بەغدا، 22 تشرینی دووەم 2020 – بانكی پەرەپێدانی حكومەتی ئەڵمانیا و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق، رێكەوتننامەیەكیان واژۆكرد بە بڕی 10 ملیۆن یۆڕۆ ) 511.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی ( بۆ پیشتوانیكرن لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدەنگەوەچوونى قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
گەڕان
19ى نۆڤمبهرى 2020 ، ههرێمى كوردستانى عێراق – له كاتى سهرههڵدانى نهخۆشى، ئافرهتان دووچارى جۆرهها مهترسى دهبنهوه، لهگهڵ ئهوهشدا ، بوونيان ههستى پێناكرێت له دارشتنى نهخشهى بهرنگاريوونهوهى پهتاكان. ئهمه بهڕوونى بهدياركهوت له قهيرانى ڤايرۆسى كۆرۆنا.
هەولێر، 18 ى ئابى 2021- بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران و ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى و بە بەشدارى چەندین بەرپرسى حکومى هەستان بە لەیەکنزیککردنەوەى 74 سەرکردەى کۆمەڵگا و خێڵەکانى پارێزگاکانى ئەنباڕ و سەڵاحەدین و نەینەوا و دیالە لە وۆرکشۆپێکدا بەمەبەستى برەودان بە قبوڵکردنى یەکترى و تێگەیشتن لەنێو سەرکردە نێوخۆییەکاندا بەمەبەستى ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوە و یەکخستنەوەى ئاوارە نێوخۆییەکان لەگەڵ کۆمەلگاکانیاندا لە عێراق.
هەولێر، عێراق لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠: ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەعێراق، کەمپەینی رووبەرووبوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستی و خۆپارێزییان راگەیاند دژی پەتای کۆڤید-١٩ لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانەی دوایی تووشبووانە.
بەغدا، 15 تشرینی دووەم 2020 - كاریگەری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتییەوە یەكێكی ترە لەو ئاستەنگیانەی دووچاری كۆمەڵگاكان بووەتەوە لە سەرتاپای وڵاتدا و پێویستە چارەسەر بكرێت بۆ زامنكردنی چاكبوونەوەیەكی گشتگیری عێراق لە پەتاكە، ئەمەش بە گوێرەى دوایین ڕاپۆرتی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێراقدا.
بڕی 660 ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیە سەرەكییەكانی هێنانەدى سەقامگیری لەو ناوچانەى لە دەستى داعش ڕزگار کراون.
بەغدا، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە فەرەنسا دەکات بۆ تەرخانکردنی ١ ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەی پشتگیریکردن و یارمەتیدانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات.
بەغداد - بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێشوازیی دەكات لەو كۆمەكە سەخاوەتمەندو دڵفراوانەی كۆماری كۆریا كە بڕی 600000 دۆلاری فەراهەم كرد بۆ هاوكاری خۆراكی بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ زیاتر لە 350000 دانیشتووانی كەمپەكان لە عێراق دا.