
لە شاری نەجەف ، بەڕیز کۆردۆنی جێگری نوێنەری تایبەت بەشداری کرد لە دانیشتنی کردنەوەی کۆنفرانسی ناوەندی ڕافیدەین بۆ گفتوگۆ. دروشمی کۆنفرانسەکە "گەنجان بونیاتنەرانی ئاییندە و ڕێبەرانی گۆڕانکاریی " بوو . بەڕیزیان لە وتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە " نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە هاوبەشیکردن لەگەڵ گەنجانی عێراق بەگوێرەی تێروانینی گەنجان ٢٠٣٠ و لە بوارەکانی ئاشتی و ئاسایش و مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی بەردەوام." "پێویستە گەنجان و ژنان هانبدرێن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیی ، داهێنان و ئاواتەخوازی بە شێوەیەکی گشتی لە سیفەتەکانی گەنجانە – ئەوان توانایەکی مەزنیان هەیە بۆ گۆڕان."
هەروەها لە شاری نەجەف ، بەڕیزیان سەردانی پەیمانگای ئیمامەینی کرد ، کە سەر بە دەزگای خێرخوازی بەحرولعلومە. کورتەیەک دەربارەی چالاکیە ئەکادیمیی و توێژینەوە و خوولەکانی ڕاهینان و کۆنفرانسەکانی پەیمانگاکە پێشکەش بە بەڕیزیان کرا. هەروەها پەیمانگاکە پێزانینی خۆی بۆ دەستپێشخەری "تێنوێتی عێراق" دەربڕی ، کە چارەسەری بۆ کێشەی کەمئاوی و گۆڕانی کەش و هەوا پێشکەش دەکات
لە شاری کەربەلا ، بەریز کۆردۆنی جێگری نوێنەری تایبەت لەگەڵ کۆڕبەندی نەبا بۆ گفتوگۆ بیروڕای دەربارەی هەڵبژاردنەکان و گەندەڵی و بونیاتنانی دامودەزگاکانی دەوڵەت ئالوگۆڕ کرد .
لە نەجەف بەڕێز کۆردۆنی سەردانی مەزاری ئیمام عەلی کرد و هەر لەوێش لەگەڵ سەید عیسا ئەلخرسان ئەمینداری گشتی مەزارگەکە کۆبۆوە و لە کەربەلاش بەڕێز جێگری نوێنەری تایبەت سەردانی هەردوو مەزارگەی ئیمام حوسێن و ئیمام عەباسی کرد و لەگەڵ سەید موستەفا زیائەدین ئەمینداری گشتی و سەید عەلا زیائەدینی جێگری ئەمینداری گشتی کۆبۆوە و بەڕێزیان ستایشی کارە خێرخوازییەکانی مەزارگە پیرۆزەکانی کرد.
لە پارێزگای بابلیش بەڕێز جێگری نوێنەری تایبەت لە میانەی سەردانیکردنی شوێنەواری بابل وتی " هەموومان دەزانین شارستانیەتی وڵاتی نێوان دوو زێیەکە چەند دێرین و دەوڵەمەندە ، دەتوانین پشت بەو دەوڵەمەندییە ببەستین لە گەشەپێدانی عێراقی نوێ."
ئەلبومی وێنە: https://www.flickr.com/photos/uniraq/albums/72177720306319437