لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سەردانى تیمى سەربەخۆى پێداچوونەوەى ستراتیژى بە ئەرکی پێسپێردراوی یونامى لە عیراق بە گوێرى بڕیارى ژمارە 2682ی ساڵی (2023)ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

٠٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

بەڕێز ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکى تیمى سەربەخۆى پێداچوونەوەى ستراتیژى بە ئەرکی پێسپێردراوی  نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامى)، بە سەردانێك گەیشتە بەغدا کە لە 6 تا 27 ئەم مانگە دەمێنێتەوە. سەردانەکەى لە چوارچێوەى پێداچوونەوەى ستراتیژى سەربەخۆیە کە لەلایەن حکومەتى عیراقەوە داوا کراوە و لەلایەن ئەنجومەنى ئاسایشیشەوە ڕاسپێردراوە.   

ئەنجومەنى ئاسایش لە بڕیاری ژمارە 2682 لە ساڵی (2023)دا داواى ئەوەى کردووە کە "سکرتێرى گشتى بەگوێرەى باشترین جێبەبەجێکردنەکان دەبێت پێش 31ى مانگى ئادارى ساڵى داهاتوو ئەنجومەن ئاگادار بکاتەوە سەبارەت پێداچوونەوەى ستراتیژىی سەربەخۆ بە راوێژکردن لەگەڵ حکومەتى عیراق و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانى ئەندام و رێکخراوە هەرێمییەکان و شارەزایانى سەربەخۆ و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و حکومەتى کوێت، بەگوێرەى پەرەگرافى ژمارە 4 لە بڕیارى 2107 (2013)، سەبارەت بە (أ) هەڵسەنگانى هەڕەشەکانى ئێستاى سەر عیراق سەبارەت بە ئاسایش و ئاشتى و هەڵسەنگاندنى پەیونداربوونى کار و کارەلەپێشینەکانى یونامى و هەروەها خستنەرووى راسپاردە بۆ باشترکردنى ئەرکی پێسپێردراوی یونامى و پێکهاتە و کارمەندانى نێیردەکە بۆ پشتگیریکردنى حکومەتى عیراق لە ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکانى سەر ئاشتى و ئاسایش (ب) هەڵسەنگاندنى زیاتر بۆ بژاردەکان لە پێناو یارمەتیدانى حکومەتى عیراق بۆ بەهێزکردنى هاریکاریی کاریگەرییانەى هەرێمایەتى.  

بەڕێز پێرسێس بەگوێرەى ئەو ئەرکە راوێژ لەگەڵ بەرپرسانى حکومەت و لایەنە پەیوەنددارەکانى تردا ئەنجام دەدات سەبارەت بەو پرسانەى پەیوەندییان بە ئەرکی پێداچوونەوەى سەربەخۆیانەى ستراتیژى هەیە.

شایەنى باسە، وا پێشبینى دەکرێت کە بەڕێز پێرسێس دەرەنجامەکانى ڕاپۆرتەکەی خۆى ڕادەستى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

بەغدا، 7 تشرینى دووەمى 2023

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت