لێدوانی ڕۆژنامەوانی

حکوومەتی هەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان: گەنج دڵی گەشەکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتییە

٢٥ ئاب ٢٠٢٠

هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠:- لە ٢٣ی ئابدا وەزارەتەکانی پلاندانانی و ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بەیەکەوە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی "رووپێوی نیشتمانی گەنج" یان راگەیاند کە هاوبەشانە لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، بە پشتگیریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و رێکخراوی یونیسێفەوە، لە ٢٠١٩دا ئەنجام درابوو.

رووپێوەکە، کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا یەکەمە لە چەشنی خۆیدا، وا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە پەرە بە گەشەپێدانی ئەو شێوازانە بکەن کە گەنج و هەرزە لە چەقدا دادەنێن لەسەر بنەمای کارە لەپێشینەکانی گەنج و هەرزە.

ڕێوڕەسمەکە لە پەیمانگای کوردستان بۆ ئیدارەی گشتیی بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانان، دکتۆر دارا رەشید، و وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەڕێز موحەممەد سەید عەلی،جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەماهەنگیکاری نیشتەجێ / هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ، و نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، ریتا کۆلومبیا و چەند بەرپرسێکی تری حکومی بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمەکەدا، بەڕێز عەلی سەید وتی " بەو پێیەی گەنجان زۆرترین و چالاکترین توێژی کۆمەڵگان لە هەرێمی کوردستاندا، لە باوەڕەداین کە ئەم رووپێوە دەربڕی خواست و دیدی زۆربەی دانیشتوانە و هەر بۆیەش پێویستە ئەنجامەکانیشی بەشێوەیەکی دەربەستانە بەهەند وەربگیرێن لەگەڵ گەشەدان بەو پرۆژانەش کە گەنج لە چەقی خۆیاندا دادەنێن.

لای خۆشیەوە، وەزیری پلاندانانیش وتی "لەم بۆنەیە و لەو کاتەشدا کە ڕوبەڕووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) بووینەتەوە، ئەوە زۆر پێویستە کە ئەوپەڕی گرینگی بەو گۆڕانکارییانە بدەین کە ئەم پەتایە لەگەڵ خۆیدا بۆ کۆمەڵگا هێناویەتی و پرۆژەکانیش لەسەر بنەمای داتا و نیشاندەری دروست بنیات بنێین لەپێناو، چەندی بکرێت، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان."

وێڕای جەختکردنەوەی لە وتەکەیدا لەسەر گرینگیی هەرەزۆری ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بە ڵام بە بەهەندوەرگرتنی پێویستییەکانی گەنجان، خاتو ئیرینا وتی "بەگوێرەی ئەنجامەکانی رووپێوەکە، توێژی گەنج لە هەرێمی کوردستاندا لە سەدا ٣٩ و نیوی دانیشتوان پێک دەهێنن و نزیکەی سێیەکیشیان نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە نەبوونی هەلی خوێندن دەربڕیوە." ئەو زیاتر تێبینی ئەوەشی کرد کە ئەوەی لە سەدا ٣٠ی گەنجانی هەرێمیش بیر لە جێهێشتنی کوردستان دەکەنەوە بەمەبەستی گەڕان بە دوای هەلی خوێندن و کاردا، مایەی نیگەرانییە کە پێویستە حکومەت بەپەلە ئاوڕی جیددی لێ بداتەوە. کارکردن بۆ ئاوڕدانەوە لە گیروگرفتەکان بەگرتنەخۆی یەکسانیی جێندەری و نایەکسانیی لە ڕەخساندنی هەلی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بێگومان یارمەتی هەرێم دەدات لە سوود وەرگرتن لە هێزی کاری گەنجان وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ عێراق.

هەر دوای تەواوبوونی وتارەکانیش، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئەنجامە سەرەکییەکانی رووپێوەکەی خستەڕوو.

Salwa Moussa

سه‌لوا موسا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت