بەغدا،٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠- زۆر نیگەرانم دەربارەی ڕاگواستنی هەزاران خەڵکی مەدەنی لە کامپەکانی ئاوارە نێوخۆییەکان لە عێراق لەم شەش هەفتەیەی دوایی کە تا ئێستاش خانوی نوێیان نەدۆزیوەتەوە. لە وەتەی ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە حکومەتی عێراق ١١ کامپی ئاوارەکانی داخستووە یان یەکخستووە و وەکو شوێنی نیشتەجێبوونی نا فەرمیش پۆلێنی کردوون ، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ٢٧٠٠٠ کەس . وا مەزەندەش دەکرێت ٧٨ ٪ یان ئافرەت و منداڵن و خۆیان لێقەوماو و داماون. خۆشگوزارانیشیان بە شێوەیەکی تایبەت مایەی نیگەرانییە لە سایەی بەردەوامی پەتای کۆڤیدی ١٩ و سەرەتای وەرزی زستان.
گەڕان
بەغداد، 30ی تشرینی دووەمی 2020 – ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەڵاتە تەندروستیەكانی عیراق، بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی كوتانی گشتی دژ بە ئیفلیجی منداڵان كە زیاتر لە 1.9 ملیۆن منداڵ خوار تەمەنی پێنج ساڵان بە ئامانج دەگرێت.
بەغدا، ٣٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە بەشداریکردنی هۆلەندا بە ىڕی ٣ ملیۆن یۆرۆ دەکات، لەو پرۆژەیەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرایەتی دەکات بۆ پاڵپشتیکردن و یارمەتی دانی بونیاتنانی تواناکانی نێو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان . ئەو فەندەی هۆلەندا یارمەتیدەریش دەبێت بۆ بڵاوەپێکردنی ڕاوێژکارانی هەڵبژاردنەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان لە عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢١.
بەغدا، 29 تشرینی دووەم 2020 - حكومەتی نەرویج پابەندبوونی خۆی نیشانداوە بە پێشكەشكردنی بڕی 70,000,000 كرۆنی نەرویجی (7.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) بۆ پڕۆژەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدن لە عێراقدا، كە پیشتوانی لە هێنانەدى سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات لەو پێنج پارێزگایەی لە دەست رێكخراوی داعش ڕزگاركراون.
لەم ساڵ دا، كە جیهان یادی 16 ڕۆژەی چالاكی و بەرەنگاربوونەوە دژ بە توندوتیژی لە سەر بنەمای جێندەری زیندوو ڕادەگرێت و یاد دەكاتەوە ، كە لە 25 تشرینی دووەم دا دەست پێدەكات لە بارودۆخیكی بێ هاوتاو شێوەدا بەڕێوەدەچێت.
بەغدا، 25 تشرینی دووەم 2020 – وەزارەتی دەروەی كۆماری كۆریا پشتگیری لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەكات ئەویش لەڕێگەى كۆمەكێکى تر بە بڕی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، كە بۆ پیشتوانیكرن لە چاڵاكیەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تەرخان دەكرێت بەمەبەستى هێنانەدی سەقامگیری لە ناوچە ڕزگاركراوەكانی دەستی داعش لە عێراقدا.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەسخۆشی لە هەماهەنگیی ئێستای نێوان عێراق و کوێت دەکەن سەبارەت بە گەڕان بە دوای بێسەروشوێنانی کوێت و وڵاتانی تردا. ئەوان ئاماژە بە ناردنەوەی ئێسکو پروسکی ئەوانە دەکەن کە گوایە کوێتین لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ حکومەتی کوێت لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ و ٨ی ئابی ٢٠١٩دا.
هەولێر، عێڕاق، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠: ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهاوکاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ئەمڕۆ تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.