مایەی خۆشحاڵیمە کە ئەم بەیانیە لەگەڵتان دەبم لەسەر بانگێشتی بەڕێز محمد شیاع ئەلسودانی, سەرۆک وەزیرانی عێڕاق, و بەڕێز عەون زیاب, وەزیری سەرچاوەکانى ئاو لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە شاری بەغداد بەشداری دەکەم.
ڕێگەم بدەن دەست پێ بکەم بە جەختکردنەوە لەسەر پێشکەوتن و دەستکەوتە ئەرێنییەکانی پەیوەست بە ئەجێندای ئاو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەسوپاسەوە لەلایەن حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێبەجێ کراون.
بەتایبەتی دەمەوێت زۆر پیرۆزبایی لە عێراق چونکە عێڕاق پێشەنگ بوو لە ناوچەکەدا بۆ ئەوەی بەشداری لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستن و بەکارهێنانی ڕێڕەوە ئاوییەکان و دەریاچە نێودەوڵەتییەکان بکات. ئەمە دەرفەتی نوێ دەکاتەوە بۆ باشترکردنی هەماهەنگی ئاوی سنوورە نێودەوڵەتیەکان، لە هەمان کاتدا پێداچوونەوە و بەهێزکردنی سیاسەت و کردارەکانی پەیوەست بە ئاوی نیشتمانی و باشترکردنی هەماهەنگی نێوان کەرتەکان و بەشداریکردنی لایەنە پەیوەنیدارەکان.
ئێمە لایەن خۆمانەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزێکی ئەرکی ئاومان دامەزراندووە کە شارەزایانی ئاو لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان و دامەزراوە و خانەی بیرکردنەوە بۆ دابینکردنی هاریکاری تەکنیکی و ڕأوێژکاری بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق سەبارەت بە کێشەکانی پەیوەست بە ئاو. کاری داکۆکیکاری و بەشداریکردنی ئێمە دەربارەی ئاڵنگاریەکانی ئاو لە عێڕاقدا زۆر بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە. ئەمەش ڕەنگدانەوەى پابەندبوونی ئێمەیە بۆ پشتگیریکردنی عێڕاق لە چارەسەرکردنیکێشەکانی پەیوەست بەئاو چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمایەتی.
لەسەر ئاستی نیشتمانیدا پێویستمان بەوەیە کە:
- دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانی لەسەر ئاو و دەربارەی ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام ۷ لەسەر ئاوی پاک و پاکوخاوێنی کە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی نەخشەڕێگای ئاوی نیشتمانی.
- گرنگیدان بە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو وەک ئەولەویەتێکی نیشتمانی، لەهەمان کاتدا تەرخانکردنی پارە و فەندی پێویست بۆ توێژینەوە و شیکردنەوە و داهێنان و تەکنەلۆژیای کارا بۆ یەکخستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان.
- وەبەرهێنان لە بنیاتنانی توانستی نیشتمانی و ژێرخانی ئاو لەوانە بەنداوەکان و سیستەمی ئاودێری و وێستگەکانی چارەسەری ئاوی پاشماوە بۆ زیادکردنی بەکارهێنانی ئاو.
- برەودان بە ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ئاو: وەک چاککردنەوەی ئەو بۆرییانەی کە ئاو دزەیان لێوە دەکات، ناساندنی تەکنەلۆژیای پاشەکەوتکردنی ئاو، و جێبەجێکردنی ڕێساکان لەسەر بەکارهێنانی ئاو.
- زیندووکردنەوەی کردارە نەریتییەکانی کۆکردنەوەی ئاوی باران وەک سیستەمی کۆکردنەوەی ئاو لە بیناکاندا، بۆ کۆکردنەوە و هەڵگرتنی ئاوی باران بۆ بەکارهێنانی داهاتوو.
- دامەزراندنی سیستەمی چاودێریکردنی ئاو بۆ ئاوی ڕووبار و ئاوی زەوی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ڕێکخستن و تەکنۆلۆژی و هەڵسوکەوت بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ئاو لە کاتێکدا وەبەرهێنان بکرێت لە دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی شار.
- بەرەنگاربوونەوەی بیابانیبوون لە ناوچە هەستیارە گرنگەکاندا لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی یەکخراو و خۆگونجاندن لەگەڵ خاک, ئاوو و دارستانەکاندا.
- دەستپێکردنی هەڵمەتی پەروەردە و هۆشیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەرپرسیارێتی بەکارهێنان و پاراستنی ئاو.
لەسەر ئاستی هەرێمایەتیدا پێویستمان بەوەیە کە:
- بەهێزکردنی هەماهەنگی فرە لایەنانە بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی بەکارهێنانی ئاوی بەشێوەیەکی یەکسانخوازی و دۆستی ژینگە بێ، لەهەمان کاتدا پەرەپێدانی دید و تێڕوانین و ستراتیژی دانوستانکراو بۆ هاندانی وڵاتانی سەر حەوزەکانی ڕووبارەکان بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی بەڕێوەبردنی حەوزەکانی ڕووبار لەسەر بنەمای ڕێچکەیەک کە هەموو لایەنەکان براوەبن.
- ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی ئاوی هەرێمیایەتی بۆ یەکخستنی ئابووری و ژینگەیی و هەرێمایەت وهەڵسەندگاندنی سوودە سیاسییەکان بەبەراورد بە تێچووی هاوکاری نەکردن لەسەر سەرچاوەکانی ئاو.
- بەکارهێنانی چالاکانەی ئامرازە یاساییە جیهانییەکان لەسەر ئاوی سنوورنێودەوڵەتیەکان.
بۆ ئەوەى بەشێوەیەکی کاریگەرانە تیشک بخەینە سەر ئاڵنگاریەکانی ئاوی عێڕاق پێویستمان بە پێکەوەکارکردن و کارکردن بە شێوەیەکی شەفافانەتر هەیە.
نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پەرۆشن بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بە پلاندانان بۆ نەخشەڕێگای ئاو ئەویش لە ڕێگەی دیالۆگێکی نیشتمانی گشتگیرەوە - کە پێک هاتوە لە ڕێچکە و ڕێبازی کارکردن بە کۆی کایەکانی حکومەت و تەواوی کۆمەڵگادا لەهەمان کاتدا ڕەچاوکردنی کاریگەریەکانی ئاو لەسەر هەموو کایەکانی دیکە.
ئێمە لەلایەن خۆمانەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەردەوام دەبین لە بەشداریکردنێکی چالاکانە لەگەڵ هاوتا حکومییەکانمان لە ڕێگەی هێزی ئەرکی ئاو و گروپی کارکردنی نێوان ئاژانسەکان لەسەر کەشوهەوا و ژینگە.
ڕێگەم بدەن لە کۆتاییدا بڵێم کە هەموو چارەسەرە تەکنیکییەکان بۆ کێشەکانی ئاو لە دەستی خۆماندایە؛ ئەوەی ئێمە پێویستمان پێیەتی سیاسەتی کاریگەر و وەبەرهێنان و کرداری دەستبەجێیە.
نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادەیە بۆ هاوکاریکردن. هیوای کۆانفرانسێکی بەرهەمدارتان بۆ دەخوازم.
سوپاس.