بەسرا 27 کانونی دووەم 2021: لە ژێر چاودێری رێزدار وەزیری کشتوکاڵ محمد کریم جاسم الخفاجی وە بە ئامادەبوونی خاتوو ئێرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلیۆرانتۆ جێگری نوێنەری تایبەت بۆ نیشتەجێبوون رێکخەری مرۆیی ، رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) ، لەگەل بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێکردنی مرۆیی (هابیتات) بە فەرمی دەستبەکاربوونی 2 پرۆژە بە تەمویلی یەکیەتی اوروبا لە عیراق دا ، کە بەشێکە لە بەلگەنامەی جێبەجێکردنی یەکیەتی اوروبا بۆ " پالپشتی حکومەت بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار و بەردەوامبوونی لە عیراق" رێورەسمەکە بە ئامادەبوون نوێنەرانی حکومەت و یەکیەتی اوروبا دبلۆماتکاران و رێکخراوی نەتەوە یەکگررتووەکان بەرێوەچوو.
گەڕان
بەغدا، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١:- ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد لە بەغدا.
بەغدا، 27 ى کانوونى دووەمى 2020- بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى نوێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کە بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى کارى جیهانى کە ئیمڕۆ بڵاو کراوەتەوە، پێویستە چاکبوونەوەى عێراق لە ڤایرۆسى کۆرۆنا وەک دەرفەتێک تەماشا بکرێت بۆ بەهێزکردنى سیستەمى پاراستنى کۆمەڵایەتى وڵاتەکە بەمەبەستى پشتیوانیکردنى چینە لاوازەکەى دانیشتوان.
بەغدا، 26کانونا دوویێ یا سالا 2021ێ – سندوقا نەتەوەیێن ئێکگرتی یا زارۆکا (یونیسێف) و رێکخراوا کاری یا نێڤدەولەتی (ئای ئێل ئو) ل عیراقێ ب هەڤرا کاردکەن بۆ هاریکاریکا گەنجێن ب زۆری ئاوارەبووین و هاریکاریکرنا ئەندامێن کومەلگەها مێهڤاندار بۆ پێشڤەبرنا شیان و ڤەگۆهاستنا وان ژ راهێنان بۆ کرێکارێن خودان شیان،
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەکەی بەغدا دەکەن لە عێراق لە ٢١ی ئەم مانگەدا. تەقینەوەکە کە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندووە بووە مایەی کوشتنی لانیکەم ٣٢ کەس و برینداربوونی ١١٠ کەسی تر.
٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢١: پەروەردە مافی مرۆڤە، چاکەیەکی گشتی و بەرپرسیارێتیەکی گشتییە
تا ئێستاش بێکاری ئالنگارییەکی بەردەوامە لە عێراق بە تایبەتێش بۆ گەنجان و ژنان . زۆربەی ئاوارە نێوخۆییەکان بێکارن و یانی بە نا فەرمی کاردەکەن و یانیش لە دەرەوەی هێزی کارن . پەتای کۆڤید-١٩ ئەم ئالنگارییەی بێکاری ئاڵۆزتر و قورستر کردووە. لەم چوارچێوەیەدا، ڕەخساندنی دەرفەتی کار و گوزەرانکردن بە سەرلیستی دەمێنێتەوە لە پێناو پتەوبوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی و باشترکردنی تواناکانی بەرەنگاربوونەوە.
سکرتێرى گشتی سەرکۆنەی تەقینەوە خۆکوژییە خوێناوییەکەی بەغدا دەکات کە بازاڕێکی پڕ مەدەنی شاری بەغدای کردە ئامانج. ئەو سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان و حکوومەت و خەڵکی عێراق دەکات و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.