ئەم هەوڵە هاوبەشە، پاڵپشتی دەكات لە دروستكردنى یەكەى نیشتەجێ بوونی بەكۆمەڵ لەگەڵ ژێرخانێكی بنچینەیی و گشتی، و دابینكردن و بەهێزكرنی ڕاهێنانى پیشەیی و هەڵمەتى هۆشیاركردنەوە بۆ گونجان لەگەڵ گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا.

ئەم هەوڵە هاوبەشە، پاڵپشتی دەكات لە دروستكردنى یەكەى نیشتەجێ بوونی بەكۆمەڵ لەگەڵ ژێرخانێكی بنچینەیی و گشتی، و دابینكردن و بەهێزكرنی ڕاهێنانى پیشەیی و هەڵمەتى هۆشیاركردنەوە بۆ گونجان لەگەڵ گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا.
بەغداد، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤: یونامی ئەو زانیارییە هەڵانە ڕاست دەکاتەوە کە بەم دواییە ڕاپۆرتی چەواشەکارانە لە دەزگا جیاوازەکانی نەریتی و سۆشیال میدیای عێراقی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ڕۆیشتنی جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، لە مانگی ئایاردا.
بەغدا، 7ی ئاداری 2024 – پێش هاتنی ڕۆژی جیهانیی ژنان ، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (UNAMI) و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ(OHCHR)، ڕاپۆرتێکی گشتگیریان بە ناونیشانی "بەرپرسیارێتی لە توندوتیژی خێزانی لە عێراق: برەودان بە دادپەروەری و جیاکاری نەکردن" بڵاوکردەوە. لینکەکەی EN/AR
عێراق، ١٣ی ئادار – دوای نزیکەی دەیان ساڵ لە ئاوارەبوون، ٨٠ خێزان لە ڕێگەی پرۆگرامی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە (FVM)-ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، بە لە نزیکەوە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، لە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٤، بۆ زێدی خۆیان گەڕانەوە لە شنگال، نەینەوا.
سلێمانی، عێراق، 31ی ئازار: لە هەنگاوێکی بەرچاودا بەرەو هاوکاریکردنی گەڕاوە عێراقییەکان بە مەبەستی بنیاتنانەوەی ژیانیان، سێیەم میکانیزمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی (NRM) لە پارێزگای سلێمانی کرایەوە، دوای ئەوانەی لە بەغدا و هەولێر لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دامەزران. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق پشتگیری حکومەتی عێراق دەکات بۆ کردنەوەی سیستەمەکانی میکانیزمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گونجاوی ئاوێتەبوونەوە، وەک هەلی دامەزراندن، ڕاهێنانی پیشەیی، هاوکاری نیشتەجێبوون، پاراستن، و خزمەتگوزاری یاسایی و زۆر شتی تر. ئەم دەستپێشخەرییانە بەشێکن لە پشتگیرییەکانی حکومەتی هۆڵەندا لە ژێر پڕۆژەی هەماهەنگی لەسەر کۆچکردن و هاوبەشیکردن بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری بەردەوام (COMPASS)کە بۆ مەبەستی گەشەکردنی تواناکانی بەڕێوەبردنی کۆچ کار دەکات.
هەڵمەتی نیشتمانیی دژی نەخۆشیەکانی سورێژە و ملەخڕە و سورێژەی ئەڵمانییە کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کارمەندی تەندروستی بەشداری تێدا دەکەن, ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گواستنەوەی نەخۆشی سورێژە و ڕزگارکردنی ژیانە.