لێدوانی ڕۆژنامەوانی

جیهانێکی گشتگیر- بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ و دوواتریش

٠٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

ئەمڕۆ ،٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠- لە ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق پابەندیی خۆی دووپات دەکاتەوە لە وەدەستهێنانی مافی تەواوو یەکسانی بەشداریپێکردن لە کۆمەڵگا بۆ هەموو منداڵ و ژنان و پیاوانی خاوەن پێداویستی تایبەت. بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە بەڵێن دووپات دەکەینەوە لە کاری هاوبەشی بەردەوام بەرەو جیهانێکی گشگیر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە هەموو کەسێك بتوانێت پێی بگات لەسەردەمی کۆڤید-١٩ و دوواتریش.

'کەس پشتگوێ نەخرێت' کە بریتییە لە کۆڵەگەی بەڵێنی گۆڕانکاری لە ئامانجی گەشەپێدانی درێژخایەن. لە عیراقیش، ئامانج لە ستراتیژیەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گشتگیرکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گەیشتنە بە بەشداریپێکردنێکی گشگیر بۆ ئەم چینە لە هەموو بووارەکانی ژیان و کۆمەڵگادا، بەشێوەیەك کە گونجاوبێت لەگەڵ بابەتی ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت: دووبارە بنیادنانەوەیەکی تۆکمە: بەرەو بەشداریپێکردنی تەواوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بتوانین پێیبگەین و بەرداوامی پێبدەین لە جیهانی دوای پەتای کۆڤید-١٩ دا.

زیاتر لە یەك ملیار کەس لە جیهاندا بەجۆرێك لە جۆرەکان بەدەست کەمئەندامێتیەوە دەناڵێنن. وا پێشبینی کراوە کە لە عیراقدا زۆرترین ژمارەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی تێدا بژیت. لە ووڵاتێکدا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٠ ملیون کەسە وا دەخەمڵێندرێت کە چوار ملیۆن کەس بەدەست جۆرێك یان دووان لە کەمئەندامێتی بناڵێنن. لە نێویشیاندا هەموو ئەوکەسانەن کە لەدەرەنجامی کێشە چەکداریەکانی ڕابردوو و ئێستادا دووچاری هاتوون، کە لەنێویاندا کەسانی کەمدەسەڵاتی وەکو پەنابەرو ئاوارەی ناوخۆی تیدایە.

دەرەنجامە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی پەتای کۆڤید-١٩ بە شێوەیەکی نەرێنی کاردەکاتەسەر مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان. هەموو ئەو ڕێکارانەی کەلەلایەن حکومەتەکانەوە دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییە کوشندەکان، وەکو قەدەغەکردنی هاتووچۆو داخستنی کاتیی کاروکاسبی و خزمەتگوزاریەکان بوونەتە هۆی نایەکسانی لە گەیشتن بە مافی گەیشتن بە زانیاری و تەندروستی و خزمەتگوزاریەکان و مافی خوێندن. گۆڕانکاری لە ئاکاری تاکەکەس و خێزانەکاندا ڕوویداوە، لەنێویشیاندا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەوکەسانەی کە خزمەتیان دەکەن کە لەوانەیە جێگەی نیگەرانی بێت بەهۆی هەڵکشانی مەترسیەکانی پەیوەست بە کۆڤید-١٩. کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی زیاتر کەوتونەتە ژێر مەترسییەکانی وەك تەنهایی و لەکەدارکردن و هەژاری و لەدەستدانی کارو توندوتیژی و تێکچوونی باری دەرونی.

ئەم پەتایە دەریخست کە چۆن پاراستن و وەڵامدانەوەو هەوڵەکانی چارەسەر کاریگەری نابێت تەنها گەر هەموو کەس بەیەکسانی ڕیزی لێنەگیرێت و بەشداری پێنەکرێت. پێویستە ڕێکاری جیدی بگیرێتەبەر بەمەبەستی بێبەشنەکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پلانەکانی ئیمێرجنسی گشتی و ڕێکارە تەندروستیەکان و هەوڵەکانی چارەسەرکرن.

ئێرینا ڤۆیۆکۆڤا سۆلۆرانۆ ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێبوون و کاروباری مرۆیی لە عیراق دەڵێت" پابەندبوون بە پاراستنی شکۆمەندی و مافی مرۆڤی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دەستەبەرکردنی پاراستنی ژیان و مافەکانیان بەشێوەیەکی گونجاو لە سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩ دا، هەروەها بەتواناکردنیان لە بەشداری کردنێکی تەواو لە نێو کۆمەڵگاکانیاندا تەنها بابەتێکی دادپەروەی نییە، بگرە دەبێتە بەرهەمهێنانی داهاتوێکی هاوبەش، هەروەها دەبێتە بەشێك لە پاڵپشتی بۆ سەرکەوتنی عیراق لە داهاتوودا". هەروەها دەشڵێت" ئێمە ڕێگایەکی دوورمان لەبەردەمە وە ئامادەین بۆ کاری هاوبەش لەپێناو پەشداریپێکردنی هەموو کەس لە نێو کۆمەڵگاکانیانداو بەتواناکردنیان تا دەگەینە ئەو ئامانجەی کە هەموو رۆژێك ڕۆژی هەمووان بێت."

وەك پاڵپشتیەك بۆ ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و دەسەڵاتە عیراقیەکان کە کاری گرنگ ئەنجامدەدەن، نەتەوە یەکگرتوەکان هەردەم لەهەوڵی ئەوەدا دەبێت کە کاری هاوبەش بکات بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان و بێبەربەست و سەقامگیر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەدووای کۆڤید-١٩، هەرواها چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ گشتگیرکردنی مافەکانیان.

لەکاتێکدا ئێمە هەموو هەوڵەکان بۆ بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەرانسەری ووڵاتدا بەرز دەنرخێنین، حکومەتی عیراقیش هاندەدەین کە ڕیوشوێنی پێویست بەشێوەیەکی گونجاو بگرێتەبەر لە وەڵامدانەوەی بۆ پەتای کۆڤید-١٩؛ بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەشداریپێکردن و سەلامەتی و پاڵپشتی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەکاتی هەر مەترسیەکدا، بەتایبەتیش لەسەردەمی پەتاکاندا هەروەها پێشنۆرەش بدات بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کاریگەری نەرێنیی هەژاری وبێبەشکردن لەسەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.



ئێرینا ڤۆیۆکۆڤا سۆلۆرانۆ ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێبوون و کاروباری مرۆیی لە عیراق

زینا عەلی ئەحمەد نوێنەری بەرنامەی گەشەسەندنی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNDP)

دانیال بێڵ نوێنەری کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان( OHCHR) و بەرپرسی نوسینگەی مەفەکانی مرۆڤ/ یونامی.

فیلیپی کاندلار نوێنەری کۆمیسیاری باڵای پەنابەران ( UNHCR)

د. ریتا کۆلۆمبیا نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێبوون ( UNFPA)

پیهەر لودهامار بەرێوبەری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مین ( UNMAS)

عبد الرحمن ميجاج نوێنەری بەرنامەی خۆراکی نەتەوە یەکگرتوەکان ( WFP)

د. أدهم إسماعيل رشاد عبد المنعم نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ( WHO)

شێری ڕیتسامە ئاندەرسن بەرپرسی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاماهەنگیی کاروباری مرۆیی ( UNOCHA)

جیرارد وەیت سەرۆکی نێردەو بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری ( IOM)

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
Danielle Bell

دانیال بێڵ

نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ OHCHR | بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤە لە یونامی
خاتو دانیال بێڵ بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق و لە ساڵی ٢٠١٨ شەوە نوێنەری نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەو زیاتر لە دوو دەیەی بەسەر بردووە لە پێناو برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە سەر ئاستی جیهان و ڕابەرایەتی تیمەکانی مافی مرۆڤ دەکات لە کاتی جەنگ و لە دوای کۆتایی هاتنیشی هەروەک لە ئەفغانستان و کۆماری ئەفریقیای ناوەراست و عێراق و باشوری سودان و سودان و تەیموری رؤژهەڵات. لە ئێستادا خاتو بێڵ ڕابەرایەتی تیمێکی ٥٠ کەسی دەکات ، کە کارمەندی خۆجێی و نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤن ، بۆ جێبەجێکردنی ئەو چالاکیانەی مافەکانی مرۆڤ کە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ٢٥٢٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ پێیسپێردراوە . کە بریتین لە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و ڕێگری لێکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی ململانێکاندا و ناسەقامگیری و پتەوکردنی سەروەری یاسا و لێپێچینەوە لە پێشێلکارییەکان و پاراستنی منداڵ و توندوتیژیی سێکسی پەیوەست بە ململانێ و زیاترکردنی یەکسانی و بەگژداچوونەوەی جیاکاری و بەهێزکردن و پاراستنی پانتایی مەدەنی و بەشداریکردنی هاوڵاتیان .
خاتوو بێڵ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ، بەکالۆریۆس و ماستەرێکییشی لە زانکۆی ڤیکتۆریا بەدەستهێناوە.
Gerard Karl WAITE

جێرارد کارل وایت

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM | سەرۆکی نێردە
بەڕێز جێرارد کارل وایت ، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق لە مانگی ئابی ٢٠١٧ گەیشتە بەغدا . پێش عێراق ئەو لە سۆماڵ و ئۆگەندا و باشوری سودان و سودان بوو. پێش پەیوەندیکردنیش بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ، بەڕێز وایت لەگەڵ شەفافیەتی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی سکۆتلەندای پەناهەندەکان و سەنتەری زانیاری جێگرەوە لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس .
بەڕێز وایت بە ڕەچەڵەک خەڵکی شانشینی یەکگرتووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانەوانی و ئەنثرۆپۆلۆجیا هەیە و هەروەها ىڕوانامەی ماستەری لە زمانەوانی هەیە لە زانکۆی ئێدینبرە و ماستەری دووەمیشی لە زانکۆی لەندەن لە بواری مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێناوە.
Irena Vojackova-Sollorano

ئێرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هەماهەنگکاری مرۆیی و نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
خاتو سۆلۆرانۆ لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ وەک جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێتاق (یونامی) و هەماهەنگکاری نیشتەجێ دەست بەکار بوو. خاتو سۆلۆرانۆ هەڵگری بڕوانامەی دیپلۆمە لە بواری پەیوەندییە ئابوورییە جیهانییەکاندا لە ئەکادیمی دیپلۆماسیی ڤییەنا، ماستەر لە مێژوو و جوگرافیا و یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی ڤییەنا، بەکەلۆریۆس لە مێژوو و کۆمەڵناسی و جوگرافیا و زانستی سیاسی لە زانکۆی هێیدلبێرگی ئەڵمانی. ئەو بە هەر سێ زوبانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و چیکی قسە دەکات.
Pehr Lodhammar

پێر لۆدهامەر

فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین گەورە بەڕێوەبەری بەرنامە
پێر لۆدهامەر گەورە بەڕێوەبەری بەرنامەیە لە فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە عێراق ، ئەو کاروباری کارمەندە نێودەوڵەتی و خۆجێیەکان لە بەرنامەکە بەڕێوەدەبات وێڕای بەڕێوەبردنی پەوەندییەکانی کۆمەکبەخشان و کۆکردنەوەی سەرچاوەکان . وەکو داکۆکیکارێکی سەرەکی لە کەرتی کاروباری مین لە عێراق ، ئەو زۆر جار بەشداری دەکات لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و نوێنەرایەتی فەرمانگەکەشی دەکات لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان. بەڕێز لۆدهامەر هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە هەماهەنگی نێودەوڵەتی و یارمەتی مرۆیی و سی و یەک ساڵ شارەزاییشی هەیە لە بواری کاروباری سەربازی و مرۆیی پەیوەست بە مین.
Philippa Candler

فیلیپا کاندلەر

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) | نوێنەر بە وەکالەت
(جێگری نوێنەرلە عێراق – بەغدا ، لە مانگی تشرینی یەکەم – کانونی یەکەم ٢٠١٩ )
خاتو کاندلەر پێش ٢٥ ساڵ لە شاری کانبێرا لە ئوستڕالیا پەیوەندی بە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران کردووە. ئەو لەوەتەی لەگەڵ کۆمسیۆنە زیاتر لە شوێنە مەیدانییەکان کار دەکات وەک مۆزەمبیق و ئەندۆنوسیا و ئێریتێریا و کینیا و سودان و ئەنگۆلا. هەروەها ئەو لە بارەگاکانی کۆمسیۆنیش لە ژنێڤا و برۆسڵ کاری کردووە. خاتوو کاندلەر چەندین ئەرکی جیاوازی ڕاپەڕاندووە زۆربەیان لە بواری پاراستنی پەناهەندەکان بوو. هەروەها ئەو لەگەڵ نووسینگەی پشکنەری گشتی کۆمسێۆن کاری کردووە. پێش هاتنیشی بۆ عێراق ، خاتو کاندلەر نوینەری کۆمسێۆن بووە لە ئەنگۆلا . خاتو کاندلەر بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە و لە زانکۆی لەندەن لە سکوڵی توێژینەوە ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقیایی ودواتریش ماستەری لە یاسا و گەشە پێدان بە دەستهێنا.
Rita Columbia UNFPA

ریتا کۆلۆمبیا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA | نوێنەر
دکتۆرە ریتا کۆلۆمبیا لە یەکی تەموزی ٢٠٢٠ ، وەکو نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق دەست بەکاربوو . ئەو زیاتر لە بیست ساڵ شارەزایی هەیە لە بوارەکانی تەندروستی گشتی و تەندروستی سێکسی و وەچەخستنەوە هەروەها لە بەڕێوەبردنی بەرنامە و داکۆکی کردن . دکتۆرە کۆلۆمبیا چەندان بەرنامەی هەرێمی و جیهانی بەڕێوەبردووە کاتێک لەگەڵ جەندین حکومەت و ئاژانسی گەشەپێدەر و ڕێکخراوی ناحکومی کاری کردووە. پێش ئەوەی ببێتە نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق ، ئەو نوینەری سندوقەکە بوو لە مۆڵدۆڤا و بەڕێوەبەری سندوقەکە بوو لە ئەلبانیا و بەشێکیش بوو لە تیمی بەڕێوەبردنی نووسینگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیای سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان. دکتۆرە کۆڵۆمبیا ىڕوانامەی پزیشکی هەیە و پسپۆڕییەکەشی لە نەخۆشییەکانی ژنان و مندآڵ بوونە و دوو ىڕوانەمەی ماستەریشی هەیە یەکیان لە بەڕێوەبردنی جەماوەری و ئەوەی تریش لە بەڕێوەبرنی تەندروستی.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
فه‌رمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره‌كانى تايبه‌ت به‌ مين
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت