هەولێر - عێڕاق، ١٦ی شوبباتی ٢٠٢١. ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ١٣ تۆن لە کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی کرد لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ئەم بەخشینە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانە لە هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوە و کۆنترۆلکردنی ئەو زیادبوونانەی دوایی لە ژمارەی تووشبووان لە عێڕاق.
گەڕان
تەلەعفەر، نەینەوا، 10 ى شوباتى 2021- ئمڕۆ ڕێککەوتننامەیەکى ئاشتى بۆ پشتیوانیکردنى تێکەڵکردنەوەى ئەو خێزانانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت بە داعشەوە لە گەڵ کۆمەڵگا و گەڕانەوەى خانەوادەکان تر بۆ زێدى خۆیان، لە ناحیەى ئەل عیازییەى سەر بە تەلەعفەرى پارێزگاى نەینەوا، واژۆ کرا.
بەغدا، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ :- نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دەسخۆشی لە یارمەتیی دارایی "ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (یو ئێس ئێید) دەکات بە بڕی ٩،٧ ملیۆن بۆ پڕۆژەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەدان بەتوانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هاریکارە داراییەکەی ئەمریکا هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندن و بڵاوەپێکردنی راوێژکارانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەسەر ئاستی خوارنیشتمانی لەو کاتەی کە کۆمیسیۆن خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئامادە دەکات.
٨ی فێبرایەر ٢٠٢١، هەولێر - هەرێمی کوردستان
بە هاوکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر یەکەیەکی جیاکراوی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سۆران کردەوە.
بەغداد،8 فێبرایەر2021 : بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و بانكی جیهانی هاوبەشی دەكەن لە كۆكردنەوەی داتای سەرەكیی وگرنگ ، دەربارەی كاریگەرییەكانی كۆڤید-19 لە سەر خێزانەكان، خەڵكانی ئاوارە، لە كەمپەكان و ئەوانەش دەگرێتەوە كە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان ، هەروەها كۆمەڵگە خانەخوێیەكانیش.
بەغداد ٥ی شوبات ۲٠۲۱- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ یاداشتنامەیەکی هاوکاری گشتگیری واژوو کرد لەگەڵ كۆمسیۆنی خاڵه سنوورییهكان . ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە مایەی پتەوکردنی توانستی حکومەتی عێڕاقی له بەڕێوهبردنی كۆچكردن و سنووهكان، لە ڕێگەی پاڵپشتیی تەرخان کراو بهمهبهستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەیماننامەی جیهانی لهبارهی کۆچکردن و چوارچێوەی کاری ستراتیژی نیشتیمانیه، کە ستراتیژی کۆچی نیشتیمانیش دهگرێتهوه.
بەغدا، ١ی شوباتی ٢٠٢١:- لە ڕۆژانی ٣١ی کانوونی دووەم و ١ی شوباتدا، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی پرسە هەرێمایەتییەکانی کرد وەک بەشێک لەو هەوڵانەی کە بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیریی عێراق دەنرێن.
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەغداد، عێڕاق ــ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو بانگەشەیە ڕەتدەکاتەوە کە لە سەرچاوەیەکی میدیایی ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کۆمەڵێک زانیاریی دەربارەی پلانی کوتانی کۆڤید ــ ١٩ لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق.