لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی هەماهەنگیکاری مرۆیی بۆ عێراق بەڕێز خاتوو. ئێرینا ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆڕانۆ لەسەر ڕۆژی مرۆیی جیهانی

١٩ ئاب ٢٠٢٠

(بەغدا ١٩ی ئابی ٢٠٢٠) من شانازی دەکەم کە یادی ڕۆژی مرۆیی جیهانی بکەمەوە کە یەکێكە لە کارەکانم وەك هەماهەنگیکاری مرۆیی بۆ عێراق. لێرە یادکردنەوەکە گرنگیەکی تایبەتی هەیە، لەو کاتەی کە ڕۆژی مرۆیی جیهانی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخانکرابوو بۆ یادەوەری هێرشەکەی سەر بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا لە ئوتێلی کەناڵ لە ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٠٣. ئەو ڕۆژە زۆربەی هاوکاران گیانیان لەدەستدا، لەو کاتەی کە کاریان دەکرد بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی عێراق لە کاتێکی قەیراناوی.

لەگەڵ پێویستیە زۆر بەپەلەکانی مرۆیی کە دووبارە لە ناو ووڵات لەم چەند ساڵەی دوایی سەریان هەڵدا، من دەخوازم کە ئەمڕۆ پێزانینێکی تایبەت ببەخشم بە ستافی مرۆیی کە لەسەرانسەری ووڵات کاردەکەن بۆ هاوکاری کردنی ٤.١ ملیۆن عێراقی کە لە ئێستادا پێویستیان بە هاوکاریە. من سوپاسیان دەکەم بۆ خۆتەرخانکردنیان و خزمەتیان، بە تایبەتی لە ڕووی ئەستەمیەکانی ئۆپەراسیۆن کە بەهۆی کۆڤید-١٩هاتۆتە کایەوە. ئەوە شەرەفمەندیەکە بۆ من تاکو ڕۆڵی تازەی خۆم بگێڕم و چاودێری بەهاناوەچوونی مرۆیی بکەم لە ناو عێراق و لەگەڵ "پاڵەوانانی ژیانی ڕاستەقینە" کاربکەم لە نێوان خۆمان لەم ڕۆژەی مرۆیی جیهانی.

Hilary Stauffer

هيلارى ستۆفه‌ر

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگسازیی كاروباره‌ مرۆییه‌كان
سه‌رۆكى به‌شى راپۆرت و سياسه‌ت و ستراتيژيه‌ت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگسازیی كاروباره‌ مرۆییه‌كان
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگسازیی كاروباره‌ مرۆییه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت