زیاتر لە ٣٠ هەزار پۆستەر لە ١٨ پارێزگای عیراقدا لە ماوەی ٣ هەفتەدا دابەشکراوە بە هاوکاریی زیاتر لە ١٠٠ خۆبەخشی گەنج کە بەشداربوون لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا,
زیاتر لە ٣٠ هەزار پۆستەر لە ١٨ پارێزگای عیراقدا لە ماوەی ٣ هەفتەدا دابەشکراوە بە هاوکاریی زیاتر لە ١٠٠ خۆبەخشی گەنج کە بەشداربوون لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا، ئەم پۆستەرانەش، کە بەرهەمی چەندین هونەرمەندی عیراقیی بەهرەمەندن، زیاتر هۆشداری دەدەنە جەماوەر دەربارەی رێنماییە تەندروستیەکان لەگەڵ شکاندنی بەربەسی بێدەنگی دەربارەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پیشاندانێکی رەنگاورەنگ و داهێنەرانەدا کە تکا لە خەڵک دەکەن.
لەگەل بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراقدا، نوسینگەی مافاکەنی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق( یونامی) بە بەشداریی ١٨ ڕێکخراوی نا حکومی هەوڵی داوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکەو داوای پابەندیشی کردووە بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە.
هەروەها بەردەوامیش دەبین لەم کارەماندا لە ڕێگەی هەڵمەتێك کە لەسەر بنەمای وێنەی شیکەرەوە بگیرێتەبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەڵواسینی پۆستەر و دیواربەند لەسەر دیوار و شەقامەکانی شارەکاندا.
ئامانج لەم ١٣ وێنەیەی کە لەلایەن حەوت هونەرمەندی عیراقییەوە، کە سیانیان ئافرەتن، کێشراون بە مەبەستی بنبڕکردنی هەموو پروپاگەندەکان دەربارەی ئەم ڤایرۆسەو هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر هەڵکشانی توندوتیژیی خێزانی و سنوردارکردنی گەێشتن بە مافی پەروەردەو فێرکردن.
لەگەڵ ئەوەشدا هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی تەندروستی و بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵمان بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر بڵاوبونەوەی کۆڤید-١٩ . لەهەمان کاتیشدا بوێری و ئازایەتی کارمەندانی بواری تەندروستیشیان بەرز نرخاندووە.
لەمانگی ئابیشدا خۆبەخشانی سەنتەری (النماء) بۆ گەنجان کە لەنێویاندا ٢٧ ئافرەت هەبوون لە ١٨ ڕێکخراوی ناحکومی، هەڵساون بە دابەشکردنی پۆستەر لە ٩٠ ناوچەی دوورەدەست وناوچە قەرەباڵغەکان لەسەرانسەری عیراقدا، ئەم پۆستەرانە ڕێنماییە گرنگ و پێویستەکان بە جەماوەر دەگەیەنن هەروەها هانی خەڵك دەدەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی زانیارییە هەڵەکان لەگەڵ داکۆکی کردن لە گەیشتنی منداڵ بە مافی پەروەردەو فێرکردن.
لە مانگی تشرینی یەکەمیشدا ڕێکخراوی پەنجەمۆری هیوا (بصمه امل) هەڵسا بە تەواوکردنی ٢٠ دیواربەند لە ١٠ گەڕەکی بەغدا دا، ئەم هەڵمەتە ٥٦٠ مەتری لە دیوارەکان بە دیواربەندی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشی کە زانیاری لەسەر چەندین بابەتی جۆراوجۆر دەخەنەڕوو لەگرنگیدان بەکەسە خۆشەویستەکانت لەماڵەوە بۆ تیشکخستنەسەر دەرەنجامەکانی کۆرۆناو کاریگەریەکانی بەسەر مافەکانی مرۆڤەوە.
ئەم دیواربەندانە لە زۆربەی گۆڕەپانەکانی ناو شاردا دانراون زیاتریش لەسەر دیواری قوتابخانەو کلینیك و باڵەخانە حکومیەکان و هەرواها لە نزیك پردی پەرینەوەو شوێنەکانی ڕاوەستانی پاسدا.
ئەم دیواربەندانە زیاتر ڕوونکردنەوە دەدەن دەربارەی شکاندنی ئەو بێدەنگیەی کە هەیە دەربارەی توندوتیژی خێزانی و دەنگ هەڵبرین دەربارەی بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵمان لە دژی زانیارییە هەڵەکان دەربارەی ئەم ڤایرۆسەو زامنکردنی مافی گەیشتنی هەموو منداڵێك بە پەروەردەو فێرکردن.
ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دیالۆگێکی گشتی دەربارەی دەرەنجامەکانی ئەم پەتایە لەسەر مافەکانی مرۆڤ لەچەند مانگی داهاتووشدا تازەترین دیواربەندو وێنەی کاریکاتێریتان دەخەینە بەردەست چاوەڕوانبن.