بەغدا، 14 تشرینی یەکەم، 2020 - ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی ئاشتی ناوخۆییدا پەیماننامەیەکی شكۆ واژۆکرا لە پێناو هاندانی زیاتر لە 1,100 خانەوادە، کە گومان دەکرێت هاوسۆزبن لەگەڵ ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، تا بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان لە ناحیەی محەلەبیە.
گەڕان
دهۆک، عێراق. رێکەوتی 14 تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠: پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق رۆڵێکی کارای گێڕاوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ١٩ ساڵی رابردوو، رێکخراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگاکە و پاڵپشتکراوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و هاوبەشە جێەبجێکارەکانی و بەخشەرە دڵگەورەکان.
دهۆک، ١٣ى تشرینی یەکەم، ٢٠٢٠ – قاوشێکی نوێی جیاكردنەوەی نەخۆش كە ٢٠ قەرەوێڵەییە و دیزاین کراوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لە دۆخێكی تەندروستی خراپدان بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن پارێزگاری دهۆکەوە کرایەوە، ئەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ دامهزراوهی ئهمریکی بۆ پهرهپێدانی نێودهوڵهتی و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لەعێراق.
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان( فاو) پێشوازی لەزیادەی 2 , 2 ملیۆن دۆلار دەکات لەئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بەرگری DTRA / USA , بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری لەپارێزگا ئامانجکراوەکان لەعیراق و بنیاتنانی توانا لەناسینەوەی نەخۆشیەکان و کێڵگەو تاقیگەی ، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان ڕاپۆرتکردن و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆ نەخۆشیە ئاژەڵییە بەرزەکان.
بەغدا، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠:- وێڕای دەستخۆشیکردنی لە ڕێککەوتنی حکومەتی فیدرالی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی شارۆچکەی شەنگال لە پارێزگای نەینەوادا وەک "یەکەم هەنگاوی گرینگ بە ئاراستەی ئاساییبوونەوە"، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) هیوا دەخوازێت کە ئەمە رێگە بۆ ئایندەیەکی باشتر خۆش بکات.
بەرنامەی خۆراكی جیهانی خەڵاتی نؤبڵی ئاشتی پێبەخشرا
عێراق- كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پێشوازی لەو هاریكارییە زیادە خۆبەخشانەیە دەکات کە بڕی 13.36 ملیۆن یۆرۆیە، لە لایەن حکومەتی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵەوە، بۆ دابینکردنی هاوكاری مرۆیی زۆر پێویست و پاراستنی ئەو خێزانە پەنابەرە سورییانەی لە بەردەم مەترسیدان، لە عێراق.
بەغدا، 7 تشرینی یەكەم 2020- فراوانکردنی ڕووماڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵانی دۆخناسك و زیادکردنی داهات بۆ کۆمەک کردنی بەرنامە سەرەكییەکانی حکومەت و دانانی سەرچاوە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت، هەندێكن لەو پێشنیارانەی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە راپۆرتێکی نوێدا لەسەر چاکبونەووەی ئابووری عێراق لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشکەش کراون.