لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لەم هەفتەیەدا، لە عێراق بەلای كەمەوە سێ منداڵ كوژراون و دووانی دیكە ش بریندار بوون: لێدوانی حەمیدە لاسێكۆ، نوێنەری یونیسێف لە عێراق

١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

بەغدا، 10ی كانوونی یەكەمی 2020- یونیسێف هەست بە دڵگرانییەكی قووڵ دەكات بەوەی کە كوژرانی سێ منداڵ و برینداربوونی دووانی دیكە لە سلێمانی و شنگال لە باكووری عێراق لە رۆژی سێشەممەدا پشتڕاستکراوەتەوە.

لە كاتی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەكاندا لە شەنگال، دوو منداڵ كوژران و دووانی دیكەش برینداربوون. ئەمە بیرخەرەوەیەكی گرنگە بۆ ئەوەی کە مینە زەمینییەكان و پاشماوەی تەقەمەنییەكانی شەڕ هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی منداڵان لە عێراقدا. هەروەها بەلای كەمەوە منداڵێك لە میانەی بەردەوامبوونی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان لە پارێزگای سلێمانیدا كوژرا.

یونیسێف بە توندی هانی سەرجەم لایەنەكان دەدات بۆ ئەوەی پاراستنی منداڵان دەستەبەر بکەن و رێگە نەدەن ئازار و زیانیان پێ بگات.

پێویستە سەرجەم منداڵان سەلامەت بن؛ لە ماڵ و لە گەڕەك و لە سەر شەقامەكاندا. پێویستە سنوورێك بۆ ئەم توندوتیژییە بەردەوامە دابنرێت و ئەم پشتگوێخستنەی سەلامەتیی منداڵان بوەستێنرێت.

"منداڵ مافی ئەوەی هەیە کە بە سەلامەتی بژیت و لە هەموو شێوەیەكی توندوتیژی پارێزراو بێت؛ ئەم مافە لە جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مافەكانی منداڵدا چەسپێنراوە. عێراق لەو دەوڵەتانەیە كە واژووی لەسەر ئەم رێككەوتنامەیە كردووە و لەم روانگەیەوە دەبێت هەموو ئەو رێكارانە بگرێتەبەر کە لە توانایدایە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو كوڕ و كچێك بە سەلامەتی و سەربەزری ژیان بەسەر دەبات.

Innocent Kafembe

ئينۆسێنت كافمبێ

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
پسپۆڕى كارى ديجيتاڵى

زينه‌ عه‌وواد

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت