نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوە بە ڕێژەی لە سەدا سی لەڕێگەی پڕۆژەی یونامی-یونیسێف بۆ پاراستنی ئاو
بەغدا
کەمیی ئاوی سازگار نیگەرانییەکی جیهانیی هەمیشە پەرەسەندووە و تارمایی خستۆتە سەر خۆشگوزەرانی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی عێراق، هەروەک دراوسێکانی، دووچاری کێشە سەختەکانی بەڕێوەبردنی ئاو بۆتەوە. بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی تەوژمی دوو ڕووبارە سەرەکییەکە لە وڵات، دیجلە و فورات ، هەروەها زێراب و ئاوی پیس مەترسی لە سەر کوالیتی ئاوی سازگار دروست دەکات.
لەگەڵپشتیوانیکردنی حکومەت لە چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، لەوانە کەمی ئاو لە ڕێگەی چالاکی جۆراوجۆر و داڕشتنی پێشنیارەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاو، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەرکەکانی سەرشانی دەگرێتە ئەستۆوو هەنگاو دەنێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ژینگەیی لە وەڵامدانەوەی ئەم ئاستەنگانەدا.
هاوکاریی نێوان نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و یونیسێف گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە دەزگاکانی چارەسەرکردنی زێراب و ئاوی پیس لە چوار شوێنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەدی دەهێنێت. ئەم دەستپێشخەرییە پێشەنگە بەڵێنی کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەرێنی دەدات کە کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاوی سازگار و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو هەیە.
ئامانجی سەرەکی ئەم دەستپێشخەرییە جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووە بۆ چارەسەری ئاوی زێراب و ئاوی پیس ، چارەسەرکردنی ئاوی زێراب و پیس دووبارە بەکارهێنانەوەی بۆ مەبەستى ئاودێری و شوشتنی ئۆتۆمبێل، پاککردنەوەی پانێڵی وزەی خۆر و بەکارهێنانی تەکنیکی تر. هەرچەندە تێچووی تەواوی پڕۆژەکە 1،160،000 دۆلارە، بەڵام پڕۆژەکە ئامادەیە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و کەمکردنەوەی تێچووی گشتی. هەروەها ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە بەرزکردنەوەی هۆشیارییە سەبارەت بە بەکارهێنانی ژیرانەی سەرچاوەکان و برەوە دان بە توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەش و کەشوهەوا لەنێو کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق. ئەم شێوازە گشتگیرە پابەند بوون بە کردارە بەرداوەمەکان و بەپرسیاریەتییە ژینگەییەکان لە ناوچەکە دووپات دەکاتەوە.
یونامی بە شێوەیەکی چالاکانە ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ پاراستنی ئاو جێبەجێ دەکات، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەرچاوی خواست بۆ سەرچاوەکانی ئاوی سازگار.. بە گرتنەبەری شیوازی سەردەمیانە، نێردەکە شێوازەکانی ئاودانی دەستی دەگۆڕێت بۆ سیستەمی ئاودێری دڵۆپە و ئاودێری ئۆتۆماتیکی، بۆ بەکارهێنانی ئاوی پیسی پاککراوە بە باشترین شێوە. هەنگاوە پراکتیکییەکان بریتین لە گۆڕینی ئامێری ئاو لە چێشتخانە و حەمامەکاندا بۆ بەکارهێنانی کەمی ئاو و بەکارهێنانی کەمترین ئاو لە کاتی پێویستیدا، لەگەڵ هەڵمەتی هۆشیاریش بۆ هاندانی کارمەندان لەسەر بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ئاو. هێنانەکایەی پێوەری زیرەکی ئاو بۆ چاودێریکردنی ڕاستەقینەی بەکارهێنان و دیاریکردنی دزەکردنی ئاو ئەم هەوڵانە زیاتر بەرز دەکاتەوە. ئەم دەستپێشخەرییانە پێکەوە ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە کە بە شێوەیەکی بەرچاو کارایی ئاو و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان لە سەرانسەری بارەگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاوتەریبن، کە بە شێوەیەکی بێ کێشە لەگەڵ ئامانجە فراوانەکانی بەردەوامیدا هاوتەریبن.
بەڕێز حاریش جۆشی، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزارییەکانى یونامی وتی: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە شانبەشانی هاوکارانمان لە ڕێکخراوی یونیسێف کاردەکەین بۆ ئەم هەنگاوە بەمبەستی پاراستنی ئاو. هەر دڵۆپێك ئاو کە گل دراوەتەوە سەرکەوتنێکە بۆ بەردەوامیی و بەشدارییەکی بەهێزە لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوی عێراق. ئێمە وەك 'یەك نەتەوە یەکگرتووەکان' پێکەوە کاریگەرییەکی بەردەوام دروست دەکەین".
خاتو ساندرا لاتوف، نوێنەری یونیسێف لە عێراق وتی: "ئەم هاوبەشییەی نێوان یونیسێف و یونامی وایکرد ئێمە کار لەسەر ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بکەین، بەتایبەتی لەسەر کارنامەی گۆڕانی کەشوهەوا. ئەم کارگەیە بەشداری دەکات لە ئاودێری ئاو و پیتاندنی ڕووەك. نەک تەنها ژینگەیەکی سەوز بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دابین دەکات کە لەم بارەگایە و بارەگاکانی دیکە کە لەم وڵاتەدا دەژین، بەڵکو لە داهاتوودا سوودی گەورە بە منداڵانیش دەگەیەنێت."
بەو پێیەی بڕیارە پڕۆژەکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ تەواو بێت، یونامی ئامانجیەتی کە لە ٣٠% خواستی ئێستای ئاوی سازگار کەمبکاتەوە، کە ساڵانە بە گشتی ٤٣ ملیۆن لیتر ئاوی سازگار دەپارێزێت. ئەم دەستکەوتە ئاستێکی بەرز بۆ بەرپرسیارێتی بەرامبەر پاراستنی ئاو لە ڕووی ژینگەییەوە لەناو سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دیاری دەکات.
بە بەڕێوەبردنێکی باشی ئاو پاك و پیس، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نەك تەنها ئاستی ژینگەپارێزی خۆی بەرز دەکاتەوە بەڵکو بەشداریش دەکات لە هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمیی ئاو.
لە کاتێکدا کەمی ئاوی سازگار بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە کۆمەڵگاکان لە سەرانسەری جیهاندا، (لە کاتێکدا گۆمەڵگاکان لەسەرانسەرى جیهاندا لەبەردەم هەڕەشەى کەمىی ئاوى سازرگاردان) هەوڵەکانی یونامی و یونیسێف لە پاراستنیدا وەك بەڵگەیەك نیشاندەدرێت سەبارەت بەوەی کە چی دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت لە چارەسەرکردنی پرسە گرنگەکانی ژینگەدا. کاریگەری ئەم دەستپێشخەرییە هەر بەوە ناوەستێت کە لە چوارچێەوەی بارەگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بمێنێتەوە بەڵکو بەو هیوایەین کە بتوانێت سرووشبەخشیش بێت بۆ ئەوانی دیکەش بۆ ئەوەی کار لەسەر پاراستنی بەنرخترین سەرچاوەی هەسارەکەماندا بکەن کە "ئاو"ە.