لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم و یونیسێف، بە پاڵپشتی ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی/ نووسینگەی كاروبارە مرۆییەكان، شوێنی گریمانەیی ئارام (لاها)یان خستەگەڕ بۆ ئافرەتان و کچان لە عێراقدا.

٠٩ ئازار ٢٠٢٣

ئەمساڵ، لە بۆنەی  رۆژی جیهانیی ئافرەتانداا و لە ژێر دروشمی "دیجیت ئۆڵ: داهێنان و تەکنەلۆژیا بۆ یەکسانی جێندەری"، لاها کە شوێنێکی گریمانەیی ئارامی ئەلیكترۆنییە بۆ کچان و ژنان، بە شێوەیەكی سەلامەت دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و پشتیوانی و خزمەتگوزارییەکان  بۆ كچانی هەرزەكار و ئافرەتان دەستەبەر دەكات.

هەولێر، 08ی ئازاری 2023 – بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف، و بە پاڵپشتیی ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی/ نووسینگەی كاروبارە مرۆییەكان، و بە فەرمی 'لاها'، شوێنی گریمانەیی ئارامی ئەلیكترۆنییان بۆ ئافرەتان و كچان خستەگەڕ؛ ئەم پلاتفۆرمە دەرفەتێکە بۆ دەستەبەركردنی سەکۆیەکی ئەلیكترۆنی بۆ ژنان و کچان، لە نێویاندا ئەوانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە، تاوەكو بە شێوەیەكی سەلامەت و گونجاو لە رووی كەلتورییەوە، دەستیان بە زانیاری و پشتگیری و خزمەتگوزارییەکان بگات – تەنانەت کاتێک کە ناتوانن بگەنە شوێنێکی راستەقینەی سەلامەت.

لە رێورەسمی خستنەگەڕەكەدا، گوتاری رێكخراوە بەشداربووان و مەڵتیمیدیای پلاتفۆرمەکە پێشکەش کران و دەرئەنجامەكانی ڕاپرسیی سەکۆی یو-ریپۆرت (U-Report) تایبەت بە یونیسێف لەسەر دۆخی ژنان و کچان خرانە ڕوو.

ئەدیل خوضر، بەڕێوەبەری هەرێمیی یونیسێف بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا رایگەیاند” دەستەبەركردنی پانتاییەكی راستەقینەی سەلامەت بۆتە شادەماری ژیان بۆ زۆرێک لە کچان و ئافرەتان لە سەرتاسەری جیهاندا، كە ئەمەش بواریان ئەوەیان بۆ دەڕەخسێنێت کە دەستیان بە ئامۆژگاری تەندروستی دەروونی و جەستەیی بگات و هاوكاریان دەبێت لە بواری پەیوەندی و کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و پاڵپشتی بۆ برەودان بە خۆڕاگرییان. بەڵام گرفتی دەستڕاگەیشتن بەو مانایە دێت کە دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لە کچان و ژنان لەو خزمەتگوزارییە گرنگانە داببڕین و لەو پشتگیرییانە بێبەش بن کە جێگەی متمانەیانە – بە تایبەت كاتێك كە زۆر پێویستییان پێی دەبێت. یونیسێف و وەزارەتی ناوخۆ، پاڵپشت بە بودجەی ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی/ نووسینگەی كاروبارە مرۆیییەكان و بە هاوكاری لەگەڵ ئافرەتان و کچان، "لاها" یان دروستکردووە، كە شوێنێکی ئارامی ئەلیكترۆنییەوە بۆ ئەوان و لەلایەن ئەوانیشەوە بەڕێوەدەبرێت.“

بەڕێز رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “لەم سەردەمە دا کە بە سەردەمی تەکنەلۆژیا دەناسرێت، ‌‌حکۆمەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی هاوبەشەکانییەوە، هەولی باشی داوە بۆ بە دیجیتاڵکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە ئافرەتان دەکرێن. ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ بە هاوکاریی یونیسێف و بە پشتگیریی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە گەل کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە ئەویش بریتییە لە راگەیاندنی پلاتفۆرمێکی ئارامی تایبەت بە ئافرەتان بە شێوازی ئەلیکترۆنی کە تێیدا ئافرەتان دەتوانن دەستیان بە زانیاری تایبەت لە بوارەکانی تەندروستی وخۆپاراستن و یاسایی و جورەها خزمەتگوزارییەکانی تر بگات. حکومەت و رێکخراوەکان لە یەک شوێن کۆکراونەتەوە و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە دەکرێت پێشکەش بە ئافرەتان بکرێت، بە ئاسانی بگەنە دەست ئەو ئافرەتانەی کە پێویستییان بە هاوکارییە.”

خاتوو کاری دەنڤەر، هەڵسوڕێنەری كاروبارەكانی جێگری بەرپرسی یەكەم لە كونسوڵخانەی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە: ”نووسینگەی كاروبارە مرۆییەكان ئامادەیە لە عێراقدا بەشداری بکات لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان. بە پاڵپشتی یونیسێف، ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی/ نووسینگەی كاروبارە مرۆییەكان پابەندە بە بەردەوامبوون لە پشتگیرییەکانی بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و وەزارەتە حكومییە جێبەجێكارەكانی دیكە بۆ بنیاتنانی توانا تەکنیکییەكان و برەودان بە مافەکانی ئافرەتان و کچان بۆ بەشداریکردن لە هێنانەئارای چارەسەری درێژخایەنتر و بەردەوام بۆ توندوتیژیی جێندەری لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا؛ ئێمە ستایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ پاڵپشتیكردنی لە پلاتفۆرمەكە، و بۆ كاركردنی لەسەر ئەو ئامرازانەی پاڵپشت دەبن بۆ یەكسانیی جێندەری."

ژمارەیەکی زیاتری ئافرەتان و کچان لە سەرتاسەری جیهاندا پێویستیان بە هاوکاری هەیە؛ بەڵام لە زۆرێک لەو شوێنانەی كەوتونوتە ژێر كاریگەریی بارە لە ناكاوەكانەوە-  دەستەبەركردنی پشتگیری بۆ کچان و ژنان پرسێكی ئاڵۆز و پێشبینینەکراوە. جگە لە زیادبوونی مەترسییەکانی توندوتیژی جێندەریی، ئەم جۆرە بارودۆخانە دەبنەهۆی زیادبوونی ئەو بەربەستانەی کە ئافرەتان و کچان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ئەویش بەهۆی ئەو نەریتە کولتووریانەی کە جووڵە و دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییەکانی ڕزگارکەری ژیان سنووردار دەکەن و ئەو بەرپرسیارێتییە ناوخۆیی و داب و نەریتانەی دەبنەهۆی گۆشەگیركردنیان لە ماڵەکانیاندا؛ یانیش ئەو شێوازانەی پاراستن کە لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە دەگیرێنەبەر بۆ هەوڵدان بۆ پاراستنیان لە توندوتیژی. لە سەرتاسەری عێراقدا، هەڕەشە و ڕووداوەکانی توندوتیژی جێندەری دژی ئافرەتان و کچان درێژەیان هەیە؛ بەتایبەتی توندوتیژیی سێکسی، توندوتیژی لە لایەن هاوبەشی نزیك، توندوتیژیی خێزانی، قۆستنەوەی سێکسی، هەراسانکردن، هاوسەرگیریی پێشوەختە و هاوسەرگیریی زۆرەملێ.

بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕاپرسییەکی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی یو-ریپۆرت لە عێراق ئەنجامدرا. ڕاپرسییەکە ئەوەی خستەڕوو كە لە ٤٨%ی بەشداربووان بەهۆی ڕەگەزەکەیانەوە ڕووبەڕووی بەربەست بوونەتەوە بۆ دەستڕاگەیشتن یان بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا. جگە لەوەش، 80% ڕایانگەیاندووە کە بۆی هەیە برەودان بە هەمەجۆریی زیاتری جێندەری لە بواری پیشەسازی تەکنەلۆژیا، و تواناداركردنی  خانمانی خاوەنکار، و دروستکردنی پانتایی ئارامی ئەلیكترۆنی بۆ ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت لە پێشخستنی کواڵیتی جێندەریدا.

هەروەها ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەکنەلۆژیا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیان و کاری ئافرەتان داناوە لە رێی بەرفراوانكردنی دەرفەتەكانی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و دەستەبەركردنی بژاردەی سەركەوتویی کارکردن، هەروەها بە پێدانی پلاتفۆرمێك بۆ ئافرەتان و کچان بۆ گوزارشتكردن لە بۆچوونەکانیان و داکۆکیكردن لە مافەکانیان. لە بەرامبەردا، ئەنجامدەرانی یو-ریپۆرت ئاماژە بەو کاریگەرییە نەرێنییانە دەكەن كە دەكرێت تەکنەلۆژیا هەیبێت لەسەر ژیانی ئافرەتان و کچان، لەوانەش خۆزاڵكردنی ئەلیکترۆنی، هەراسانکردنی ئەلیكترۆنی و بەردەمیدان بە بۆچوونە چەقبەستووە جێندەرییەكان لە راگەیاندن و ڕێکلامەکاندا.

ناوەڕۆکی لاها بۆ کۆمەڵێک ئاستی خوێندەواری دارێژراوە، ئەویش بە گرتنبەری چەند شێوازێكی جیاواز، لەوانەش پۆدکاست، ڤیدیۆ، یارییە فێرکارییە سادەکان و دانانی دەنگ و خوێندنەوە بۆ دەقەکان. هەروەها دیزاینی پلاتفۆرمەکە خاوی و ناجێگیریی هێڵی ئەنتەرنێت لەبەرچاو دەگرێت.

لاها لەلایەن ئافرەتان و کچانەوە و بۆ خۆیان دروستکراوە و لە كۆمەڵگەدا بەڕێوەدەبردرێت، ئەویش لە لایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و ڕێکخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئەو ڕێکخراوانەی گەنجان سەركردایەتییان دەكەن کە ناوەڕۆک و ئەركەكانیان راگەیاندووە، بەلەبەرچاوگرتنی كەلێنی دیجیتاڵیی جێندەری. 

ناوەڕۆکی بابەتەکانی پەیوەستە بە:

  • هاوکاری و خزمەتگوزارییەکان: لە نێویاندا جۆرەکانی خزمەتگوزاری، وەك بەڕێوەبردنی کەیس، تەندروستی، تەندروستی هزری و پاڵپشتی دەروونی و یاسایی؛ و چۆن پشتگیری لە ئافرەتان و کچانی دیكەی کۆمەڵگاکەت بکەیت؛ و چۆن ڕاستەوخۆ دەستت بگات بە پشتگیری یان هاوکاری
  • پەیوەندی و مافەکان: لەوانەش بڕیاردان و متمانە؛ ڕەزامەندی لە پەیوەندییەکاندا؛ ڕەزامەندی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا؛ تێگەیشتن لە جۆرەکانی توندوتیژی لەوانە هاوسەرگیری پێشوەختە و توندوتیژیی هاوبەشی نزیك.
  • جەستە و تەندروستی: لەوانەش دووگیانی و لەدایکبوون؛ سوڕی مانگانە و باڵغبوون؛ توێكاری مێینە و نێرینە
  • سەلامەتی و پاراستن: لەوانەش زانیاری لەسەر خۆپاراستن لەسەر هێڵی ئەنتەرنێت؛ پلاندانان بۆ سەلامەتی کۆمەڵگا؛ دانانی سنووربەندییەكان.

جگە لە لاها، یونیسێف بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە دامەزراندنی شوێنی ئارام بۆ ئافرەتان و کچان، ئەویش وەک ڕێچكەیەكی سەرەکی بۆ گەیشتن پێیان و دەستەبەركردنی زانیاریی سەرەکی  و گرێدانەوەیان بە خزمەتگوزارییەکان و بنیاتنانی کارامەیی و پەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانیان و پشتگیری بۆیان. لە عێراقدا، یونیسێف (11) هاوبەشی جێبەجێکاری ڕێکخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ  ئافرەتان و کچان لە 9 پارێزگار کە زۆرترین پێویستییان بەم خزمەتگوزارییانە هەیە و  تێیاندا کەلێنی بەرچاو لە خزمەتگوزارییەکاندا بەدی دەكرێت. سەرەڕای ئەوەش، یونیسێف پشتگیری لە زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتگیر و فرە کەرتییەکانی وەڵامدانەوەی توندوتیژیی جێندەری دەکات کە لەناو  دامەرزراوە حکومییە بەردەستەکاندا جێگیرکراون، وەک دامەزراوە تەندروستییەکان و هەروەها ئەو ناوەندانەی کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستانی عێراق و یەکەکانی پاراستنی خێزان لە عێراقی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێن. هەروەها لە ڕێگەی ئەم هاوبەشی و شوێن و پانتاییە ئارامانەوە، کار لەسەر پرۆژەکانی خۆپاراستن دەکرێت کە ئامانجیان گۆڕینی ئەو ڕەفتار و نەریتە کۆمەڵایەتی و جێندەرییانەیە کە زەمینەی بەردەوامبوونی نایەکسانیی جێندەری و توندوتیژی خۆش دەكەن. یونیسێف بە هەردوو شێوازی پانتایی و شوێنی جێگیری ئارام بۆ ئافرەتان و کچان و هەروەها تیمی گەڕۆكی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، کار بۆ زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان دەکات.

ئه ليكس ري بول

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
تایبەتمەندی پەیوەندییەكان
Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت