ئێمە ، هەموو ساڵێک کاتێک یادی ڕۆژی جیهانیی ژنان دەکەینەوە ، دەزانین ئاشتی و پێشووەچوونی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی گشت و ماف و ئازادییە سەرەکییەکان تەنها بە بەشداریکردنی کارای ژنان و توانادارکردنیان و یەکسان بوون لەگەڵیان وەدیدەهێندرێت. سەرە بابەتی ئەم ساڵ "ژنان لە سەرکردایەتیدا: وەدیهێنانی ئایندەیەکی یەکسان لە جیهانی کۆڤید-١٩"تیشک دەخاتە سەر ئەو هەوڵ و کۆششە مەزنانەی ژنان و کچان لە سەرتاسەری جیهان کردوویانە لە پێناو ئایندەیەکی یەکسانیی زیاتر و چاکبوونەوە لە پەتاکە و هەروەها سەرنج ڕاکیشان بۆ ئەو کەلەبەرانەی تا ئێستا ماون.
گەڕان
ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرسی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراندنی ئینگیبجۆرک سۆلروون گیسلادۆتیری وەک جێگری تازەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروباری ڕامیاری و یارمەتیدانی هەڵبژاردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) راگەیاند.
۲ مارس ۲۰۲۱: دوێنێ، ١ی ئادار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ڕزگاربووە ئافرەتە ئێزیدییەکانی پەسەند کرد. بڕگەی یاساکە ساتێکی مێژوویی نیشان دەکات لە هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان و گروپە کەمینەکانی دی، هەروەها بەشێوەیەکی فەرمی کرداری جینۆساید لە دژیان دەناسێنێت و چوارچێوەیەک دەچەسپێنێت بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی و شێوەکانی تری پالپشتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووەکان.
بەغدا، 28 شوبات 2021 – بۆ چاکبوونەوەیەکى کارا لە پەتای ڤایرۆسى کۆرۆنا، پێویستە لەسەر عێراق هەر لەسەرەتاوە کە کاربکات لە پێناو ژینگەیەکى بەردەوام، ئەمەش بە پێى نوێترین ڕاپۆرت کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە.
٢٤ی شوبات ۲٠۲۱ بەغدا ¬- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پێخۆشحاڵە بە بڕیاری عێڕاق بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچکردنی پارێزراو، ڕێک و ئاسایی و هەروەها تۆڕی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ، لە ڕێگەی چوونە ناو ڕیزی دەستپێشخەری ووڵاتە پێشەنگەکان.
بەغدا، 22 شوبات 2021 – ئەمڕۆ وەزارەتى ناوخۆى عێراق، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، سەکۆیەکى ئەلیکترۆنیان بۆ فێربوونى پۆلیسى ناوخۆ بەگەڕخست، کە دەبێتە هۆى باشترکردنى دەرفەتەکانى ڕاهێنان و پەرەپێدانى پیشەیی و فێرکردنى تایبەتمەند لە عێراقدا.ئەم سەکۆیە بەوە تایبەتمەندە کە دەتوانرێت بە ئاسانى پێى بگەیت و هەموو ئەفسەرانى پۆلیس لە عێراقدا دەتوانن تێیایدا خۆیان تۆماربکەن، و ئەمەش یەکەمیین دەستپێشخەری لەو شێوەیەیە لە وەزارەتى ناوخۆدا.
بەغداد، عێراق، 21ی شوبباتی ٢٠٢١ – ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی بەخشی بە وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق. ئەمەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی هەوڵە نیشتیمانییەکان لەچوارچێوەی ئامادەکاری و ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید-١٩لەناوەڕاستی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و پەرۆشییەکانی دەرکەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسەکە لەوڵات.
هەولێر ۱٧ی شوبات ۲٠۲۱- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و کۆمپانیای تۆیۆت عێڕاق بەم دواییە ڕێککەوتنێکی هاوبەشییان واژوو کرد بۆ دابینکردنی مەشقی پیشەیی و باشترکردنی دەرفەتەکانی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان لە عێڕاقدا.