بەغدا، عێراق، 9ى نیسان 2021 – بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پێشوازى لە کۆمەکێکى حکومەتى ژاپۆن کرد بە بڕى 8.2 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى (883,636,344 یەنى ژاپۆنى) بۆ پشتیوانیکردنى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى لە عێراقدا بەجەختخستنە سەر ئەو خانەوادانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا لە پارێزگاى ئەنباڕ و نەینەوا و سەڵاحەدیندا، و هەروەها ئەو کەس و لایەنانەى کە زیانیان پێگەیشتووە بەهۆى توندوتیژى ڕەگەزییەوە و ئەو بارودۆخە ئابووریە سەختەى کە دووچارى بوینە بەهۆى کاریگەریە نەرێنیەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.
گەڕان
بەغدا، ١٢ نیسانی ٢٠٢١:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بە بڕی ٥،٥١ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ پڕۆژەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ پەرەدان بە توانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. ئەو هاوکارییە هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندنی راوێژکارانی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەو پێیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانیی ئەمساڵ.
بەغدا، عێراق، 5ى نیسان 2021 – ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی سویسرا بۆ ئاشتی واژۆكرد، لە پێناو فەراهەمكردنی ڕاهێنان لەسەر بنیاتنانی ئاشتی بۆ كارمەندانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەكانی و لایەنە پەیوەندارەكان و كەسان لە كۆمەڵگاكاندا.
هەولێر ١ نيسان ٢٠٢١ - دەستپێشخەریی نادیە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکی بەیەکەوە کار دەکەن بۆ فرەوانکردنی پاڵپشتییەکان بۆ ئێزیدییە ڕزگاربووەکانی جینۆساید. ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و دەستپێشخەریی نادیە هاوکاریی ئەو ئەندامانەی کۆمەڵگەکە دەکەن کە لە جینۆساید ڕزگاریان بووە تا دەستیان بە چارەسەری درێژخایەن بگات لەڕێی دروستکردنی خانووبەرەی نوێ لە شوێنێکی نزیک لە گوندی کۆچۆ، وێڕای چەند ڕێوشوێنێکی تر بۆ یارمەتیدانی بنەماڵەکان بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی و گوێلێگیران و پاڵپشتی بکەن لە بووژانەوەیاندا.
مارس 2021، بەغداد: ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، ئەمڕۆ لێتوێژینەوەیەكیان ڕاگەیاند “ لێتوێژینەوەی بەهای زنجیرەی خۆراكیی لە عێراق دا” دەربارەی : خورما،ترێ، تەماتە و گەنم.
١ نیسانی ٢٠٢١، بەغداد، عێراق – حکومەتی یابان دابینکردنی بڕی ٦٠٧،٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی پەسەند دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەواموونی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی سێکسی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی کە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پێشکەشیان دەکات.
ەغداد، 25ی ئاداری 2021 – لەرەوشی كەمی ڤاكسینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 لەسەر ئاستی جیهان، عیراق بەمدوواییە 336 هەزار ژەمی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەسترازێنیكای (AstraZeneca) لە رێگەی كۆڤاكسەوە پێگەیشتووە كە بریتیە لە میكانیزمێكی هاوبەش كە بەشێوەیەکی هاوبەش بەڕێوەدەبردرێت، لە لایەن هاوپەیمانی جیهانی بۆ ڤاكسینەكان و كوتان (CEPI) و هاوپەیمانی ڤاكسینەكان (گاڤی) و رێكخراوی تەندروستی جیهانی، شانبەشانی یونیسێف كە هاوبەشی سەرەكیە لە گەیاندن.
بەغدا - ئابووریی عێڕاق تا ئێستا ڕووبەڕووی ئاستەنگیی زۆر دەبێتەو/ ئابووری عێراق بەردەوامە لە ڕووبەروبونەوەی ئاستەنگەکان، کە بەهۆی ململانێی دژ بە داعش وهاتنە ئارای پەتای کۆڕۆنا و هۆکارگەلی ترەوە دروست بوونە.