بەغداد، عێڕاق لە 18 کانوونی دووەمی ٢٠٢١: ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق لەسەر ئاستی ناوەند و هەرێمی کوردستان، نامیلکەیەکی پزیشکی ڕاگەیاند کە گونجاندنێکی نامیلکەی پزیشکیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییە بۆ چاودێریی تەندروستیی ژنانی بەرکەوتەی توند و تیژی.
گەڕان
ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرسی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراندنی ئینگیبجۆرک سۆلروون گیسلادۆتیری وەک جێگری تازەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروباری ڕامیاری و یارمەتیدانی هەڵبژاردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) راگەیاند.
کەرکوك، عێراق – ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١: جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە بۆ عێراق، خاتو ئێرینا ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ، سەردانی قەزای حەوێجەی کرد لە پارێزگای کەرکوك. بەڕێزیان داوای زیادکردنی هەوڵەکانی کرد بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ئاوارە و ئاوارە گەڕاوەکان لە زێدی خۆیاندا بە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا و هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە پەرەپێدانی دووبارە هێنانەوەی ئاوارەکان بۆ ناو کۆمەڵگا لەگەڵ پاراستنیشیان بەشێوەیەکی کاریگەرانە.
شەنگال، عێراق، ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١- بە گیانێکی هاوکارییانەی بەردەوام لەگەڵ دانیشتوانی شەنگاڵ ، جێنین هێنیس-پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ سەردانی قەزاکەی کرد . مەبەستی سەردانەکە بە دواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمدواییەی بەغدا و هەولێر بوو کە ئامانج لێی خولقاندنی بارودۆخێکی سەقامگیر و ئارام و خۆشگوزاران بوو بۆ دانیشتوانەکەی. خاتوو ڤۆیاکۆڤا سۆلۆریانۆی جێگری و هەماهەنگیکاری نێشتەجێی و مرۆیی لە عێراق یاوەری سەردانەکەی بوو. شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە پێویستی کاری زیاتر کردووە – بە یەکگرتوویی و خێراتر- لە پێناو سووکردنی سەختییەکانی ئێستا.
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەغدا: هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق، خاتوو. ئێرینا ڤۆجۆکۆڤا سۆلۆرانۆ، هاوخەمی خۆی دەردەبڕێ سەبارەت بە مردنی کارمەندێکی مین هەڵگرەوەی مرۆیی لە عێراق لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
بەغداد- بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، كۆمەكیكی بەخشندە و دڵفراوانی ، بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ وەرگرت، لە حكومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیاوە، بۆ پاڵپشتیكردنی خێزانە كەمدەرامەت و هەژارەكان لە سەرانسەری عێراق دا و هەروەها بۆ بە ژمارەیی كردن و چاكسازیكردن لە سیستەمی دابەشكردنی گشتی نیشتمانی (PDS) ی ووڵات دا بۆ بەشە خۆراك.
بەغداد- بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆمەكیكی سەخاوەتمەندو دڵفراوانی لە حكومەتی كەنەدا وەرگرت بە بڕی 5.5 ملیۆن دۆلاری كەنەدی بۆ هاوكاریكردنی زیاتر لە 356000 ئاوارەی كەمدەرامەتی ناوخۆیی عێراقی و پەنابەری سوری لە سەرانسەری عێراق دا بۆ دابینكردنی پێویستییە خۆراكییە مانگانەییەكانیان.
عێراق – UNHCR پێشوازی لە بەخشینی ئەم دوایانە دەکات بە بڕی ٩ ملیۆنی کرۆنای سویدی ( = ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بۆ پرۆگرامی پاراستن و هاوکاری تایبەت بە UNHCR بۆ پشتیوانی کردنی کەسانی دەربەدەر لە عێراق. ئەمە جگە لە ١٠ ملیۆن کرۆنای سویدی (= ١.١٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) کە پێشتر بەخشیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی UNHCR لە عێراق، کە بەمەش کۆی گشتی بەخشینەکانی سوید بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت بە ١٩ ملیۆنی کرۆنا (= ٢.٢٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی).