لە 6-12ی تەموزدا، یونامی میوانداریی"قوتابخانەی هاوینە"ی کرد لە سلێمانی کە بووە مایەی کۆکردنەوەی ٤٠ گەنجی عێراقی
لە 6-12ی تەموزدا، یونامی میوانداریی"قوتابخانەی هاوینە"ی کرد لە سلێمانی کە بووە مایەی کۆکردنەوەی ٤٠ گەنجی عێراقی لە پیاو و لە ژن کە لە پارێزگایە جۆراوجۆرەکانی عێراقەوە هاتبوون. بەو پێیەی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاریگەری ژینگەی لەسەرە، ئەم قوتابخانە هاوینییە ناوازەیە جەختی لەسەر ئامانجی گەشەپێدانی درێژخایەنی ژمارە ١٣ کردەوە و بەرنامەکەشی رۆچووەتە ناو کاریگەرییە ژینگەیی و سیاسی و ئابوری و ئاسایشی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە عێراق لەگەڵ پێداگرتنیشی لەسەر گرینگیی رۆڵی گەنج لە سووککردنی ئەو کاریگەرییانە.
بەشداربوویەکی سلێمانی وتی "من وەک گەنجێک هەست دەکەم وزەیەکی زۆرم هەیە بەڵام نازانم کە چۆن بەکاری بهێنم. من لەو باوەڕەدام کە ئامادەبوونم لێرە لەگەڵ خەڵکانی تردا یارمەتیم دەدات لەسەر ئەوەی کە چەقی ئەو وزەیە بخەمە سەر هێنانە کایەی گۆڕانکاری."
بەشداربووان هەروەها هەماهەنگ بوون بۆ ئەنجامدانی چەندین چالاکیی و سەرکێشی وەک یاری و فیستیڤاڵ و مەتەڵ. ئەم دەستپێشخەرییە پڕ بەشداری و داهێنانە لە ٧ شاری تری عێراقیش ئەنجام دەدرێت و هەر هەمووشیان لەدەوری یەک سەرباس (بیرۆکە) کۆدەبنەوە کە بریتییە لە گۆڕانکاری کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە. ئەمانەش بەشێوەیەکی وا دروست کراون کە گەنجان بۆ خستنەڕووی بیرۆکە داهێنەرانەکەیان هان بدات سەبارەت بە گۆرانی کەشوهەوا بۆ پێشبڕکێی "هاکاسۆن-ماراسۆن" ی داهاتوو کە وا بڕیارە لە ٨-١٠ی ئەیلول لە شاری مووسڵ بەڕێوەبچێت.
قوتابخانەکە، سەرباری کاری گۆرانکاریی کەشوهەوا، کار لەسەر بەهێزکردنی وشیاریی سیاسیی و بەشداریی گەنج دەکات بە تایبەتیش بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق. گەنجە ئامادەبووەکان خولێکی وشیاریشیان سەبارەت بە بەشداریی سیاسییانە و بەشداری لە هەڵبژاردن و هەروەها رۆڵی بنەڕەتییان لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکانیان لەڕێگەی بەشداربوونی چالاکانەوە.
هەروەها بەشداربوویەکی دیالە وتی "من لەو باوەڕەدام کە بەرنامەکە بووەتە مایەی خستنەڕووی چەندین بیرۆکەی تازە و من خۆم زۆر حەز لەوە دەکەم کە بزانم شتەکان چۆن لەگەڵ یەکتر دەگونجێندرێن چونکە ئێمە ئێستا وەبەرهێنان لە کات و سەرچاوەدا دەکەین بۆ گەشەپێدانی بیرۆکە و پرۆژەکانمان. من ئیستا لەگەڵ"گەنج" کار دەکەم لە ناوە و دەرەوەی قوتابخانەی هاوینە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری سەبارەت بە سەرچاوە کشتوکاڵی و ئاوییەکان لەڕێگەی کۆکردنەوەی خەڵکی بەتەمەن و پیاوانی ئاینی و دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ بە دیکۆمێنت کردنی. "
لەلایەکی ترەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و" تێڕوانینی گەنجی ٢٠٣٠"، چەقی بەشداریپێکردنی یونامی بۆ گەنج بریتییە لە بەتواناکردنی گەنجی عێراق بە پیاو و ژنەوە. ئامانجەکەش بریتییە لە چەکدارکردنیان بەو ئامراز و سرووشانەی کە دەیانکاتە دروستکەری چالاکانەی گوڕانکاری لە کۆمەڵگاکانیاندا. هەروەها مەبەستی یونامی لە بەکارهێنانی شێواز و دینامیکی کارلێککەرانەی بەشداریپێکردن و بەگەڕخستن هاندانی ئەم سەرکردە گەنجانەیە بۆ دروستکردنی کاریگەریی باش لە کۆمەڵگاکانیاندا.
لەلایەکی ترەوە، یونامی لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە کار لەسەر دۆزینەوەی شێوازی داهێنان دەکات بۆ بەشداریپێکردنی گەنج لەسەر پرسە هەرە گرینگەکانی گۆرانکاریی کەشوهەوا و بەهێزکردنی بەشداریی سیاسییانە.
شایانی باسە کە "هاکەسۆن-ماراسۆن" یەکێکە لە بیرۆکەکان بۆ دروستکردنی پێشبڕکێی خولقێنەرانە کە تێیدا گەنجە ئارەزوومەندەکان بتوانن لە کۆتایی هەفتە بەیەکەوە بەچڕی کۆ ببنەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەوان بیر لە داهێنانی چارەسەری ناتەقلیدی بۆ ئاڵنگارییە ناوخۆییەکان دەکەنەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆژەی یونامی بۆ گەنج، سەردانی ئینیستاگرام بکە لەسەر : Instagram page @Iraqifuture2050.