بەغدا، 10ی كانوونی یەكەمی 2020- یونیسێف هەست بە دڵگرانییەكی قووڵ دەكات بەوەی کە كوژرانی سێ منداڵ و برینداربوونی دووانی دیكە لە سلێمانی و شنگال لە باكووری عێراق لە رۆژی سێشەممەدا پشتڕاستکراوەتەوە.
گەڕان
بەغدا، ١٠ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە بەشداریکردنی ئەڵمانیا بهبڕی ٧,٢٥ ملیۆن دۆلار دەکات، لەو پرۆژەیەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرایەتی دەکات بۆ پاڵپشتیکردن و یارمەتی دانی بونیاتنانی تواناکانی نێو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان . ئەو فەندەی ئەڵمانیا یارمەتیدەریش دەبێت بۆ بڵاوەپێکردنی ڕاوێژکارانی هەڵبژاردنەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان لە عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢١.
بەغدا، 9 كانوونى یەكەم 2020 - بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و نوسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە عێراقدا بۆ جارێكی تر هاوبەشێتی و پابەندبوونیان خۆیان دوپات كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراقدا، ئەمەش لە ڕێی واژۆكردنی یاداشتنامەیەكى نوێی لێكتێگەیشتن بۆ پتەوكردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە و متمانیی لەكارەكانی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتدا.
بەغدا،٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) سەرکۆنەی کردە توندوتیژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پارێزگای سلێمانی دەکات کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزاییە جەماوەرییەکان سەری هەڵدا و بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک کوژراو و بریندار و تێکشکاندنی موڵک و ماڵ . نێردەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی گیان لەدەستداوەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
بەغدا، ٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - حکومەتی ئەڵمانیا، لە ڕێگەی بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KFW)، و هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕێکەوتنێکی نوێیان واژوو کرد بۆ دابین کردنی یارمەتی دارایی یەك لاییکەرەوە بۆ وەڵامدانەوەی نیشتیمانی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێڕاق. بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی، لە جیاتی حکومەتی ئەڵمانی، پشتگیری دەکات لە هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگاکان بۆ ئامادەبوون و وەڵامدانەوە دەربارەی کۆڕۆنا، و هەروەها زیاد کردنی پشتگیری بۆ بژێوی ژیان و پەیدابوونی هەلی کار. ئەم بەشداریبوونە پشت دەبەستێت بە هاوبەش بوونی ئێستای نێوان بەنکی گەشەپێدانی ئەڵمانی – و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق، کە جەختی کردۆتە سەر بوژانەوەی باری ئابووری و هەروەها پەیدابوونی هەلی کاری بەردەوام، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ ،٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠- لە ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق پابەندیی خۆی دووپات دەکاتەوە لە وەدەستهێنانی مافی تەواوو یەکسانی بەشداریپێکردن لە کۆمەڵگا بۆ هەموو منداڵ و ژنان و پیاوانی خاوەن پێداویستی تایبەت. بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە بەڵێن دووپات دەکەینەوە لە کاری هاوبەشی بەردەوام بەرەو جیهانێکی گشگیر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە هەموو کەسێك بتوانێت پێی بگات لەسەردەمی کۆڤید-١٩ و دوواتریش.
بغداد (2ى كانونى يهكهمى 2020) - کۆمسیاری باڵای نهتهوه یهگرتووهکان بۆ کاروباری پهنابهران لهگهڵ وهزارهتی وهزارهتی ناوخۆی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئهمڕۆ رێکهوتینی هاوبهشیان واژووكرد بۆ دابينكردنى خزمهتگوزاری بۆ زیاتر له(٩٤،٥٧٤ په نابهر )و (١٠٢،٨٦٠ ئاوارهی ناوخۆ)ی نیشتهجێ له ٣٥ کهمپ لهههرێمی کوردستانی عێراق.
بەغداد- بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، بە خۆشحاڵییەوە كۆمەکێكی بەخشندە و دڵفراوانی بە بڕی 16.8 ملیۆن دۆلاری لە نووسینگەی هاوكارییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (USAID/BHA) وەرگرت ئەم کۆمەکە، ڕاستەوخۆ پاڵپشت دەبێت بۆ هاوكاریی خۆراكیی بۆ خێزانە ئاوارە و پەنابەرەكان و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی نیشتمانی (PDS) بۆ بەشە خۆراك.